نه‌ورۆز و سۆسیالدیموکراتیکاوه ئهمینجەنەڕال و سەربازە بەزیوەکانی کورد لە سوێد
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی سۆسیالدیموکراته‌کانی سوێد و پارتی ژینگه و پارتی چه‌پ، کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کانیان وه‌کو جینۆساید ناساند، هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی دیبلۆماسی لێ که‌وته‌وه. به‌ڵام هه‌مان ڕۆژ هه‌موو ئه‌ندامانی سۆسیالدیموکراته‌کان به‌دژی ناساندنی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ده‌نگیان دا، به‌و شێوه‌یه سۆسیالدیموکراته‌کانی ئه‌وروپا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کیشه‌ی کورددا دووڕووی خۆیان نیشان دا، چونکه له کۆنگره‌ی پارساڵی ئه‌و پارته‌دا ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له‌ته‌ک کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌ن وه‌کو جینۆساید قبوڵ کرا. من ده‌مێکه‌وه له‌وه تێگه‌یشتوم که ئه‌وروپییه‌کان هه‌میشه لایه‌نی ده‌وڵه‌تانی داگیرکاری کوردستانیان گرتووه و ده‌گرن، ئه‌گه‌ر جار و بارێک باسی کوردیش بکه‌ن، زیاتر وه‌کو کێشه‌یه‌کی مرۆڤایه‌تی چاوی لێ ده‌که‌ن نه‌ک وه‌ک کێشه‌یه‌کی سیاسی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه که ئه‌ندامه کورده‌کانی نێو پارتی سۆسیالدیموکارتی سوێد به تایبه‌تی باشوورییه‌کان به‌هه‌مان نه‌فه‌سی کوردستانه‌وه پارتایه‌تی ده‌که‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان ده‌خه‌نه پێش به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه. لێره‌دا ئه‌ندامێکی ئه‌و پارته، تارا توانا، وه‌کو نموونه ده‌هێنمه‌وه که سه‌رسه‌ختانه پشتگیری ئه‌وه ده‌کات که سۆسیالدیموکارته‌کان کارێکی باشیان کردووه، چونکه مادام عێراق هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی وه‌کو جینۆساید ناساندووه ئیدی پێویست ناکات هه‌مان شتیش له سوێد دووباره بکرێته‌وه، سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که ئه‌و خانمه خۆی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یه و چاوی له‌وه‌یه که ببێت به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد له داهاتوودا. که‌سێکی دیکه که خه‌ڵکی سلێمانییه به ناوی مه‌حمود فه‌همی له‌سه‌ر پارتی مۆدرات که سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی سوێد ده‌کات له‌گه‌ڵ سێ پارتی هاوپه‌یماندا، به ئاشکرا و بێ په‌رده ده‌ڵێت: من له‌به‌ر خاتری پارته‌که‌م، دژی کورد ده‌نگم داوه، چونکه ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگم بدایه، بۆ که‌سایه‌تی من خراپ بوو. به‌ڵام گوڵان ئاوچی سه‌ر به پارتی گه‌ل، بێباکانه نه‌ک هه‌ر به دژی پارته‌که‌ی خۆی به‌ڵکو له‌سه‌ر مینبه‌ری په‌ره‌له‌مان داوای له هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌کان کرد که هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید قبوڵ بکه‌ن. زۆرن ئه‌وانه‌ی که له مێژووی کورددا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کوردیان کردۆته قووربانی، به‌ڵام ئه‌وانه‌یشی که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌یان خستۆته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه که‌م نین. گوڵان ئاوچی بۆ منی کورد وه‌کو جه‌نراڵێکی سه‌رکه‌وتوو وایه، به‌ڵام ئه‌وانی دی وه‌کو سه‌ربازێکی به‌زیوو وان. شه‌رمه کوردی سوێد ده‌نگ بدات به‌و سه‌ربازه به‌زیوانه که دڵنیام چه‌ند مانگێکی دیکه ده‌ست ده‌که‌ن به درۆهۆنینه‌وه و خۆیان ده‌که‌ن به پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی کورد تا بگه‌نه په‌رله‌مانی سوێد، تۆ بڵیی کورد هێنده هۆشیار بن گوڵ بده‌ن له‌یه‌خه‌ی گوڵانه‌کان و ترسنۆک و به‌رژه‌وه‌ندپه‌رسته‌کانیش بچوکتر بکه‌نه‌وه؟ وه‌ڵامه‌کی داده‌نێنین بۆ نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ که دانێشتوانی سوێد نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن!
قیبله‌ی نه‌ورۆز
نه‌ورۆز گه‌وره‌ترین و شکۆمه‌ندترین جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تی کورده، جا نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به هی کوردی بزانن یان نا. ئه‌مساڵ نه‌ورۆز له ساڵانی پێشوو باشتر یادی کرایه‌وه له‌سه‌رتا سه‌ری کوردستان و له هه‌رشوێنێک دوو کوردی لێ بووبێت. فیستیڤاڵی نه‌ورۆز له سلێمانی و ئاکرێ و شاره‌کانی دیکه‌ی باشوور وه‌کو میراتێکی زیندوکراوه که له لایه‌ن پیره‌مێردی نه‌مره‌وه گیانێکی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیی به‌بردا کرا، به‌رز ڕاگیرا. به‌ڵام نه‌ورۆزی ئاماد (دیاربه‌کر) تاجی سه‌روه‌ریی و شانازی نه‌ته‌وه‌یی کرده سه‌رخۆی.
له ڕۆژنامه‌یه‌کدا خوێندمه‌وه، نووسه‌رێکی میسری داوای له وڵاته‌که‌ی کردووه که له ده‌شتی سینا، که‌عبه‌یه‌کی تازه دروستبکه‌ن تا موسڵمانان له‌مه‌ودوا ڕوو بکه‌نه ئه‌وێیش، ئاخر پێده‌چیت هه‌ندێک له عه‌ره‌به‌کان حه‌ج که ئه‌رکێکی ئاینییه وه‌کو پرۆژه‌یه‌کی بازرگان‌یش چاولێ بکه‌ن که ساڵانه به ملیۆنان دۆلار ده‌چێته خه‌زێنه‌ی سعودییه‌وه. منیش لێره‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌و لافه لێبده‌م و بڵێم با ئێمه‌ی کوردیش له نه‌ورۆزدا ڕوو بکه‌ینه ئامه‌د و بیکه‌ینه شوێنێکی پیرۆز، له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕوو له باڕه‌کانی تورکیا بکه‌ین با ڕوو له لانه‌که‌ی کوردایه‌تی و فه‌رهه‌نگی وڵاتی خۆمان بکه‌ین.
ده‌مێکه وتراوه مێژوو سه‌رکه‌وتووه‌کان ده‌ینووسنه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕه گه‌وره‌کانی جیهان ڕاست بووبێت به‌ڵام ئه‌مرۆ گه‌ڵانی ژێرده‌سته‌یش مێژووی خۆیان ده‌نووسنه‌وه، واته ڕاستکردنه‌وه‌ی مێژوو. به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له کوردستاندا چه‌ند که‌سێک په‌یدا بوون که ده‌یانه‌وێت به‌ناوی مێژوونووسه‌وه وا له کورد بگه‌یه‌نن که نه‌ورۆز و کاوه و ئه‌ژده‌هاک په‌یوه‌ندیان به کورده‌وه نییه، تۆ بڵێیی ئه‌م ئاوه بکرێته سه‌ر ئاشی کێێ و بۆچی له‌م کاته‌دا که کورد نه‌ورزۆی کردۆته قه‌ڵغانێک بۆ خۆپاراستن له توانه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکه‌ران، ئه‌م گوایه مێژوونوسانه ده‌یانه‌وێت دیواری فه‌رهه‌نگیمان بڕوخێنن؟ ئای، پیره‌مێرد و عه‌لائه‌دین سه‌جادی نه‌مر، گۆڕ هه‌ڵتانته‌کێنی، ئێستا له جیاتی ئێوه کێ مێژوومان بۆ ده‌نووسێته‌وه!
هه‌ندێک سه‌له‌فی به‌ناو موسڵمانیش په‌یدابوون که هیچ شتێکیان پێ قبووڵ ناکرێت و ده‌یانه‌وێت کورد و ئاگر، کورد و ڕۆژ، کورد و کرداری چاک له‌یه‌ک داببڕن. ئه‌وانه که له خه‌وێکدا ده‌ژین و پێیان وایه کلیلی به‌هه‌شت وا له‌گیرفانی ئه‌واندا، جگه له خۆبه‌که‌م زانین چ شتێک دیکه شک نابه‌م پێیان بڵێم. یادکردنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ هه‌موو ئه‌و تێزه سه‌له‌فی و عیلمانییه بێبناخانه‌ی له‌گه‌ڵ ئاگری نه‌ورۆزدا کرده سووتماک.
من ساڵێکی دیکه ده‌چم بۆ حه‌جی نه‌ورۆز، قیبله‌ی نه‌ورۆزکه‌یشم ئامه‌د ده‌بێت. جا سه‌له‌فه‌یه‌کان پێێان گوناه بێت یان، کاوه و نه‌ورۆزیش هه‌موو دنیا به هی کوردی نه‌زانێت، تازه بووته مۆرکێکی نه‌ته‌وه‌یی، تورک و عه‌ره‌ب سه‌دان ساڵه ده‌یانه‌وێت ئاو به ئاگری نه‌ورۆزدا بکه‌ن، نه‌یانتوانیوه بیکوژێننه‌وه، که‌وا بێت با مێژوونووسه "بێلایه‌نه‌کانی" کوردیش خۆیان ماندوو نه‌که‌ن، چونکه پیره‌مێردی نه‌مر فه‌رموویه‌تی: جه‌ژنێکی کۆنی کورده به‌خۆشی و به‌هاته‌وه.