وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

26 augusti 2010

با تورک و کورد کۆنگره‌یه‌ک ببه‌ستن
کاوه‌ ئه‌مین
بیستوشەش ساڵە شەڕی چەكداری لە باكووری كوردستان درێژەی هەیە، هیچ شەڕێكی چەكداری كوردی لە دوای شۆڕشی ئەیلولەوە هێندە درێژەی نەكێشاوەو هەموو هەوڵە ئاشتیخوازییەكانی كورد لەو پارچەی وڵاتی ئێمەدا، وەڵامیان نەدراوەتەوە. دەكرێ ئەو وەڵامنەدانەوە‌یە لە دوو خاڵ دا چڕبكرێنەوە، لووتبەرزی سووپای توركیا لە لایەك و ئەو پاشخانە سیاسییە نەژادپەرستانەی كە كۆمەڵگەی توركی لەسەر بنیاتنراوە لەلایەكی دیكەوە. ئەوە لە كاتێكدایە كە هەم توركیا و هەم پارتی كرێكارانی كوردستان لەوە تێگەیشتوون كە هیچ لایەكیان ناتوانن بە شەڕ كێشەكە بەلایەكدا بخەن و مێژووی بزووتنەوە ئازادیخوازەكانی دنیایش گەواهی ئەوە دەدەن كە دواجار دەبێت كێشەكان بە دیالۆگ چارەسەر بكرێن، چونكە نە توركیا هێندەی ئەمریكا بەهێزە كە نەیتوانی لە ڤێتنامدا سەربكەوێت و نەوەك یەكێتی سۆڤیەتی جاران بەهێزە كە نەیتوانی موجاهیدینی ئەفغانستان شكست پێ بێنێ و دەوڵەتە كۆمۆنیستە سێبەرەكەی خۆی لە ئەفغانستان لەسەر پێ رابگرێت، بەدیوەكەی دیكەیشدا كوردیش لە ڤێتنامی و فەلەستینی و ئەفغانییەكان لاوازتر نییە تا جاڕی شكستبدات و مل بۆ سیاسەتی توانەوە بدات.
دەستپێكردنەوەی شەڕ لە سەرەتای مانگی شەشدا و ئاگربەستی ئەمجارەی (PKK) جیاوازن لەوانەی پێشوو. ئەمجارەیان شەڕ لە ئەسكەندەروونە و دەریای رەشەوە دەستی پێكردەوە و پاشان بە سەرتاسەری باكووری كوردستاندا تەشەنەی كرد، زۆر كەس پێیانوایە كە ئیتر باوی خەباتی چەكداری نەماوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بزانرێ كە هەمیشە هێز دەتوانێ تەرازووی سیاسی رابگرێ، چونكە توركیا هەموو هێزی دیپلۆماسی و چەكداری و سیاسی خۆی لەماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا تاقیكردەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبوو. نەتەوەیەك داوای مافە سەرەتاییەكانی خۆی دەكات كە مەگەر لە وڵاتێكی وەك توركیا، دەنا لە هیچ كوێیەكی دنیادا ئەو مافانە پێشێل ناكرێن، وەك خوێندن بە زمانی دایك، بەكارهێنانی سیمبووڵە نەتەوەییەكانی وەك رەنگ و ئاڵا. ئیسرائیل نەك هەر زمانی عەرەبی قەدەخە نەكردووە بەڵكو زۆربەی جوولەكەكان خۆیشیان زمانی عەرەبی دەزانن و تابلۆ دەوڵەتییەكانی ئیسرائیلیش بە عەرەبی لەسەریان نووسراوە.
ئاگربەستی ئەم دواییەی پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر داخوازی رێكخراوە مەدەنییەكانی كورد و بەرادەیەكی كەمتریش هەندێك رۆشنبیری تورك بوو، ئەوە سەرەڕای هەوڵە ئاشتیخوازییەكانی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەڕێز مەسعوود بارزانی و زۆر كەسایەتی نێوداری كورد. بۆیە ئاگربەستی ئەمجارە سەنگێكی گەورەی هەرێمی و نێونەتەوەیی هەیە. بەڕێز موراد قەرەیلان لە گفتوگۆیەكدا دەڵێت، نایشارینەوە كە ئەمجارە تووشی هەندێك تەنگژە بووینەوە تا توانیمان ئەو بڕیارە بدەین، توركیا دەبێ بەباشی لەو قسەیە تێبگات، چونكە درێژەدانی شەڕ لەلایەن توركیاوە، رەنگە لە ئایندەدا ببێتە هۆی ئەوەی كە لایەنی سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستان نەتوانێ هەمووجارێك بڕیارەكانی بەسەر هەموو گەریلاكانیدا بسەپێنێ.
ئێستا وەك دەڵێن تۆپەكە وا لە گۆڕەپانی توركاندا و گرنگ ئەوەیە بزانرێ كە ئەوان چۆن گەمەیەك دەكەن، چونكە هەتا رۆژێك زووتر ئاو بەم ئاگرەدا بكرێت لە قازانجی هەردوو نەتەوەی تورك و كورد و نەتەوەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدایە. ئەگەر جاران كوردی باكوور لەسەر دوو پەیڤی كوردی سەركۆنە دەكران و دەخرانە زیندانەوە ئێستا بە ئاشكرا لە ناو دڵی توركیادا داوای هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و خۆسەری دیموكراتی دەكەن، دروست هەمان ئەو داوایانەی كە باسك و كەتەلۆنییەكان دەیانكرد كە سەردەمانێك لە ئیسپانیا و فەرەنسا قەستی سەربوون، بەڵام دواجار بەزیادیشەوە بۆیان دەستەبەركران.
كورد نابێ دەستەوەستان بوەستێت و چاوەڕوانی كەرەمی توركان بكات ، بەڵكو دەبێ لەجاران زیاتر هێزی سیاسی و مەدەنی خۆی نیشانبدات، هاوكات سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەر وەك چۆن پشتیوانی خۆیان بۆ ئاگربەستی یەكلایەنە نیشاندا، دەبێ لە رێگە دیپلۆماسییەكانی خۆیانەوە هەم لەگەڵ توركیا و هەمیش لەگەڵ وڵاتانی دیكەی دنیادا هەوڵی سازكردنی زەمینەی هاتنەكایەی گفتوگۆ بدەن، بەتایبەتی كاك مەسعوود وەك سەرۆك هەرێمی كوردستان و مام جەلال وەك سەرۆك كۆماری عێراق، راستەوخۆ لەم هەوڵی ئاشتیانەیەدا بەشداری بكەن، چونكە چارەسەری كێشەی كورد لە باكوور، نەك تەنها پێگەی باشووری كوردستان بەهێز دەكات بەڵكو بەرەو سەربەخۆیی دەبات. دەكرێ ئەوەش لەڕێگەی بەستنی كۆنفرانسێكەوە بێت كە هەوڵبدرێت هەم توركیا و هەم پارتی كرێكارانی كوردستان بەشداری تێدا بكەن، مەبەستم كۆنگرەیەكی نەتەوەیی كوردستانی نییە، بەڵكو كۆنگرەیەكەی نێونەتەوەییە كە تێیدا كورد و توركیا لەسەر بنەمای لێك تێگەیشتن لەسەر نەخشەیەكی چارەسەری رێكبكەون كە بە قازانجی هەردوولا بێت. ئەگەر توركیا ئەوە قبوڵ نەكات ئەوا لە داهاتوودا درێژە بەشەڕ دەدرێتەوە، شەڕێك كە لەوانی دیكە جیاوازتر دەبێت و ئەوكاتە چیتر كەس ناتوانێ كورد تاوانبار بكات، چونكە ئەوە توركیایە كە هەمیشە هەوڵی شكاندنی دەستی ئاشتی كوردی داوە نەك بە پێچەوانەوە!
تێبینی: ئه‌م وتاره‌ له‌ رۆژنامه‌ی رووداو دا بڵاو کاروه‌ته‌وه‌.


ä ä ä