په‌نابه‌ری گه‌نده‌ڵ
کاوه ئه‌مین
یه‌کێک له‌و دیارده دزێوانه‌ی که کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیانی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه داده‌نێت، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه. ئه‌گه‌رچی ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که گه‌نده‌ڵی مانای دزیکردن ده‌کات، چونکه ئه‌و که‌سه‌ی به‌و کاره هه‌ڵده‌ستێت قازانجی مادیی ده‌کات. هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆر په‌نابه‌ر بۆ ئه‌وروپا که هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگی جۆراجۆرن، زۆرجار هه‌ر له‌یه‌که‌م ده‌ستپێکدا پێکدادانی فه‌رهه‌نگی ڕووده‌دات. بۆ نموونه له وڵاتێکی وه‌کو سوێد، شوکردن و ژنهێنان له ژێر هه‌ژده ساڵه‌وه به یاسا قه‌ده‌خه کراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌یان جار له نێو کۆچبه‌ر و به‌نابه‌راندا به خۆشی بێت یان به ناخۆشی کچی ژێر هه‌ژده ساڵ ده‌ده‌رێن به‌شوو و هه‌ندێک جار به‌بیانووی جۆراو جۆره‌وه ده‌یانبه‌نه‌وه وڵاتانی خۆیان و ده‌یاندن به‌شوو، جار هه‌بووه له سوێده‌وه ژن بروانه‌ته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان و کوشتونیان، له کوردستانیش چه‌ند حاڵه‌تێکی وا ڕوویداوه.
له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌واڵی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی بیمه‌یی گشتی سوێدی له‌لایه‌ن کابرایه‌کی عێراقیی ته‌مه‌ن 37 ساڵه‌وه بووه مانشێتی ڕۆژنامه‌ی ئۆپسالا و ته‌له‌فزیۆن و رادیۆیش کردیانه هه‌واڵی سه‌ره‌کی خۆیان. ئه‌و کابرایه ماوه‌یه‌کی زۆر موچه‌ی نه‌خۆشیی وه‌رگرتووه و توانیویه‌تی دوکتۆره‌کان هه‌ڵبخه‌له‌تێنی تا ئیجازه‌ی نه‌خۆشیی بۆ بکه‌ن ئه‌وه‌یش له‌ڕێگای ئه‌وه‌ی که خۆی وانیشان داوه تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی بووه و قاچ و ده‌سته‌کانی لاوازبوون و ته‌نانه‌ت وایی نیشان داوه که به‌بێ دارشه‌ق ناتوانێت بڕوا، به‌ڵام له ڕاستیدا که‌سێکی ساخوسه‌لیم بووه.
کاکی عێراقی به‌وه‌یشه‌وه ناوه‌ستێت له ماوه‌ی ساڵونیوێکدا هه‌شت سه‌فه‌ر ده‌کات بۆ عێراق و یه‌ک دووجاریش سه‌یاره‌ی گران له‌گه‌ڵ خۆیی ده‌باته‌وه و پاشان ده‌یانفرۆشێت، که دێته‌وه بۆ سوێد یان ده‌ڵێت سه‌یاره‌که ده‌عمی کردووه و که‌ڵکی هێناوه‌ی نه‌ماوه یانیش ده‌ڵێت "عه‌لیباباکان" لێیان دزیووم. ئه‌مه چیرۆکی ته‌نها ئه‌و کابرایه نییه به‌ڵکو زۆرجاریی دیکه‌یش شتیی وا کراوه، پارساڵ له دانمارک په‌روه‌نده‌ی چه‌ندین که‌سی سیاسیی هه‌ڵدرایه‌وه که له‌و وڵاته خۆیان به نه‌خۆش یانیش شێت له‌قه‌ڵه‌م داوه و له کوردستان و عێراقیش ئه‌ندام پارله‌مان بوون، جاوه‌ره "شێت" یاسات بۆ بنووسێته‌وه!
شتێکی دیکه که هه‌ندێک په‌نابه‌ر په‌نایی بۆ ده‌به‌ن تا سۆسیال پێیان نه‌زانێت و پاره‌که‌یان نه‌بڕێت، کڕینی سه‌یاره‌یه به‌ڵام ده‌بێت بیکه‌ن به‌ناوی که‌سێکی خزمی خۆیان یان ناسیاوێک چونکه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سۆسیال بێت ناتوانێت سه‌یاره‌یه‌کی گران بکرێت و داوای کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات. کاکی عێراقی ئه‌وه‌یشی کردووه و سه‌یاره‌یه‌کی گرانی براکه‌ی که له‌سه‌ر سۆسیال بووه کردووه به‌ناوی خۆیه‌وه، برا بۆ ڕۆژێکی وانه‌بێت بۆچی باشه.
دیاره ئه‌و گزیی و فزییه‌ی که ده‌کرێت زۆرن و ناکرێت لیسته‌یه‌ک بنووسمه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌و کرده‌وانه کاریگه‌ری زۆرخراپیان له‌سه‌ر په‌نابه‌ران و حه‌یسیه‌تی په‌نابه‌ران و کۆچبه‌ران ده‌بێت و پارته نه‌ژادپه‌رسته‌کان لێێ سوودمه‌ند ده‌بن که به چرای ڕۆنگه‌رچه‌که‌وه به‌دوای که‌موکوڕیی په‌نابه‌راندا ده‌گه‌ڕێن تا کۆمه‌ڵه‌ڵگه‌یان لێ هانبده‌ن و ده‌رگایی سنووره‌کانی ئه‌وروپا به‌ڕووی په‌نابه‌راندا داخه‌ن، که ئێستا تا ڕاده‌یه‌ک کردوویانه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌ی کورده‌وه هه‌بێت له به‌شێکی چاکی ئه‌و گزی و گه‌نده‌ڵیانه کوردیش ده‌ستی تێیاندا هه‌یه به‌تایبه‌تی سه‌یاره‌بردنه‌وه و فرۆشتنی له کوردستان و پاشانیش که دێنه‌وه وه‌کو دزراو له‌قه‌له‌می ده‌ده‌ن. حکومه‌تی کوردستان به‌گشتی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به‌تایبه‌تی ده‌بێت له تۆمارکردن و سه‌نه‌ویی پێدانی ئه‌و سه‌یارانه‌ی له ئه‌وروپاوه ده‌هێندرێنه‌وه به‌باشی بکۆڵنه‌وه، چونکه خۆ ناکرێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌کو جزیره‌ی به‌رمۆدای لێ بێت، هه‌چ سه‌یاره‌یه‌کی بۆ هات قووتی بدات.
ئێستا کابرای عێراقی جگه له‌وه‌ی به یه‌ک ساڵ زیندانی حکوم دراوه، ده‌بێت هه‌موو ئه‌وپارانه‌یش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت که به‌هۆیی گوایه نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه لووشی داوه، واته کورد وتنه‌ی بۆ ڕیش چوو به‌ڵام سمێڵیشی نایه بانی، نه‌که هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو ناوی زۆرێک له په‌نابه‌رانی زڕاند، به‌دڵنیاییه‌وه له داهاتوودا دا‌و ده‌ستگا ده‌وڵه‌تییه‌کانی سوێد زیاتر گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و بیانیایه‌نی که ڕێگایان ده‌که‌وێته لایان به‌تایبه‌تی سۆسیال و شه‌ریکه‌ی بیمه. خۆ گه‌نده‌ڵی له ناو ئه‌ورپییه‌کانیشدا ده‌کرێت به‌ڵام له‌چاو به‌نابه‌راندا زۆر که‌متره و هه‌رهیچ نه‌بێت دادگا له‌هیچ گه‌نده‌ڵێک خۆش نابێت. ده‌بێت دادگاکانی کوردستانیش وه‌کو ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا سه‌ربه‌خۆبن و بتوانن هه‌ر که‌سێک له هه‌چ پله‌وپایه‌یه‌کدا بێت و گومانی گه‌نده‌ڵی لێ بکرێت لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات به‌و کوردانه‌ی که له ئه‌وروپایشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتیان ده‌درێتێ.
تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی رووداوی رۆژی 26 ئاپریلدا بڵاو کراوه‌ته‌وه.