عوسمان بایده‌میر : هه‌ست و نه‌ستی ئه‌وان و ته‌واوی گه‌ل بریندار کراوه
رێنێسانس نیوز
"هێزه‌کانی پۆلیس گازی فرمێسکڕێژیان به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپه به‌کارهێنا که له‌دوای لێدوانێکی رۆژنامه‌نوسی به‌رامبه‌ریان ده‌ستیان به دروشم‌دان کرد.له‌درێژه‌ی ئه‌و پێکدانانه‌دا منداڵێک که هه‌موو ساروچاوی شه‌ڵاڵی خوێن بوو به ڕاکێش ڕاکێش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا."
له لایه‌کی تره‌وه رۆژنامه‌ی رادیکال له سایتی خۆیدا ڕوداو و خۆپیشاندانه‌کانی خستۆته به‌ر باس. به پێی هه‌واڵه‌کانی ڕادیکاڵ " له ژێر سه‌رپه‌رشتی BDP ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له شیرناخ ده‌ستیان دایه رێپێوان و ناره‌زیه‌تی ده‌ربڕین.له‌و خۆپیشندانه‌دا که نزیکه‌ی 500 که‌س تیایدا به‌شدار بوون سه‌رۆکی شاره‌وانی شیرناخ (ڕه‌مه‌زان ئویساڵ) و چالاکانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌شدار بوون.
له ده‌رسیم-یش نزکه‌ی هه‌زار که‌س له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌کاند به‌شداربوون و سه‌رۆکی لقی پارێزگای ده‌رسیمی BDP (مورات پۆڵات)ڕایگه‌یاند که له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ر ئه‌حمه‌د تورک بیده‌نگ نامێننه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه عوسمان بایده‌میری سه‌رۆکی شاره‌وانی ئامه‌د له لێدوانێکی زۆر توندا ڕایگه‌یاند؛"ئه‌و هێرشه،هێرش کردنه بۆ سه‌ر ئیراده‌ی هه‌موو کوردان.ئیراده و حه‌یسیه‌تی کورد جارێکی تر کرایه‌وه به ئامانج.ڕوی قسه‌م له عقڵی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ته‌و ده‌پرسم: چاره‌سه‌ری چیتان کرد؟گه‌ره‌کتانه به‌م ڕێگه‌یه چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه؟له شێخ سه‌عیده‌وه تا شێخ ره‌زا،له مه‌زڵوم دۆغانه‌وه تا ئه‌حمه‌د تورک، ئه‌م گه‌ل و خه‌ڵکه سه‌ری بۆ هیچ که‌س دانه‌نه‌واندوه و سه‌ریش دانانه‌وێنێ.گه‌ر توند و تیژی و هێرشبردنه سه‌ر ڕێگه‌یه‌کی ترسێنه‌ر و تۆقێنه‌ر بوایه،ئه‌و گه‌له‌ی 17 هه‌زار فایلی بکوژنادیاری هه‌یه و 4 هه‌زار گوندی لێ وێران کراوه ده‌ترسا!"
عوسمان بایده‌میر به به‌شداریکردنی له پرۆگرامێکی CNNTURKجارێکی تر هه‌ڵوێست و لێدوانه‌کانی خۆی دوباره کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که ئیتر هه‌ست و نه‌ستی ئه‌وان و ته‌واوی گه‌ل بریندار کراوه کۆنتڕۆڵکردنی خوێنساردی و بێده‌نگ مانه‌وه و کاردانه‌وه نیشان نه‌دان له توانای هیچ که‌سێکدا نه‌ماوه.
بایده‌میر له‌و لێدوانه رۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا زۆر به‌توندی گوتی؛"گه‌ر له سامسۆن شێت و دێوانه هه‌بن،له ئامه‌د و هه‌کاری و شیرناخ-یشدا هه‌ن.چیتر ئه‌و کاره به شێت و دێوانه‌کان مه‌سپێرن.با ئه‌م کێشه‌یه به سیاسه‌ت چاره‌س بکرێ و چیتریش خۆتان له پشتی شێته‌کانه‌وه حه‌شار مه‌ده‌ن".له درێژه‌ی قسه‌کانیدا بایده‌میر وتی:"به‌دوای لێبوردن و به‌خشنده‌یی له خه‌ڵکی خۆم ئه‌م وشه‌یه به‌کاردێنم؛ هیچ بێشه‌ره‌ف و بیناموسێک بۆی نیه کایه به هه‌ستی لێبورده‌یی و نه‌رمنواندنی گه‌له‌که‌م بکات."
شایانی باسه 12.04.2010 ئه‌حمه‌د تورکی سه‌رۆکی پێشوی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی به هاوڕێیه‌تی پێنج له ئه‌ندامانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی بۆ به‌شداریکردن له یه‌که‌مین دانیشتنه‌کانی دادگای تاوانه‌کانی سامسون و چاودێری کردن سه‌باره‌ت به داوای (ڕوداوه‌کانی بوڵانک) چوبونه سامسون و له کاتی هاتنه ده‌ره‌وه و به‌دوای لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به شێوه‌یه‌کی ناجوامێرانه که‌وته به‌ر په‌لامار و له ئاکامدا شکان له لوتیدا بوه هۆی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه.