دیموکراسی به‌مه‌رجێک وه‌ک من ده‌مه‌وێت
کاوه ئه‌مین
هه‌ڵبژدرانی ئه‌مجاره‌یش ته‌واو بوو، ئه‌وه‌ی جێگایی خۆشحاڵییه که‌س نه‌بووه قووربانی و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو، ئه‌مجاره خه‌ڵک ئازادانه‌تر ده‌نگی دا، جا گرنگ نییه کێ ده‌نگی زیاتری به‌ده‌ستهێناوه، چونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئیتر دیموکراسی هیچ مانایه‌کی نامێنێت. ڕه‌نگه ته‌نها شتێک که مرۆڤه‌کانی جیهان تێیدا یه‌کسان بن، ده‌نگدان بێت، چونکه هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌م گۆیی زه‌وییه، له پاشاوه بگره هه‌تا جوتیار، له سه‌رکۆماره‌وه بگره هه‌تا ئه‌و که‌سه‌ی نانی شێوی نییه، ته‌نها یه‌ک ده‌نگیان هه‌یه واته که‌س له‌که‌س گه‌وره‌تر نییه. مردنیش وایه، چونکه که‌س ناتوانێت خۆیی لێ ببوێرێت، جا حه‌ز ده‌کات هه‌ژارترین که‌سی گۆیی زه‌ویی یانیش به پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نترین بێت.
خه‌ڵکانێک هه‌ن ئه‌گه‌رچی له قیمه‌یی دیموکراتیدا ده‌ژین به‌ڵام ناتوانن و چاویان به‌رایی نایه‌ت بۆ چرکه ساتێکیش ڕێزی بیروڕای خه‌ڵک بگرن، خه‌ڵکێک چۆن ده‌نگ ده‌دات، ده‌نگده‌دات به‌کێ و چۆن و بۆ؟
کابرا خۆی به محامی و پارێزه‌ری ئه‌نفالکرا و هه‌ڵه‌بجییه‌کان ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕیی سووکایه‌تی به خه‌ڵکی ئه‌و شاره ده‌کات، چونکه وه‌کو جه‌نابی ویستویه‌تی ده‌نگیان نه‌داوه. هه‌ندێک که‌س که هیچیان له‌باردا نییه ده‌یانه‌وێت بۆ ناو ده‌رکردن خۆیان به‌شتێکه‌وه هه‌ڵبواسن، ده‌سته‌ڵاتی کوردیی چه‌نده پارویی چه‌وری گلاندووه به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله‌وه، ئه‌وانه‌یش هێنده له‌ژێر ناوی پاراستنی ئه‌نفالکراوه‌کاندا خۆیان پێ گه‌وره کردووه، به‌ڵام هه‌ر گچکۆکه‌ن. ماوه‌یه‌ک له سوێد، باو باوی پارێزگاری له "ژن" بوو که به‌ناوی کوشتنی شه‌ره‌فه‌وه چه‌ند کارێکی ناڕه‌وا کرا. سه‌رده‌مێک ژماره‌یه‌ک پیاو و ژنی کورد پارێزگاریکردنیان له ژنان کردبووه کاسپیی و باش له‌سه‌ری له‌وه‌ڕان، گوایه ده‌یانویست ئه‌و تاوانه له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه ده‌ربهێنن. کاتێک فاتیمه شاهیندال به‌ده‌ستی باوکی کوژرا، که به‌ڕاست کارێکی ناره‌واو چه‌په‌ڵانه بوو، چه‌ند پیاوێکی کورد خێرا کۆمه‌ڵه‌یه‌کیان دامه‌زراند له‌و پێوه‌ندییه‌دا و پاره‌یه‌کی باشیان له سوێد چنگ که‌وت. کتێبیان به کوردی له‌سه‌ر ژن نووسی و پێشکه‌شی فادیمه‌یان کرد و پاره‌یان پێ وه‌رگرت، ئه‌مه له کاتێکدا کاکی سوێدی هه‌ر ناش زانێت چ باسه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه شتێکه دژی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی نووسراوه.
کابرا، ئه‌و مافه به‌خۆیی ده‌دات که پاش سێ ساڵ بتوانێت له سوێد ده‌نگبدات، به‌ڵام هه‌مان ماف به‌و کورده ڕۆژهه‌ڵاتی و باکووریانه ڕه‌وا نابینێت که سه‌ریان بۆ ئێران و تورکیا شۆڕنه‌کردووه و ئه‌وه بیست ساڵ زیاتره له باشووری کوردستان یان عێراق ده‌ژین، ده‌نگ بده‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و پێیان ده‌ڵێن ته‌زویرچی! به‌ڵام خۆیان بۆ ئیقامه وه‌رگرتن هه‌زار درۆ ده‌که‌ن. به‌ڵام گوناحه ئه‌گه‌ر کوردی ئه‌و شوێنانه‌ی دیکه‌ی کوردستان که نیوه‌ی ژیانیان له‌وێ به‌سه‌ر بردووه، ده‌نگ بده‌ن، به‌شێکی زۆریان هه‌ر له‌وێیش له دایک بوون ؟ پێیان ده‌ڵین، خائین، خۆفرۆش!
ژماره‌یه‌ک که‌س خۆیان لێبووته رووناک‌بیر و ڕێنیشانده‌ری خه‌ڵک، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وانه خه‌ڵکیان پێ مێگله، ئه‌وانه ته‌نها ده‌یانه‌وێت له پشتی میکرۆفۆنه‌وه قسه‌ی زل و زه‌به‌لاح بکه‌ن و خه‌ڵکیش چه‌پڵه‌یان بۆ لێدا، به‌ڵام که دێته سه‌ر پراکتیک ئاماده‌نین یه‌ک کاژێر کاریی خۆیان به‌جێ بهێڵن یان به‌شداری له خۆپیشاندانێکدا بکه‌ن. خه‌ڵکانێکیش هه‌ن خۆیان به قه‌ومیی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن و داوای هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ده‌که‌ن، که‌چی ده‌یانه‌وێت به کۆڵ بیانگێریت و له ئوتێلی پێنج ئه‌ستێره دایانبه‌زێنیت، ئاماده نین نه‌ک شتێکی پراکتیکی بکه‌ن ته‌نانه‌ت عانه‌یه‌کیش بخنه سندوقێکی خێراخوازییه‌وه بۆ کوردستان، به‌ڕاستی بانێکه و دووهه‌وا.
کابرایه‌ک ده‌ناسم به ڕێکه‌وت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنێکه‌وه بینیم خۆی شین و مۆر کردبووه و ده‌یگوت ده‌بێت گه‌نده‌ڵچییه‌کانی کوردستان ڕیسووا بکه‌ین، که‌چی خۆی دوو ساڵ له‌مه‌وپێش سه‌یاره‌که‌ی له کوردستان فرۆشت و لێره له سوێد وتبووی لێیان دزیوم، پاره‌یه‌کی باشی پێ وه‌رگرت.
ئه‌مه‌ی من باسم کرد، مشتێکی خه‌روارێکه، ئه‌گه‌رچی من له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نده‌شدا نیم، که مشتێک نموونه‌ی خه‌روارێک بێت.
به‌ڕاستی خه‌ڵکانێک هه‌ن چه‌رمی ڕوویان زۆر قایمه وا ده‌زانن دنیا سه‌ری به پووش گیراوه، وه‌کو ئه‌و پاشایه وان که جلی له‌به‌ردا نه‌بوو به‌ڵام وایان تێگه‌یاندبوو که جله‌کانی نابینرێت و خۆیشی سوور ده‌یزانی ڕووته به‌ڵام به‌درۆی خه‌یه‌تاکه‌نی بڕوایی کردبوو، هه‌تا منداڵێک هاواری لێهه‌ستا و وتی: ئۆی خۆ پاشا جلی له‌به‌ردا نییه، به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازابوو. میلله‌ت گێل نییه به‌رێزینه، ڕۆژێک هه‌ر دێت لێتان له‌قاو بده‌ن.
تێبینی ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (ڕووبه‌ر)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
http://en.calameo.com/read/000202140c1bc44e9aed9