كاوه ئه‌مین:
زۆربه‌ی رِۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان نه‌یانتوانیوه هاوسه‌نگی و بێلایه‌نی پیشه‌یی رابگرن
دیمانه: زارى كرمانجی
* ئێمه وا له سه‌دو دوازده‌مین ساڵی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری داین له كوردستان، پێتوایه ئه‌و سه‌دو دوازده ساڵه شتێكیدروست كردبێت له كوردستان به‌ناوی پرِۆفێشناڵێتی له كاری رۆژنامه‌نووسی دا؟
كاوه ئه‌مین: ئه‌مساڵ سه‌دودوانزه ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رِۆژنامه‌ی كوردیدا تێده‌په‌رِیت كه كه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كۆن و نوێی كوردییدا له 22 نیسانی 1898دا، یه‌كه‌مین رِۆژنامه‌ی كوردیی به ناوی (كوردستان) له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌ردخانه‌وه له قاهیره ده‌رچوو. سه‌ده‌یه‌ك كاتێكی زۆره به‌تایبه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی پێشكه‌وتنی ته‌كیك به‌و شێوه خێرایه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له شتێك دیارده‌یه‌كی دیاریی كراوی سنووردار بێت له‌بو‌اری رِۆژنامه‌نووسی پرۆفێشوناڵی، ئه‌وا له وه‌رامدا ده‌ڵێم به‌ڵی. ئه‌مرِۆ له كوردستاندا رِۆژنامه‌نووسی پرۆفیشۆناڵمان هه‌یه به‌ڵام كه‌من، لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه كه رِۆژنامه‌نووسیان خوێندوه‌و له زانستگه‌یه‌ك ده‌رچووبن، كورت و كورمانجی شه‌هاده‌یان هه‌بێت له‌و بواره‌دا، چونكه به‌داخه‌وه زانستگاكانی كوردستان تا ئێستایش له زۆربواردا هه‌ژارن، به‌تایبه‌تی له بواری پێگه‌یاندنی كادری رِاگه‌یاندن و رِۆژنامه‌نووسیدا. دیاره هه‌موو كات به‌ڵگه‌ی ئاكادیمی مانای پرۆفیشناڵی ناگه‌یه‌نێت، چونكه ئێمه خه‌ڵكانێكمان هه‌یه هه‌رچه‌نده كه‌میش بن، وه‌كو پیشه رِۆژنامه‌نووس نین، به‌ڵام له‌دوای ئه‌زمونێكی باش چاكترین رِۆژنامه‌نووسیان لێ ده‌رچووه، یانیش بوونه‌ته سه‌رنووسه‌رێكی باش. به‌ڵام به‌گشتی ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره نه‌یتوانیوه رِۆژنامه‌نووسی پرۆفیشۆناڵ و رِۆژنامه‌ی پرۆفیشۆناڵ (حیرفه‌یی) وه‌كو پێویست دروست بكات، ئه‌وه‌یش چه‌ندین هۆیان له‌پشته‌وه‌یه هه‌یه كه رِه‌نگه بتوانم به‌سه‌رپێی ئه‌وه‌ی من پێم گرنگه بیانڵێم، وه‌كو دابه‌شكرانی وڵاتی ئێمه، قه‌ده‌خه‌كردنی زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی، كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌شایه‌ریی بووه‌و ئێستایش به‌شێك له حیزبی كوردی رِاسته په‌یرِه‌و پرۆگرامیی مۆدێرنیان هه‌یه به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان نه‌فه‌سی عه‌شیره‌و خێڵی جاران ده‌رِۆن، ئه‌وه جگه له راده‌ی نه‌خوێنده‌واریی و ده‌یان ده‌ردو نه‌خۆشی دیكه كه سه‌رتاپای هه‌یكه‌لی سیاسی و جڤاكی كوردی گرتۆته‌وه.
* ئێمه له كوێی ئازادی ده‌ربرِین و ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری داین له‌كاتێكدا هێشتان رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی به‌شێكی بچوكی پانتایی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی داگیركردووه‌و هێشتان به‌شه زۆره‌كه‌ی له لایه‌ن رۆژنامه‌گه‌ری حیزبی پاوان كراوه؟
كاوه ئه‌مین: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست باشووری كوردستان بێت ئه‌وا به‌برِوایی من سه‌ره‌رایی هه‌موو كه‌موكورِتییه‌كیش، ئازادییه‌ك هه‌یه‌و خه‌ڵك ده‌توانێت هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به ئاره‌زووی خۆی بیرورِای خۆی ده‌رببرِێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پارته كوردییه‌كان رِاگه‌یاندنی كوردیان قۆرخكردووه رِاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، ئه‌ویش مانای سنوورداركردنی ئازدیی رۆژنامه‌گه‌رییه كه من پێم وایه له درێژخایه‌ندا خۆشیان لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، ئه‌وه‌تا پارتی و یه‌كێتی سه‌ره‌رِایی هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو ده‌ستگا رِاگایه‌ندنه زه‌به‌لاحانه ده‌نگه‌كانیان له كه‌می ده‌دات چونكه خه‌ڵك بیر ده‌كاته‌وه ناتوانێت له‌سه‌ر میلاكی رابردوو و میراتی باوباپیرانی هه‌تا سه‌ر بژی. كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كا تا ئێستا ته‌عریفی بێلایه‌نیمان نه‌كردووه، ئایا بێلایه‌نی مانای دژایه‌تییه؟ من پێم وایه پارته كوردییه‌كانی باشوور هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراون نین، بۆیه ناتوانن و نازانن و نایه‌نه‌وێت رِۆژنامه‌یه‌كیان هه‌بێت كه نزیك بێت لێیان و كه‌موكورِییه‌كانیشیان نیشان بدات. له وڵاتێكی وه‌كو سوێد، زۆربه‌ی رِۆژنامه گه‌وره‌و موعته‌ریفه‌كان نزیكی ئایدۆلۆژیایه‌كن و پارێزگاریی ده‌كه‌ن، رِه‌خنه له لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌گرن به‌ڵام وه‌كو ده‌ستگایه‌كی سه‌ر به پارتێك چاویان لێ ناكرێت و سه‌رۆك حیزب و ئه‌ندامه به‌رزه‌كان خێریان پێ ناكه‌ن، زۆرجار له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی بچكۆله سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ی لێیان نزیكه ده‌كه‌ن به په‌ند، به‌ڵام هاوكات به‌رچاورِوونی بۆ سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیی پارته‌كه ده‌كه‌ن تا هاوولاتیان ده‌نگیان پێ بده‌ن و بێنه سه‌ر حوكووم، به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی خزمخزمێنه‌و پارتایه‌تی موتڵه‌ق نا. لێره ده‌ستگایه‌كی ده‌وڵه‌تی هه‌یه كه ساڵانه به ملیۆنان دۆلار ده‌ده‌ن به رِۆژنامه‌و گوڤاره‌كان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵوێستی سیاسیان، جا حكومه‌ت بگۆرِدر‌ێت، چه‌پ بێت یان رِاست گرنگ نییه ئه‌وان كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
رِاستییه‌كه‌ی من نازانم له كوردستان مه‌به‌ست له راگه‌یاندی ئه‌هلیی چییه‌و چ پێناسه‌یه‌كیان بۆ داناوه؟ ئایا مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه هی خه‌ڵكه؟ ئایا مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه پارتێكی سیاسیی پاره‌ی ناداتێ؟ رِه‌نگه ناهه‌قیش بكه‌م به‌ڵام من پێم وانییه هیچ رِۆژنامه‌یه‌ك له كوردستاندا ته‌نها له‌سه‌ر فرۆشتنی رِۆژنامه یان گۆڤاره‌كه‌ی بژی و به‌رده‌وام بێت! باشووری كوردستان پێویستی به ده‌ستگایه‌كی وه‌كو ئه‌وه‌ی سوێد هه‌یه، كه باسم كرد، كه جیاوازی نه‌كات له نێوان گۆڤار و رِۆژنامه‌كانداو جددی بوون و كاری رِۆژنامه‌وانی پێوه‌ر بن بۆ هاوكاریی ماددی، جا كابینه‌ی پێنجه‌م بێت یان شه‌شه‌م یان ئه‌وانه‌ی داهاتوو، چونكه له سوێدیش هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤارێك ئه‌و یارمه‌تییه‌ی پێ نادرێت، ده‌كرێت ساڵێك بیدرێتی به‌ڵام ساڵی داهاتوو هاوكاری نه‌كرێت، به‌ڵام هه‌یشه چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك وه‌ری ده‌گرێت. ئێمه كاتێك ده‌توانیین باسی پرۆفیشوناڵی بكه‌ین كه له هه‌موو رِوویه‌كه‌وه گه‌وره‌و ته‌مام بین. له وڵاتێكی وه‌كو سوێد چه‌ندین نووسه‌ر كه به‌زمانی سوێدی نانووسن و رِۆژنامه‌یش كه به‌زمانی سوێدیش ده‌رناچن ساڵانه هاوكاریی ده‌كرێن، به‌ڵام زۆرجار ئه‌وانه‌ی رِێنووێنی سوێدییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر حسابی دۆستایه‌تی یانیش سیاسه‌تچێتی كاره‌كان ده‌كه‌ن، وه‌تا هه‌مان فه‌رهه‌نگی رِۆژهه‌ڵاتی له‌كۆلیان نه‌بۆته‌وه، من خۆم نووسه‌رێكی كورد ده‌ناسم ئه‌و براده‌ره كورده‌ی كه له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی نووسیبوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دڵی ئه‌و نه‌بووه وه‌كو بیروباوه‌رِ نه‌ك له‌سه‌ر ناوه‌رِۆكی كتێبه‌كه‌ی، هاوكارییه‌كه‌یان نه‌دابوویه، كاكی شاره‌زا وتبووی ئه‌م كابرایه كۆمۆنیسته‌و كتێبه‌كه‌ی هیچ سودێكی نییه. ئێمه كاتێك ده‌توانین پێشبكه‌وین كه رِاستگۆ بین، كاتێك كه‌سێكی چه‌پ و كۆمۆنیست له‌سه‌ر كتێبی كابرایه‌كی ئیسلامی ده‌نووسێت ده‌بێت ناوه‌رِۆكی كتێبه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنێت نه‌ك شه‌خسییه‌تی كه‌سه‌كه، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌یشه‌وه كۆمۆنسیت بوون چ په‌یوه‌ندی به ناوه‌رِۆكی كتێبێكه‌وه هه‌یه كه باش بێت با خوانه‌ناسێكیش نووسیبێتی.
* كاری رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان توانیویه‌تی راگشتی دروست بكات؟
كاوه ئه‌مین: بێگومان راگه‌یاندن به‌گشتی و رِۆژنامه به‌تایبه‌تی كه‌م تا زۆرێك رِایی گشتی دروست كردووه‌و هه‌ندێك شت كه پێشتر بڤه‌و تابۆ بوون په‌ر‌ده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌ماڵدرێت، هه‌ندێك بت هه‌ن له كوردستان پێویستیان به شكاندنه، ئه‌وه‌یش له رێگای سووكایه‌تییه‌وه نا به‌ڵكو به‌به‌ڵگه‌و رِه‌چاوی كاره‌كانیان بكرێت، چونكه ئیتر كه‌ڵكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان نه‌ماوه، جا ئه‌و بتانه سیاسیی بن یانیش فه‌رهه‌نگی یانیش ئه‌وه‌ی كه له پێستی رِووناكبیردا خۆیان شاردۆته‌وه‌و ته‌نها خۆیان پێ شته‌و به‌رانبه‌ر قبوڵ ناكه‌ن.
* ئایا ئێوه ئیشكالیات له یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان ده‌بینن؟ و ئه‌و ئیشكالیاتانه چین؟
كاوه ئه‌مین: من شتێكی كه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌و یاسایه ده‌زانم بۆیه هیچ قسه‌یه‌كم له‌سه‌ری نییه.
* خۆشبه‌ختانه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا ئۆپۆزسیۆن سه‌ری هه‌ڵداوه، پێتوایه ئه‌و میدیایه‌ی له كوردستان ئیدیعای ئه‌هلی بوون و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن توانیبێتیان بێلایه‌نی خۆیان له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا بپارێزن؟
كاوه ئه‌مین: كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه هه‌ندێك له‌و "ئه‌هلیانه" نه‌ك نه‌یانتوانیوه بێلایه‌ن بن به‌ڵكو خۆیان به‌زانابوون بێت یان نه‌زانی، ده‌وری ئۆپۆزیسۆن ده‌بین یان ئه‌و ده‌و‌ره‌یان گێرِاوه كه ئه‌وه كاری رِاگه‌یاندنن نییه، دروستكردنی رِایی گشتی جیاوازه له ئۆپۆزیسۆن بوون. كابرا باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كات كه‌چی خۆی موچه له پارتی و یه‌كێتی وه‌رده‌گرێت و ده‌وامیش ناكات یان كه‌مێك ده‌وام ده‌كات، هه‌یه وه‌ك ده‌ڵێن چوارجار زه‌ویی وه‌رده‌گرێت كه رِه‌نگه مافی خۆی بێت جارێك وه‌ریبگرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ته‌نها له كوردستان و وڵاتانی له‌وجۆره وایه ده‌نا برِواناكه‌م سه‌دساڵیش بێت رِۆژنامه‌نووسێك له‌م سوێده پارچه زه‌وییه‌كی وه‌رگرتبێت به به‌لاش، به‌ڵام كاكی رِۆژنامه‌نووس و یان كارمه‌ندی لای خۆمان، لافی دژه گه‌نده‌ڵی لێ ده‌دات، ئایا ئه‌مه خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك و به‌گێڵ زانینی كۆمه‌ڵگه نییه؟ بۆیه من پێم وایه كه زۆربه‌ی رِۆژنامه و گۆڤاره‌كان نه‌یانتوانیوه هاوسه‌نگی و بێلایه‌نی پیشه‌یی رابگرن.
*به رِای ئێوه هاتنه‌كایه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ له كوردستان به خه‌مخۆری و ماندووبوون و قوربانیدانی رۆژنامه‌نووسان ده‌بێت یاخود حه‌تمیه‌تی ئه‌وه به‌نده به ده‌ركه‌وتنی كۆمپانیا‌و ده‌زگای ئابووری سه‌ربه‌خۆ كه ئه‌و زه‌مینه‌یه ده‌رِه‌خسێنن؟
كاوه ئه‌مین: رِه‌نگه خه‌مخۆریی و ماندووبوون به‌شێكی كه‌م بێت له هاتنه‌كایه‌یی رۆژنامه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆدا، چونكه تۆ هه‌رچه‌نده خه‌مخۆر بیت به‌ڵام له دواجاردا پێویستیت به‌وه‌یه بژیت، پێویستیت به موچه‌یه‌كه كه پێی بژی. بۆیه ئه‌وه كاریی ده‌زگایی ئابووری و كه‌رتی سه‌ربه‌خۆیه هه‌ر هیچ نه‌بێت تا رِۆژنامه‌كه له‌سه‌ر پێی خۆی ده‌وه‌ستێت هاوكاریی بكات، پاشان ئێستا خۆیی له خۆییدا رِاگه‌یاندن، لا‌یه‌نێكی بازرگانیشه. ده‌كرێت له رِێگای په‌یامی بازرگانییه‌وه (ریكلام)، هه‌روه‌ها پرِۆژه‌ی جۆراوجۆری دیكه رۆژنامه‌یه‌ك نه‌ك به‌ته‌نها خۆیی بژێنێ به‌ڵكو په‌لوپۆیی دیكه‌یشی لێ ببێته‌وه. خۆ راگه‌یاندن هه‌ر نووسین نییه، ئه‌وه‌ی گوێی پێ نه‌درێت و نرخی بۆ دانه‌نرێت وێنه‌یه كه كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی رِۆژانامه‌یه، رۆژنامه‌ی واهه‌یه ده‌یان وێنه له ئینته‌رنێته‌وه ده‌دزێ به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی دیاری بكات، باسی له‌شفرۆشی ده‌كات وێنه‌ی ژنێكی ئه‌وروپیی كه رِه‌نگه زۆر له رِۆژنامه‌نووسه‌كه شه‌ریفتر بێت له‌ته‌نیش تێكسته‌كه‌وه داده‌نێ، ئه‌ی ئه‌مانه گه‌نده‌ڵی و دوورِووی نین، خۆناكرێت ئێمه هه‌رباسی مه‌زڵومییه‌تی رِۆژنامه‌نووس بكه‌ین كه هه‌ندێك جار له كوردستان خۆیان لێده‌بێته پیاوه ئاسنینه‌كه. پاشان رِۆژنامه نابێت هه‌ر ته‌نها گرنگی به فرۆشتنی رِۆژنامه‌كه بدات له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ده‌بێت هه‌وڵبدرێت خه‌ڵك ئابوونه‌ی بكات و رۆژنامه هه‌موو به‌یانییه‌ك خۆی بكات به ماڵان و داوده‌ستگا حكومییه‌كاندا.
* ئاستی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه له كوردستان له دابه‌زینێكی مه‌ترسیدار دایه له‌سه‌ر هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ندێ له رۆژنامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بخوێندرێنه‌وه، به‌زمانی ره‌خنه‌ی نا لۆجیكی و چونه ناو ژیانی تایبه‌تی كه‌سانی ناسراو له كوردستان خۆیان ده‌خه‌نه روو، ئێوه ئه‌و حاڵه‌تانه به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره نازانن له‌سه‌ر داهاتووی كاری رۆژنامه‌گه‌ری؟
كاوه ئه‌مین: له هه‌موو وڵاتێك یاسایه‌ك هه‌یه كه تێیدا دیاری كراوه كه نابێت كه‌رامه‌تی تاك و ده‌سته‌یه‌ك به‌ناهه‌ق بشكێنرێت، بۆ نموونه كابرایه‌كی ئیسلامی كارێكی توندرِه‌وی ده‌كات خۆ ناكرێت بڵێیت هه‌رچی موسڵمانه وایه. لێره له ئه‌ورپاش رِۆژنامه‌و گۆڤار هه‌ن كه كاریان ئه‌وه‌یه‌و به‌وه ده‌ژین له‌پشت مله قسه‌بكه‌ن و كاریان قسه‌هێنان و بردنه، بۆ نموونه فڵان گۆرانیبێژ شووی كرد یان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا رِایبواردووه، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رِووت و شتی له‌وبابه‌ته كه به‌دزییه‌وه ده‌گیرێن، هه‌مومان له‌بیرمانه بیل كلینتۆن و مۆنیكایان چۆن كرد به‌په‌ند. سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی سوێد، ئینگڤار كارلسۆن فه‌قیره ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌موچاوی درێژكۆله‌بوو چه‌ندین جار كردیانه پێڵاو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ناهه‌ق بوختان بۆ كه‌سێك هه‌ڵببه‌سیت جا سیاسی بێت، ناسرا و بێت یان نه‌ناسراو، ئه‌وه سووكایه‌تییه و ده‌بێت دادگا حوكمی خاوه‌نی ئیمتیاز یان سه‌رنووسه‌ری ئه‌و رِۆژنامه‌یه بدات. له‌م شاره‌ی منی لێده‌ژیم له سوید، سه‌رۆكی پێشووی پۆلیسی شاره‌كه كه كه‌سێكی ناسراوه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر چه‌ند ژنێك ده‌ستگیركرا، هه‌ر هه‌مان رِۆژ وێنه‌و ناوه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی شاردا، بڵاوكرایه‌وه‌و ئابرِویان برد، رۆژنامه‌كه‌یش مه‌حكووم نه‌كرا، به‌ڵام ئه‌وه به‌به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر رِۆژنامه‌كانی كوردستان به‌بێ به‌ڵگه‌و ته‌نها له‌سه‌ر قسه‌ی وتی وتی بوختان بهۆننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بفرۆشرێن، ئه‌وا سووكایه‌تی به خۆیان و خوێنه‌رانیشیان ده‌كه‌ن.
* قسه‌ی ئێوه له‌سه‌ر زمانی زبر چیه؟
زمانی زبر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست جنێودان بێت وه‌كو هه‌ندێك سایتی ئینته‌رنێتی ده‌یكه‌ن، ئه‌وا به‌رِاستی كارێكی قێزه‌ونه، ئاخر ئه‌گه‌ر پیاوێك خۆی خراپ بێت گوناهی ژنه‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی چییه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام تۆ ده‌بێت به‌دزێك بڵێیت دز، به گه‌نده‌ڵێك بڵێت گه‌نده‌ڵ، به درۆزنێك بڵیی درۆزن. هه‌ندێك چه‌مك و ده‌سته‌واژه هه‌یه ده‌بێت پێناسه‌یان بۆ بكرێت و ئه‌وه یاسایه كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه بخرێته چ خانه‌یه‌كه‌وه. نووسه‌ر هه‌یه هه‌وێنی چیرِۆكه‌كانی ژن و كچی نزیكترین هاورِێی خۆی بووه، به‌ڵام ئێستا دێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و دژی زمانی زبر قسه‌ده‌كات و خه‌ڵكانێكیش بۆی له چه‌پڵه ده‌ده‌ن. نووسه‌ر هه‌یه به خه‌ڵكی گوتووه گه‌وادو ته‌ره‌س، كه‌چی ئێستا كه ناوی هه‌مان كه‌س ده‌بات، هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه بیسمیلایی ناكات! سیاسیی هه‌یه له‌و كوردستانه به شایه‌تی چه‌ندین كه‌س تا جوێنی به فڵان به‌رپرس نه‌دایه خه‌وی لێ نه‌ده‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت به مردووه‌كانیش، كه‌چی له پرِێكدا كتێبێكی له‌سه‌ر هه‌مان به‌رپرس نووسی و پاشان بوو به نوێنه‌رو ده‌مرِاستی هه‌مان به‌رپرس، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پرِه له‌م دوورِووانه، بۆیه هه‌موو چاكه‌كانیشمان ده‌بێت به‌ژێر خراپه‌كانه‌وه.
*ئایا میدیا توانیویه‌تی په‌نجه بخاته سه‌ر خاڵی لاوازی حكومه‌تدارێتی له كوردستان و خستنه رووی سه‌رچاوه‌ی بنه‌رِه‌تی په‌ره‌گرتنی گه‌نده‌ڵی و كاركردن به ئاراسته‌ی گوشار دروست كردن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی؟
كاوه ئه‌مین: دوای هه‌ڵبژاردنی هاوینی رِابردوو گۆرِانكاریی نه‌و‌عی له كوردستاندا رِوویان داوه، ئێستا بۆ نموونه بینه‌ر به‌هۆی زۆربوونی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌توانێت رِه‌ش و سپی ببینێت، كاتێك سه‌یری كه‌ناڵه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌یت وا ده‌زانیت كوردستان ده‌روازه‌ی به‌هه‌شته، به‌ڵام كاتێكیش سه‌یری هه‌ندێك به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان و ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌یت، ده‌ڵێى كوردستان خراپترین و ناخۆشترین وڵاتی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌یه. به‌رِاستی ئه‌ركی راگه‌یاندن ئه‌وه‌یه به چاك بڵێت چاك و به خراپیش بڵێت خراپ، چونكه هه‌مووشتێك دوورِووی هه‌یه. ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵی و دزییه‌كان كاری رِاگه‌یاندنه، به‌ڵام نابێت له‌سه‌ر حسابی تۆڵه‌كردنه‌وه‌و سووككردنی به‌رانبه‌ر بكرێت. هه‌ركاتێك بۆ نموونه راگه‌یاندنی پارتی هات كه‌موكورِییه‌كانی پارتی خسته رِوو ئه‌وا ده‌ڵێین ئیتر گه‌نده‌ڵی نامێنێت، یان ئه‌گه‌ر رِاگه‌یاندنی یه‌كێتی هات باسی كه‌موكورتیه‌كانی خۆیانی كرد، یانیش گۆرِان و ئیسلامییه‌كان، یانیش ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن ئه‌هلین هه‌مویان به‌یه‌ك چاو ته‌ماشاكرد نه‌ك بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌و رِووخاندن ئه‌وكاته گه‌نده‌ڵی به‌ره‌و ریشه‌كێشكردن ده‌چێت، به‌ڵام كابرا خۆی گه‌نده‌ڵبێت چۆن ده‌توانێت باسی گه‌نده‌ڵی بكات.
حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی كوردستانیش به‌چاوێكی سووكه‌وه له رِاگه‌یاندنی خۆماڵی به‌هی حیزبه‌كان خۆشیانه‌وه ده‌رِوانن، چه‌ندین جار له ته‌له‌فزیۆنی بیانیه‌وه قسه له‌سه‌ر باشی و خراپییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌نین دڵی خۆیان بۆ رِاگه‌یاندنی كوردیی بكه‌نه‌وه. مایكل رۆبینی ئه‌مریكی دوو رِه‌خنه‌یان لێ بگرێت وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام نه وه‌ڵام و نه گوێ بۆ قسه‌ی خۆمان ناگرن.
پاش هه‌ژده ساڵ ده‌سته‌ڵاتی خۆجێێ ئیتر نه‌ك كاتی هاتووه به‌ڵكو به‌رِاستی شه‌رمیشه هه‌ر هه‌مان قه‌وان لێبده‌ینه‌وه، ده‌بێت هه‌م رِۆژنامه‌كان و هه‌میش حكوومه‌ت چاو به كاره‌كانی خۆیاندا بخشێننه‌وه. رِۆژنامه كاری چاودێریكردنی حكوومه‌ته‌و گه‌یاندنی هه‌وڵی خێرا‌و رِاستگۆیانه‌یه، به‌رِاستی شه‌رمه راگه‌یاندنی كوردی له كه‌ناڵی جزیره و رۆیته‌رس و كه‌ناڵی دیكه‌ی بیانییوه هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ركووك وه‌ربگرێت و بڵاوی بكاته‌وه. یان له ده‌می رِاگه‌یاندنی توركییه‌وه باسی كوردی باكوور بكه‌ن. ده‌بێت ئاژانسێكی فه‌رمی هه‌بێت كه رِۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان له‌وێوه هه‌واڵه‌كان وه‌ربگرن و بڵاوی بكه‌نه‌وه، له هه‌موو وڵاتێكدا ئه‌وه هه‌یه.
حكوومه‌ت و رِۆژنامه دووژمنی یه‌كتر نین، له وڵاتانی دیموكراسیدا، سیاسییه‌كان له رۆژنامه‌كان ده‌ترسن نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا رِۆژنامه‌نووس ده‌توانێت ده‌ستی به‌زۆر كون و كه‌له‌به‌رێكدا بكات و زانیاری خۆی چنگ بخات و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوژمنی نه‌ته‌وه‌و خاك تۆمه‌تبار بكرێت یانیش مۆری تابووری پێنجه‌می پێوه بنرێت.
دیمانه: زارى كرمانجی