وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

06 september 2010

تاکە نەعلەکەی کاک ئەحمەدی شێخ
کاوە ئەمین
هاوینی ئەمساڵیش وەکو ساڵی رابردوو لە کوردستان بووم، ئەگەرچی گەرمایەکی تاقەتپروکێنی هەبوو و ئێستا ئەوە چەند ساڵێکە خۆڵبارینیشی هاتۆتە سەر، بەڵام دیسانیش بەلای منەوە هەر خۆش بوو. وردە وردە کوردستان سیمای وڵاتێکی سەربەخۆ لەخۆ دەگرێت و کاروبارەکان لە جاران باشتر دەچنە پێشەوە، جا ئەوە چاودێری ئۆپۆزیسۆنە بەسەر دەستەڵاتەوە وای کردووە یانیش کارمەندانی حکوومەت شارەزاتربوون، گرنگ نییە، لە هەردوو حاڵەتەکەدا زەرەر نییە و قازنجە. ئەوەی دەمەوێت لەم چەند دێرەدا باسی بکەم شێوەی دەستەڵاتداریی لە باشووری کوردستان نییە، چونکە ئێمە زۆرمان وت و ئەوان کەمیان بیست، بەڵکو دەمەوێت باسی بەسەرهاتی ژنێکی کورد بگێرمەوە کە دەیویست وەکو خۆی دەیگوت، تاکە نەعلەکەی کاک ئەحمەدی شێخ و مەسینەیەکی کۆن لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەمریکا کە چەندین ساڵە لە ماڵەکەیان لە سلێمانی هەڵینگرتووە.
یان من شانسم نییە لە سەفەرکردن یانیش زۆربەی ئەو خەتانەی کە لە نێوان کوردستان و ئەوروپادا کاری گواستنەوە دەکەن، جۆرێک لە قاچاخچێتی دەکەن، چونکە تائێستا ئەوە چەند ساڵێکە کە سەفەر دەکەم بۆ کوردستان، یەک جار فرۆکەی قاچاخچییەکانی خۆمان لە کاتی خۆیدا بەڕێنەکەوتووە، ئەمساڵ جگە لە دواکەوتن، چەند جارێک جانتاکان دوای دوو سێ هەفتە دەگەیشتنەوە دەستی خاوەنەکانیان. نازانم بێعارییە یان ناچارییە هەموو جارێک دوای ئەو هەموو سووکایەتییە کەچی دیسان رۆحی خۆمان دەخینەوە بەردەستی ئەوانەی کە تا ئاوابن من هەر پێیان دەڵێم قاچاخچییەکانی ئاسمان.
لە سەرەتای مانگی ئابدا کە دەگەڕامەوە بۆ سوێد، خانمێکی کورد کە سەرەتا پێم وابوو کورد نییە، چونکە بە ئینگلیزی لەگەڵ منداڵەکانی قسەی دەکرد لە تەنیشتمەوە دانیشت، جار جارێک مەوجەکەی دەگۆڕی بۆ کوردی، منیش وەکو حاجی ئەکرەمی زنجیرە درامی ڕەشەی پۆلیس کە خراپیشی بکردایە دەیگوت "ئێ غەیر کوردایەتی"، منیش ویستم کوردایەتی بکەم، لێم پرسی دادە ئەوە بۆ لەگەڵ منداڵکەکانت بە کوردی قسە ناکەیت؟ لە وەڵامدا وتی منداڵاکانم کوردی دەزانن بەڵام ئینگلیزیەکە ئاسانترە بۆیان. زۆری نەبرد ئەو خانمە کوردە خۆی پێ ناساندم، ناوی (شیرین) بوو، لە ئەمریکاوە هاتبوونەوە بۆ کوردستان و وەک خۆی دەیگوت بە هەرچواریان یەک دەفتەری ڕێکیان دابوو بە بلیت، بەڵام دیاربوو ئەو لە خەمی شتێکی دیکەدا بوو، بۆیە خۆی بۆ نەگیراو وتی ئەم دەستەڵاتە گەندەڵە، دەزانی چیان پێ کردم لە فرۆکەخانە، خەریک بوو هەر نەیەڵن بڕۆم و دوو شتی کۆنیان گلدایەوە لێم کە بۆ من لە ئەڵماس گرنگترن، ئەوەیش یەکێکیان بە قسەی دایکم تاکە نەعلێکی کاک ئەحمەدی شێخ و مەسینەیەکی زۆر کۆن بوو کە زۆر دەمێکە پاراستوومانە، بەتایبەتی نەعلەکەی کاک ئەحمەدی شێخ کە دایکم دەڵێت بۆ پەراندنی زۆر نەخۆشی کەڵکی هەیە، بەتایبەتی سەرئێشە، بەڵام پۆلیسەکانی گومرگی فرۆکەخانە بە بیانووی ئەوەی کە ئەوە کەلەپووری نەتەوەیەکە و هەر شتێک لە چل ساڵ کۆنتربێت نابێت ببرێتەوە دەرەوە، لێیان سەندم!
منیش لە جیاتی دڵخۆشی بدەمەوە وتم: بەڕاستی کارێکی چاکیان کردووە و دەستیان خۆش بێت. پاشان لێم پرسی ئایا لە ئەمریا دەهێڵن هەروا بە ئاسانی شتێکی کۆن بەریتە دەرەوە، لە وەڵامدا وتی نەخێر، ئەوە وەکو تاوان وایە! ئێ کەوا بێت بۆ لە کوردستانەوە تاوان نەبێت؟ شیرین خان لە وەڵامدا وتی: ئاخر ئەوانەی خۆمان بەرپرسەکان دەیاندزن، بە تایبەتی فڵان کەس کە بە پۆلیسەکانی گومرگیشم وتووە، ئێوە دەیبەن بۆ ئەو، بۆیە بە ناوهێنای ئەو کەسە زۆر نارەحەت بوون، هەرچەندە زۆر بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ کردم، بە تایبەتی مولازم تاریق (هیوادارم ناوەکەم بە هەڵە نەنووسیبێت)، بەڕاستی دیاربوو کە دڵسۆزی نەتەوەکەیەتی و بەڵێنی پێ دام کە ئەگەر نەیشگێرنەوە بۆ دایکم ئەوا لە مۆزەخانەی سلێمانی دایانبنێن، بۆیە دوای ئەو هەموو چلەحانێیەی لەگەڵ پۆلیسەکاندا کردم، بروای تەواوم بە قسەی کاک (تاریق) هەیە.
بەسەرهاتی تاکە نەعلەکەی کاک ئەحمەدی شێخ، مێژوویەکی دووروودرێژی هەیە، وەکو شیرین خۆی بۆی گێرامەوە کە نەنکی وەختی خۆی جوولەکە بووە و کاتێک شووی کردووە بە باپیرەی، موسڵمان بووە، جا گوایە ئەو تاکە نەعلە لە باپیرەیەوە بۆیان ماوەتەوە، بەڵام شیرین خان دەیشگوت کە ئەوان هیچ خزمایەتییەکیان لەگەڵ ماڵی کاک ئەحمەدی شێخ نییە، ئەگەرچی شیرین بەڵێنی پێدام کە بە ئیمەیل باسی بەسەرهاتی مێژووی خۆیانم بۆ بنووسێت، بەڵام جارێ هیچ دیار نییە، بۆیە هەر وەک بەخۆیشم وت بەسەرهاتی ئەم تاکە نەعلە دەخمە نێو وتارێکەوە، ئەویش زۆری بێ خۆش بوو.
بەداخەوە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دەستەڵاتی خۆماڵیدا، هێندە گەندەڵی و ناداتپەوەری کراوە پاک و پیس تێکەڵ بووە، بۆیە لە چاوی زۆرێکەوە هەموو بەرپرس و کارمەندێکی حکوومەت و حیزبەکان گەندەڵن و بڕواو و سیقە کەمبۆتەوە لە نێوان خەڵک و حکوومەتدا، ئەو نەبوونی بروایە، گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر حکوومەت، بۆیە دەبێت لە ڕێگای کاری چاک و ترۆکردنی ئەوانەی کە ئەو بێ براواییەیان دروست کردووە، کارێک بکرێت کە خەڵک حکوومەت بەهی خۆی بزانێ نەک بە پێچەوانەوە.
هیوادارم تاکە نەعلەکەی کاک ئەحمەدی شێخ و مەسینەکەی کە شیرین بۆ پارستن و شفای سەرئێشەکەی دەیبردن بۆ ئەمریکا، ئێستا لە شوێنێکی شیاودا لە مۆزەخانەی سلێمانی دانرابن، ئێوەیش دەستان خۆش بێت ئاسایشی فرۆکەخانەی سلێمانی کە نایەڵن سەروەت و سامان و کەلپووری کۆنی کورد ببرێتە دەرەوە.
تێبینی: ئه‌م وتاره‌ له‌ رۆژنامه‌ی (رووداو) دا، بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.


ä ä ä