
ئه‌حمه‌دۆی کورد راستده‌کات
کاوه ئه‌مین
له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌ی رۆژنامه‌ی رووداو له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک کردوویه‌تی، شتێکی باڵکێشم خوێنده‌وه ده‌رباره‌ی جورئه‌تنه‌بوونی AKP له مه‌ڕ چاره‌سه‌ر‌کردنی کێشه‌ی کورد، ئه‌حمه‌دۆی کورد ده‌ڵێت :" ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان هه‌بووایه، جورئه‌تیشیان ده‌بوو، سیاسه‌ت وایه، ئه‌گه‌ر بڕوات به شتێک هه‌بێ، جورئه‌تیشت بۆی په‌یدا ده‌بێت." من له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه ته‌واو هاوڕام، چونکه هه‌موو شتیك بێ قووربانیدان ناکرێت. سوێدییه‌کان زۆرجار له‌سه‌ر شته حه‌ساسه‌کان جا شتێکی شه‌خسی بێت یان ده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن مرۆڤ ده‌بێت ئه‌وه‌له‌یت (گرنگی) بدات به‌و شته‌ی که به لایه‌وه گرنگه. به‌ڵام ئه‌ردوغان و پارته‌که‌ی، کێشه‌ی کورد ناکه‌نه ئه‌وه‌لیه‌تی کاره‌کانی خۆیان به‌ڵکو زیاتر وه‌کو پاشکۆیه‌ک باسی لێوه ده‌که‌ن و ئه‌وه‌یش زۆرجار بۆ چنینه‌وه ده‌نگه‌کانی کورده له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. له راپرسی 12 ئه‌یلوولدا، له‌لایه‌که‌وه هه‌م پارتی ئاشتی و دیموکراتی و هه‌میش پارتی کرێکارانی کوردستان، جورئه‌تێکی گه‌وره‌یان نیشاندا کاتێک داوایان له‌گه‌لی کورد کرد، بایکۆتی ریفراندۆم بکه‌ن، له لاکه‌ی دیکه‌یشه‌وه پارتی دادوگه‌شه‌پێدان هه‌مان کاری کرد و هه‌ردوولاشیان به شێوه‌ی خۆیان سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆمارکرد. هه‌ردوو سه‌رکه‌وتنه‌که‌یش به قازانجی گه‌لی کورد شکایه‌وه، چۆن؟ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد به شاخ و شاره‌وه، هێزی خۆیان هه‌م بۆ تورکیا و هه‌میش بۆ جیهان نیشاندا، به‌شێوه‌یه‌ک که چیتر محاڵه بتوانرێت نوێنه‌رایه‌تی کورد پشتگوێ بخرێت، به‌لاکه‌ی دیکیشه‌دا هه‌ندێک له‌و خاڵانه‌ی ده‌ستوور که خه‌ڵکی تورکیا به به‌ڵی ده‌نگیان پێدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کوردایه. ئه‌وه‌تا ئه‌ردۆغان، شه‌رمنانه‌یش بێت دان به‌وه‌دا ده‌نێت که ناکرێت بایکۆتی کورده‌کان حسابی له‌سه‌ر نه‌کرێت. بۆیه ده‌کرێت هه‌م بایکۆت و هه‌میش هه‌موارکردنی ئه‌و بیستوشه‌ش خاڵه‌ی ده‌ستوور وه‌کو په‌نجه‌ره‌یه‌کی کراوه به رووی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له باکوور ته‌ماشا بکرێت. پاشه‌کشێی پارته نه‌ژادپه‌رسته‌کانی وه‌کو (MHP و CHP)که ئێستا له باکووری کوردستان ته‌نها له‌وحه‌کانیان ماوه که چه‌ندین ده‌یه‌یه دارده‌ستی سوپای تورکیان، شکستێکی گه‌وره‌یه بۆ جه‌نراڵه‌کان و عه‌سکه‌رتاریه‌ت له تورکیا که مێژوویه‌کی خوێناویان هه‌یه.
پارتی دادوگه‌شه‌پێدان که خۆیان وه‌کو عوسمانییه نوێیه‌کان ناوزه‌د ده‌که‌ن و چاویان نه‌ک ته‌نها له سه‌ر کوردستانه به‌ڵکو خه‌ون به بالکان و زۆرێک له وڵاتانی رۆژ‌هه‌ڵاتی ناوینیشه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه و هه‌وڵی چارسه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به ئاشتیانه نه‌ده‌ن ئه‌وا گومانی تێدانییه رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووسی پارته نه‌ژادپه‌رسته‌کان ده‌بنه‌وه له کوردستاندا، به‌ڵام پرسیاره گه‌وره‌که ئه‌وه‌یه که‌ی ئه‌و جورئه‌ته په‌یدا ده‌که‌ن؟
ئێستا خه‌باتی هه‌قوازانه‌ی کورد له باکوور که‌وتۆته سه‌ر سکه‌یه‌کی راست، بۆیه هه‌روه‌ک ئه‌حمه‌د تورکیش ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌موو بیانوو و خۆدزینه‌وه‌یه‌کی (AKP) بنبڕ بکرێت و ماوه‌یه‌کی دیکه‌یش ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه درێژبکرێته‌وه، چونکه ئیتر کورد پشتئه‌ستووره به هێزی خۆی، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه بوو که شاره‌داری گه‌وره‌ی ئامه‌د، عوسمان بایده‌میر، پێش ریفراندۆمه‌که هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌گه‌ر کورد بایکۆتی ریفراندۆم نه‌که‌ن ئه‌وا ده‌ست له‌کارده‌کێشێته‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر وابووایه هه‌روه‌ک خۆیشی وتی شایه‌نی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه نییه، ئه‌وه‌یش یه‌که‌م جاره سیاسییه‌کی کورد وه‌کو ئه‌ورپییه‌کان بکات کاتێک بدۆڕێن له هه‌ڵبژاردندا کورسییه‌کانیان بۆ خه‌ڵکانی دیکه چۆڵ ده‌که‌ن. به‌ڵام گه‌لی کورد نیشانیاندا که قه‌ڵاکه‌ی بایده‌میر هێنده به‌هێزه نه ڕه‌شه‌بای ئیسلامی تورک و نه هه‌ڕه‌شه‌ی شۆڤینییه‌کان، خشتێکی بنکۆڵ ناکه‌ن، چونکه له‌و گشتپرسییه‌دا له کوردستان بایکۆت و له تورکیا به‌ڵێ بوو.
تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی رووداوی 20 – 9 – 2010 بڵاوکراوه‌ته‌وه.