دووڕوویی ئیسلامییه‌کان به کورد و ئه‌وانی دیکهیشهوهکاوه ئهمینگومان له‌وه‌دا نییه که ده‌بێت گه‌لانی داگیرکراو، هاوخه‌م و هاوپشتیوانی یه‌کتر بن، ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به ک

ورده‌وه بێت له سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبییه‌وه هه‌تا ده‌گاته ئه‌م سه‌رده‌می عه‌وله‌مه و ته‌وژمی ئیسلامی نوێ و چه‌پ و کۆمۆنیستییه‌وه، درێخی نه‌کردووه و زۆرجاریش باجی گه‌وره‌ی داوه. له‌و رووانگه‌یه‌وه من وه‌کو کوردێک چۆن به خۆمانی ره‌وا ده‌بینک ده‌وڵه‌تمان هه‌بێت و ئازاد بین ئه‌و مافه بۆ گه‌لانی دیکه به فه‌له‌ستینییه‌کانیشه‌وه به‌ڕه‌وا ده‌بینم.
له‌م رۆژانه‌ی پێشوودا پاپۆرێک به ئاڵای تورکییه‌وه به‌ره‌و که‌ناره‌کانی ئیسرایل به بیانووی ئه‌وه‌ی که "ئاشتی و کۆمه‌کی مرۆڤانه‌یان" بارکردووه ئه‌گه‌رچی له رووکه‌شدا ده‌کرێت وایش بێت به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا په‌یامێکی سیاسی و ئیسلامیان هه‌ڵگرتبوو، ئه‌ویش ئیسلامیه‌کی درۆزنانه و دوور له‌و په‌یامه‌ی که سه‌دان ساڵه مه‌لا و پیاوه ئاینییه‌کان به گویی خه‌ڵکیدا ده‌ده‌ن، که ئێمه هه‌موو موسڵمانین جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه موسڵمانه‌کاندا نییه!. هیچ شک و گومانێکم له‌وه‌دا نییه که زۆربه‌ی زۆری ئه‌و له‌چکه‌به‌سه‌ر و ریشهاتووه تورکانه‌ی که شیوه‌ن بۆ غه‌ززه ده‌گێرن و له‌ناو پاپۆره‌که‌دا بوون و داوای ئاشتی و ئازادی ده‌که‌ن، کاتێک لێیان بپرسیت ئه‌ی کورد، ئه‌وا نه‌ک له‌سه‌ر کورد ناکه‌نه‌وه به‌ڵکو ره‌نگه هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن به‌ئایه‌تی قورعان بۆت بسه‌لمێنن که کورد نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه "تورکی چیایین" و خۆیان لێبووه‌ته کورد و کوشتنیان حه‌ڵاڵه و کافر و مولحدیشن.
ئێستا له تورکیا پارتێکی ئیسلامی حوکوم ده‌کات که رۆژانه گوند و شاخ و شاری کورد بۆردوومان ده‌که‌ن، زیاتر له هه‌زار و پێنج سه‌د منداڵی کورد که ته‌مه‌نیان له ژێر هه‌ژده ساڵییه‌وه‌یه له زیندانه‌کاندان که ته‌نها گوناهایان ئه‌وه‌یه داوا ده‌که‌ن به زمانی زگماکیان که کوردییه بخوێنن و وه‌کو منداڵانی غه‌ززه به‌ردیان گرتۆته سه‌ربازی داگیرکه‌ر، ئه‌گه‌رچی منداڵانی کورد ناتوانن به کوردی دوو وشه بنووسن، خۆ منداڵانی غه‌ززه هه‌ر هیچ نه‌بێت قورعان و زمانه‌که‌یان که عه‌ره‌بییه لێ قه‌ده‌خه نه‌کراوه. خۆ ئیسرایل گونده‌کانی سووریا و ئوردون به‌بیانووی هه‌بوونی چه‌کدارانی فه‌له‌ستینی بۆردومان ناکات، به‌ڵام تورکیا و ئێرانی ئیسلامی رۆژانه بۆمبای ئیسلامی ده‌کێشن به‌سه‌ری کورددا. باشه ئه‌وه چ دووڕوویه‌که، کوردی باکوور بۆی نه‌بێت له‌سه‌ر خاکی خۆیی به ئازادی بژی و ئه‌و تورکه موسڵمانانه‌ی که له‌سه‌ر جه‌نازه‌ی کورد هه‌ڵده‌په‌ڕن، فرمێسک بۆ غه‌ززه هه‌ڵده‌ڕێژن و ئاماده‌ن خۆشیانی بۆ بده‌ن به کوشت. ئاخر خۆ ئیسرایل وه‌کو کورد که جاری واهه‌یه شاخه‌کانیشی ناتوانن بیپارێزن نییه، ئیسرایل گاڵته‌ی به عه‌قڵی سێسه‌د ملیۆن عه‌ره‌ب دێت که له‌سه‌ر هیچ ڕێک نین به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد بڵێت داوای ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌م هه‌موویان ڕێک ده‌که‌ون، مه‌گه‌ر ساڵی 1975 به نێونگیری و سازکاری جه‌زائیر نه‌بوو شۆڕشی ئه‌یلول شکستی پێ نه‌هێنرا؟
ئه‌ی کاتێک که ئێران و تورکیا گونده‌کانی باشوور بۆردومان ده‌که‌ن بۆ ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامیی و رایی گشتی ئیسلامیی به وشه‌یه‌کیش باسی ناکه‌ن؟ ئه‌ی خێره موسڵمانی کورد چاوی قه‌لادزێ و بناری قه‌ندیل نابینێت به‌ڵام به شه‌و و به ڕۆژ باسیان باسی چه‌ته‌ی ده‌ریایی ئیسرایلییه. موسڵمانانی دنیا هه‌موو که‌وتوونه‌ته خۆیان و هه‌ندێک کوردیش خۆیان کردۆته که‌واسووری به‌ر له‌شکر، که‌چی ئاین و مرۆڤایه‌تییه‌که‌یان له ئاستی ئێران‌دا که چوار کوردی له یه‌ک سه‌عاتدا له سێداره‌دا، نقه‌ی لێوه نه‌هات.
ئه‌م سیاسه‌ته دووروویانه‌ی که ئیسلامییه‌کانی جیهان به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن ده‌بێت له‌قاو بدرێت، دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست ئیسلامی سیاسییه به پله‌ی یه‌که‌م نه‌ک موسڵمانێتی که هه‌ندێک لایه‌نی ئه‌وروپیی و رۆژئاوایی به‌مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێت، ئاینی ئیسلام له‌که‌دار بکه‌ن.
به‌ڕاستی شه‌رمه ئیسلامیی سیاسی کورد له‌ئاست تێکدان و سووتاندی وڵاته‌که‌ی خۆی بێده‌نگ بێت، به‌ڵام سه‌ری زمان و بنی زمانی فه‌له‌ستین و کۆسۆڤۆ و ئه‌فغانستان و شوێنی دیکه بێت و فه‌توای جیهاد بدات به‌دژی خه‌ڵکی دیکه، به‌ڵام له ئاست داگیرکارانی وڵاته‌که‌ی خۆی بێده‌نگ بێت.
تورکیا و ئێران کاتێک نایانه‌وێت مافی کورد بده‌ن که سه‌دان ساڵه وڵاته‌که‌یان داگیرکردووه، چۆن له‌روویان دێت به‌ناوی ئیسلامه‌وه دیفاع له غه‌ززه و حه‌ماس بکه‌ن، له‌هه‌موویشی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر، کوردی خۆبه‌که‌مزانیش بۆیان له‌چه‌پڵه بدات.
شێخ مه‌حموودی نه‌مر که هیچ ئیسلامییه‌کی سیاسی ئێستای کورد که خۆیان به پاشکۆی عه‌ره‌ب و تورک و فارس ده‌زانن، ناتوانن له ئیسلامه‌تی راسته‌قینه‌دا به خاکی به‌رپێی بگه‌ن،، هێنده شانازی به‌نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیه‌وه کردووه تا گه‌یشتۆته تینی و رازینه‌بووه موزایه‌ده به‌سه‌ر کورده‌وه بکه‌ن، بۆیه فه‌رموویه‌تی:
عه‌ره‌ب ئینکاری فه‌زڵی ئێوه ناکه‌م، ئه‌فزه‌ڵن ئه‌ما
سه‌لاحه‌دین که دنیای گرت له جومله‌ی کوردی بابان بوو.
تێبینی: ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی (رووداو) دا، بڵاو کراوه‌ته‌وه.