کۆمه‌ڵکوژیی میراتێکی ڕه‌ش
کاوه ئهمینتورکیا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که چه‌ندین کۆمه‌ڵکوژی تێدا کراوه، کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نی، کورد، یۆنانی

، ئاسووری و سریانی. یه‌کێک له گه‌وره‌ترین گرفته‌کانی تورکیا که بووته دیوارێک له به‌رده‌می ئه‌و وڵاته‌دا، کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کانه که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا به دڕندانه‌ترین شێوه ئه‌نجام درا.
ئه‌مساڵ، هه‌م ئه‌مریکا و هه‌میش په‌رله‌مانی سوێد کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نیان به‌ڕه‌سمی وه‌کو کۆمه‌ڵکوژی ناساند. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سوێده‌وه هه‌یه، ئێستا حکوومه‌تێکی ڕاستڕه‌و له‌سه‌ر کاره و نایشارنه‌وه خۆیان به دۆستێکی نزیکی تورکیا ده‌زانن، به‌تایبه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ری سوێد، کارل بیلدت، زۆر جار له ڕۆژنامه‌کانی سوێد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیادا، به دۆستی تورکان ناوی ده‌به‌ن.
له جوابی ناساندنی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نه‌کان، تورکیا هه‌ڵوێستێکی توندی نواند و سه‌فیری خۆی له سوێد بانگهێشتکرده‌وه و ڕۆژنامه‌کانی تورکیا و تورکه تاراوگه‌نشینه‌کان که‌وتنه خۆگیفکردنه‌وه، به‌ڵام له هه‌مووی خراپتر که له درێژخایه‌ند به زه‌ره‌ری تورکیایه ئه‌وه‌یه که ئه‌ردۆغان له گفتوگۆیه‌کدا به ئاشکرا باسی ده‌رکردن و ڕاگواستنی سه‌دهه‌زار ئه‌رمه‌نیی ده‌کات به بیانووی ئه‌وه‌ی که هاووڵاتی تورکیا نین، ئه‌مه‌یش خۆی له خۆیدا جۆره کۆمه‌ڵکوژییه‌که، چونکه ڕاگواستن و دوورخستنه‌وه به‌شێکن له پلانی کۆمه‌ڵکوژی.
ئه‌گه‌رچی شتێکی شاراوه نییه که وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان وه‌کو پلانێکی سیاسی له به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌کاربهێنن و هه‌نگاوێکی دیکه تورکیا له ئه‌ندامبوونی له یه‌کێتیی ئه‌وروپا دووربخه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی تورکیا هێنده نائه‌قڵانییه که ناتوانێت هیچ ئه‌رگومێنتێکی سیاسی له‌دژی هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا به‌کاربهێنێت، چونکه له ئه‌وروپا په‌رله‌مانتار ئازاده و ده‌توانێت به‌دژی حیزبه‌که‌ی خۆیشی ده‌نگ بدات، هه‌روه‌ک چۆن چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به حیزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی سوێد گوێیان به پارته‌کانیان نه‌دا و ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌م گه‌مه سیاسییه‌ی ئه‌ردۆغان که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ناچار بێت ئه‌وا ده‌بێت سه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نی له تورکیا ده‌ربکرێن به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت ڕایی گشتی ئیسلامی ئه‌و وڵاته زیاتر به‌لای پارته‌که‌یدا ڕابکێشیت، هاوکات پێشینه‌یه‌کی شۆفینیزمیشی له‌پشته‌وه‌یه چونکه ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌رسه‌ختانه پشتیوانی له تورکه تاروگه‌نشینه‌کان ده‌کات و به‌پلان و به‌رنامه‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی کار بۆ به‌هێزکردنی لۆبی تورکی ده‌کات، ئاخر خۆ ناکرێت بانێک بێت و دوو هه‌وا، ئه‌رمه‌نییه‌کان نه‌توانن له تورکیا بژین به‌ڵام هه‌موو شتێک بۆ تورک ڕه‌وا و حه‌ڵاڵ بێت!
له ئێستادا کۆمه‌ڵگای تورکیا، کۆمه‌ڵه‌گه‌یه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه شه‌ریک له‌و زه‌نگینیه ماڵی و دیموکراسییه‌ی که وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا ده‌یان ساڵه ڕه‌نجی بۆ ده‌کێشن، به‌ڵام هاوکات ته‌وژمێکی به‌هێزی دژه ئه‌مریکایی و ئه‌وروپایی باڵی به‌سه‌ر تورکیادا کێشاوه و ئه‌م گه‌مه سیاسییه‌ی ئه‌وردۆغان ئاو ده‌کاته سه‌ر ئاشی ناسیۆنالیست و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورکیا، چونکه ئه‌و وڵاتانه‌ی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نیان ددان پێداناوه، بیر و ئاینی مه‌سیحییه‌ت که ئه‌رمه‌نییه‌کان به‌شێک لێێ ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌یه. فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دوو وڵاتن که سه‌رسه‌ختانه دژی بوون به ئه‌ندامێتی تورکیان له یه‌کێتییه‌که‌یان و نایشارنه‌وه که ئه‌و یه‌کێتییه هاوکات وه‌کو کلوبێکی مه‌سیحییه‌کانه و هه‌شتا ملیۆن موسڵمانی کورد و تورک جێگایان له‌و کلوبه‌دا ناکرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌و کێشانه‌یش ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد هه‌یه و مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه که تورکه‌کان له کۆتایدا کاسه‌ی ڕق و کیه‌نی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی نێو تورکیادا قڵپ بکه‌نه‌وه. هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان، هه‌ڵوێستێکی فریوده‌رانه و نائه‌خلاقیانه‌یه، گومان له‌وه‌دا نییه که هێرش بۆ سه‌ر دا‌و ده‌ستگا فه‌رهه‌نگی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی باکووری کوردستان له ئه‌وروپا ئیمتیازێکه ده‌یده‌نه تورکیا تا که‌مێک هێوریی بکه‌نه‌وه و کورت و کورمانجی کورد وه‌کو وه‌ره‌قه‌یه‌ک له‌و گه‌مه سیاسییه چه‌په‌ڵه‌دا به‌کار ده‌هێنرێت.
ڕه‌نگه تورکیا به‌هۆی ئه‌و گوشارنه‌ی له‌سه‌ریه‌تی و بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له ئه‌مریکا و ئه‌وروپا له داهاتوودا زیاتر له ئێران نزیک بێته‌وه، ئه‌وه‌یش دیسان له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نییه که له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ به‌رنامه‌ی ستراتیجییه، بۆیه ده‌بێت هه‌رچی زووتره هه‌موو لایه‌نه کوردییه‌کان له کۆنگره‌یه‌کی کوردستانی‌دا ستراتیجییه‌کی نوێ که بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد له نێو ئه‌و گێژاو و ئاشووبه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی تێی که‌وتووه، بپارێزێت. ده‌نا له‌م کێشمه کێشمه‌یه‌دا، کورد وه‌ک هه‌میشه ده‌کرێته قووربانی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی ڕووداوی چاپی ئه‌وروپا بڵاو کراوه‌ته‌وه.