وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

12 juni 2010


دۆستی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد
ڤیرا بیۆدین سه‌عیدپوور (1930-2010)
کۆچی کرد

دۆکتۆر ڤیرا بیۆدین سه‌عیدپوور ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی 30-5-2010 له‌ باکووری هه‌رێمی نیوویۆرک، که‌ تازه‌ له‌ برووکلاینه‌وه‌ باری کردبووه‌ ئه‌وێ، کۆچی دواییی کرد.

ڤیرا ماریۆن فاین له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی جووله‌که‌دا له‌ باڕی، ڤێرمۆنت، له‌ دایک بووبوو. پێنج منداڵی له‌ ماڵێکدا گه‌وره‌ کرد که‌ له‌ لایه‌ن مێردی یه‌که‌میه‌وه‌، ئه‌ندازیاری بیناسازی مارسێل بیۆدین، دروست کرابوو. ساڵی 1968، به‌ هۆی دۆستێکیه‌وه‌ که‌ پزیشکی برینکار و ئه‌ندامی گرۆیه‌کی برینکاری بوو و دوای شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ چووبووه‌ ئیسرائیل، ڤیرا ده‌ستی چوار منداڵه‌ بچکۆله‌که‌ی خۆی گرت، که‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان چوار ساڵان و یانزده‌ ساڵاندا بوو، و به‌ سه‌فه‌رێکی هاتونه‌هات ڕووی کرده‌ ئیسرائیل، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گوڕیشه‌ی جووله‌کانه‌ی خۆی.

له‌ ته‌مه‌نی چل ساڵیدا ڤێرا سه‌عیدپوور ده‌ستی به‌ خوێندن کرد له‌ زانستگه‌ی ڤێرمۆنت و، پێشانی دا که‌ خوێندکارێکی زۆر لێهاتووه‌ و پله‌ی به‌کالۆریۆسی له‌ کۆمه‌ڵناسیدا وه‌رگرت و بوو به‌ ئه‌ندامی فی بێتا کاپپا. دوای ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوو تا ساڵی 1973 پله‌ی ماسته‌ری له‌ فه‌لسه‌فه‌دا وه‌رگرت. ئه‌وسا گواستییه‌وه‌ بۆ شاری نیوویۆرک و له‌ کۆڵێجی مامۆستایه‌تیی سه‌ر به‌ زانستگه‌ی کۆلومبیا دۆکتۆرای له‌ فێرکردندا وه‌رگرت.

ساڵی 1976، ڤیرا میردی دووه‌می ناسی، هۆمایوون سه‌عیدپوور، که‌ کوردێکی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی کوردستانی ئێران بوو. پرسیارێکی بێمه‌به‌ستی هۆمایوون له‌باره‌ی پێناسه‌یه‌که‌وه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرددا، که‌ له‌وێدا کورد وه‌ک جه‌رده‌ و تاڵانکار باس کرابوو، بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ڤیرا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیی نووسی، به‌ ناونیشانی ''به‌ نه‌رمی ده‌یانکوژن،'' و ئۆکسفۆرد و فه‌رهه‌نگه‌ گرنگه‌کانی دیکه‌ی ناچار کرد پێناسه‌کانیان له‌باره‌ی ئه‌و وشه‌یه‌وه‌ بگۆڕن.

ساڵی 1981، دوای مردنی هۆمایوون به‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی خوێن، دۆکتۆر سه‌عیدپوور به‌ شێوه‌یه‌کی جیددی و دلسۆزانه‌ ده‌ستی کرد به ''کاره‌ کوردانه‌کان''ی خۆی. پرۆگرامی کوردیی به‌ سه‌رپه‌رشتیی ''که‌ڵچراڵ سۆرڤایڤه‌ڵ،'' که‌ بڵاوکراوه‌یه‌کی به‌شی ئه‌نترۆپۆڵۆگیی سه‌ر به‌ زانستگه‌ی هارڤارد بوو، دامه‌زراند‌. ئامانجی ئه‌و پرۆگرامه‌ ئه‌وه‌ بوو ئاگاداری له‌باره‌ی فه‌رهه‌نگی کورده‌وه په‌ره‌ پێ بدات و له‌ نووسینگه‌یه‌کی میدتاونه‌وه‌ بڵاو ده‌کرایه‌وه‌.

دۆکتۆر سه‌عیدپوور له‌ ساڵی 1986دا کتێبخانه‌ی کوردیی دامه‌زراند، که‌ یه‌که‌مین کتێبخانه‌ی کوردی بوو له‌ ڕۆژاوادا، له‌ نشیمه‌نی خانوویه‌کی به‌رزاییه‌کانی برووکلاین. ساڵی 1988یش مۆزه‌خانه‌ی کوردیی دامه‌زراند. ڕاوێژکارانی ڕێکخراوه‌که‌ که‌سانی وه‌ک وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێل ئێلی ڤیسه‌ل و سێناتۆر تێد که‌نه‌دی بوون.

پێش شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداو، که‌ بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا له‌ مه‌سه‌له‌ی کورد ئاگادار بن، دۆکتۆر سه‌عیدپوور، به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانیی سه‌رکۆماری ئێستای عیراقی گه‌یانده‌ زانستگه‌ گه‌وره‌کان بۆ پێشکه‌شکردنی ئاخاوتن و بردی بۆ واشینگتۆن تا چاوی به‌ سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆژنامه‌گه‌ران بکه‌وێت.

نامه‌کانی دۆکتۆر سه‌عیدپوور بۆ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ''نیوویۆرک تایمز'' گه‌لێ جار بڵاو ده‌کرانه‌وه‌. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش وتارێک له‌باره‌ی کتێبخانه‌ی کوردییه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ''تایمز''دا بڵاو کرایه‌وه‌ به‌ ناونیشانی ''که‌ ماڵ ده‌بێته‌ په‌ناگه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی.'' ڤیرا سه‌عیدپوور گۆڤاری زانستیی ''گۆڤاری نێونه‌ته‌وه‌ییی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی'' [The International Journal of Kurdish Studies] و وه‌رزنامه‌ی ''ژیانی کوردی'' [Kurdish Life]ی بڵاو ده‌کرده‌وه‌، که‌ به‌شێکن له‌ گه‌نجینه‌ی فه‌رهه‌نگیی کتێبخانه‌ی زانستگه گه‌وره‌کانی جیهان، له‌وانه‌یش زانستگه‌ی هارڤارد و زانستگه‌که‌ی خۆی کۆلومبیا.

دۆکتۆر سه‌عیدپوور دوای خۆی برایه‌ک (ماکس فاین) و پێنج منداڵ (مارک، پاوڵ، ڕێبێککا، ئاده‌م و جێب) و دوو نه‌وه‌ (جۆنا و ئارۆن)ی به‌ جێ هێشتووه‌.
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕێزگرتن و یادکردنه‌وه‌ی ڤیرا سه‌عیدپوور له‌ کۆتاییی مانگی ته‌ممووزدا له‌ نیوویۆرک ڕێک ده‌خرێت. بۆ ئاگاداری و زانیاریی زیاتر ده‌توانن سه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه‌ بده‌ن: [www.kurdishlibrarymuseum.com].

کتێبخانه‌ و مۆزه‌خانه‌ی کوردی
نیوویۆرک، وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی 2010


ä ä ä