وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

23 april 2010

ئه‌نفالی كورد مشتومڕ دەخاتە نێو پارتە سوێدییەكان

كاوە ئەمین
رووداو –سوید


گوڵان ئاڤجی، تاكە پەرلەمانتاری كوردی سەر بە پارتی گەلی سوێد رەخنەی لە سیاسەتی سۆسیال دیموكراتەكانی سوێد گرت، كە لە كۆنگرەی حیزبەكەیاندا ئەنفال و هەڵەبجەیان وەك جینۆساید ناساند، بەڵام لە پەرلەمان دەنگیان بە جینۆسایدناساندنی نەدا.
مانگی رابردوو، پەرلەمانی سوید دانیشتنێكی تایبەتی بە كۆمەڵكوژی كورد و ئەرمەن سازكرد، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر كۆمەڵكوژی ئەو دوو نەتەوەیە بدەن، دوای گفتوگۆیەكی زۆر بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی ئەرمەنییەكان لەلایەن توركانەوە، بەدەنگی كچە پەرلەمانتاری كورد گوڵان ئاڤچی یەكلایی بووەوە، كاتێك دەستی بەرزكردەوەو گوتی "بەڵێ، كۆمەڵكوژی ئەرمەن جینۆسایدە"، بەمەش میدیاكانی توركیا هێرشێكی تووندیان كردە سەر گوڵان ئاڤجی. ناوبراو سەبارەت بەو هێرشەی میدیای توركی گوتی "توركەكان لەبەرئەوەی من كوردم بەوشێوەیە دژایەتیم دەكەن، ئەگەر كورد نەبوومایە رەنگە هەرباسیشیان نەكردبایە، ئەوان دژی هەموو شتێكی كوردن لەهەر كوێیەك بێت".
بەڵام ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كورد لەلایەن رژێمی لەنێوچووی بەعسەوە وەكو كۆمەڵكوژی ئەرمەن، نەیتوانی دەنگی پێویستی پەرلەمانتارانی سوێد بەدەستبێنێ بۆ بە جینۆسایدناساندنی، ئەوەش مشتومڕێكی زۆری لەنێو پارتەكانی ئەو وڵاتە هێنایە گۆڕێ.
سۆسیال دیموكراتەكانی سوێد كە چەندین ساڵ حكومەتی ئەو وڵاتەیان بە دەستەوە بووەو ئێستا ئۆپۆزسیۆنن، پتر لە پارتەكانی دیكە رووبەڕوووی رەخنەی رەوەندی كوردی بوونەوە لە سوێد، چونكە پارتی ناوبراو لە كۆنگرەی حیزبەكەیدا كۆمەڵكوژی ئەرمەن و كوردیان بەجینۆساید ناساند، كەچی لە دانیشتنی 11ی ئاداری ئەمساڵی پەرلەمانی سوێد دژی بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و كیمیابارانكردنی كورد دەنگیاندا، بەڵام كوشتنی ئەرمەنییەكانیان لەساڵی 1915 لە توركیا بە جینۆساید قبولكرد. هەروەها پارتی چەپ و پارتی ژینگە بەیەك دەنگ ئەنفال و هەڵەبجەیان وەكو گەلكوژی قبووڵ كردووە.
گوڵان ئاڤجی، پەرلەمانتاری پارتی گەلی سوێد، رەخنەی لە سیاسەتی سۆسیال دیموكراتەكان گرت و گوتی "بەڕاستی سیاسەتێكی هەرزان و دووڕوویانەیان بەرانبەر كورد نیشاندا، چونكە ئەگەر مەبەستێكی سیاسیی نەبووایە جیاوازی كۆمەڵكوژی ئەرمەن و كورد چییە؟".
ئاڤجی، تاكە پەرلەمانتاری حیزبەكەیەتی دژی پارتەكەی خۆی وەستایەوە، كە پارتەكەی بەشداریشە لە حكومەتی سوێددا و دەنگی بە كۆمەڵكوژی ئەنفال و هەڵەبجەدا. ئاڤجی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو) پتر رەخنە لە سۆسیالدیموكراتەكان دەگرێ و دەڵێت "ئەوان ترسنۆك و درۆزن بوون، هەرچی بڵێن راست ناكەن، ئێستا دەیانەوێ وا لە كورد بگەیێننن كە ئەوان دژی بە جینۆسایدناساندنی ئەنفال و هەڵەبجە نین، ئەوە ڕاستە، بەڵام ئەوەی لە كۆنگرە كردیان ئەو نرخ و بایەخەی نییە، كە ئەوەیان لە پەرلەمان نەكرد".
رۆژی 28 ی مانگی رابردوو، ناوەندی كوردۆساید – چاك پانێلێكی بۆ پێنج ئەندام پەرلەمانی سوێدی سەر بە پارتەكانی چەپ، مەسیحیی، پارتی ناوەند، پارتی چەپ و پارتی گەل رێكخست، تاوەكو هەڵویستی خۆیان لەسەر ناساندنی ئەنفال و هەڵەبجە دیاری بكەن.
نوێنەری پارتی كرستیانەكان Diseree Pethrus Engström و پارتی ناوەند Kerstin Lundgren كە بەشدارن لە حكومەتدا ئەگەرچی دووپاتیان كردەوە كە ئەنفال و هەڵەبجە جینۆسایدە، بەڵام پێیانوابوو ئەوە كاری پەرلەمانی سوێد نییە خۆی بكاتە دادوەر و كۆمەڵكوژییەكان بخاتە رۆژەڤی خۆیەوە هەربۆیە دژی ناساندنی كۆمەلكوژی ئەنفال و هەڵەبجە و ئەرمەنییەكان بە جینۆساید دەنگیاندا. ئەوان گوتیان ئەوە كاری مێژوونووسەكانە لەكۆمەڵكوژییەكان بكۆڵنەوەو پاشان دادگاكانی نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەو وڵاتانەی كە كۆمەڵكوژییان تێدا كراوە بڕیاربدەن.
نوێنەری كرسیتیانەكان گوتی "ئەگەر ئێمە ئەو كۆمەڵكوژیانە بێنینە ناو پەرلەمانی سوێدەوە ئەوا دەبێت بڕیار لەسەر هەموو ئەو كۆمەڵكوژیانە بدەین كە لە جیهاندا روویانداوە، ئەوەش كاری ئێمە نییە و نە كاتێكی كردەنیشیەتی، بۆیە دەبێ لە ڕێگەی دیكەوە ئەو كارانە بكرێن".
بەڵام نوێنەری پارتی چەپیش هانس ئاڤێدسۆن بە توانج گرتن لە قسەكانی بەشداربووانی پانێلەكە گوتی "مێژوونوسەكان كاری خۆیان كردووەو هیچ بەڵگە و گومانێك نەماوە كە ئەنفال و هەڵەبجە كۆمەڵكوژین، ئیتر چ پێویست بەم شێرو رێوی هێناوەیە دەكات؟".
ئەوانەی دەنگیان بە جیۆسایدناساندنی ئەنفال و كیمیابارانی كورد نەدا، پاساوی ئەوەیان دەهێنایەوە كە حكومەتی عێراق ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردی وەكو جینوساید ناساندووەو پێویست ناكات ئەوان ئەو كارە بكەن.
یەڵماز كەریمۆ كە بە رەچەڵەك ئاشوورییە و‌ خەڵكی شاری مێردینی باكووری كوردستانە و لە ساڵی 1998 وە ئەندام پەرلەمانی سوێدە لەسەر لیستی سۆسیالدیموكراتەكان، بۆ (رووداو) گوتی "هیچ گومان لەوەدا نییە كە ئەنفال و هەڵەبجە كۆمەڵكوژین و دەوڵەتی عێراقیش ددانی بەو تاوانەدا ناوە، بۆیە پارتەكەمان پێیوایە كە ئەنفال و هەڵەبجە وەكو كۆمەڵكوژی ناسراون، بۆیە بەپێویستی نەزانی لە پەرلەماندا دەنگ بۆ ئەو كۆمەڵكوژیانە بدات".
ئەوەی زۆر جێگەی سەرنج بوو، چەند كوردێكی خەڵكی باشووری كوردستان كە لەنێو سۆسیالدیموكراتەكاندا نەموو لە بەڵێنەكانی پارتەكەیان لانادەن و كەوتوونەتە پینە و پەڕۆی ئەو هەڵویستە دووڕوییەی سۆسیالدیموكراتەكانی سوێد و وەكو تووتی قسەكانیان دووبارە دەكەنەوە "مادام عێراق خۆی ئەنفالی وەكو جینۆساید ناساندوووە، ئیدی ئەوە كاری ئەوان نییە".
فریدرێك مالم، كە خۆی بە دۆستێكی نزیكی كورد دەزانێ و مێردی گوڵان ئافچییە، لە بەرژەوەندی كورد دەنگی بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و كیمیابارانی كورد نەدا، بەڵام گوڵان ئاڤچی بەرگری لە مێردەكەی كردو گوتی "دوو هەفتە پێش دەنگدانەكە فردرێك كرا بە قسەكەری گرووپی پارتی گەل، لێكدانەوەی ئەو بەوشێوەیە بوو چونكە دەیزانی پارتی گەل دەنگ بۆ ئەو بڕیارە نادات كە هاوپەیمانی مۆدراتەكانە لە حكومەتدا، بۆیە ئەگەر دەنگیشی بدایە دەورێكی وای نەدەبوو. رەنگە كارێكی وا ببووایە هۆی لاوازكردنی پێگەی فرێدریك لە ناو پارتەكەماندا، بۆیە پێموابێت ئەو لە داهاتوودا دەتوانێ كاری باشتر بكات بۆ كورد ئەگەر رۆڵێكی باشتری هەبێت لەناو پارتەكەماندا". هەروەها پەرلەمانتاری دیكەی كوردیش كە دەنگی بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال و كیمیابارانی كوردستان نەدا، گوتی " ئەگەر دەنگیشم بدابووایە هیچ لەمەسەلەكە نەدەگۆڕا، بۆیە دەنگی خۆم خستە پاڵ بۆچوونی پارتەكەم".

لینکی هه‌واڵه‌که‌ له‌ ڕووداو دا:
http://www.rudaw.net/details.aspx?lang=Kurdish&page=articles&c=Tarawge&id=20887


ä ä ä