وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

05 oktober 2010


عه‌دنان که‌ریم تیرۆژێک به‌ شه‌وه‌زه‌نگی گۆرانی کوردییه‌وه‌

کاوه‌ ئه‌مین

رووداو – سوێد
ئێستا كە پایز تەنگی بەگەڵای دارەكان هەڵچنیوە و كزەبای ساردی پایزی سوێد، دەیەوێت نقوڵانەی زستانێكی دیكەی ساردوسڕمان پێبدات، شەو تەنگی بە رۆژ هەڵچنیوە و تا دێت تەمەنی كورتتر دەكاتەوە، بەپێچەوانەی دار و درەختەكانەوە كە تا دێت رووتترو رووتتر دەبنەوە، كچانی بەژنزراڤ، خۆیان پۆشتەتر دەكەن. گۆران وتەنی، پایز بووكێكی قژزەردە، مرۆڤ لەخۆیەوە، خۆی مات دەكات و گۆشەگیر و تەریك دەبێتەوە، پایزیش ئەگەرچی بۆ زۆر كەس جوانترین وەرزی ساڵە، زۆربەی جار زیزی پێوە دیارە، جا ئەوە بۆ بەشێك لە ئێمە كە هەمیشە بیری نیشتیمان دەكەین و لە كوردەكەی هەردوو جەژنە بووین، چ شتێك لەوە خۆشترە، هونەرمەندێكی وەك عەدنان كەریم ببێتە خەمڕەوێن و لەم باكووری بەفرستان و دوورەدەستەی گێتیدا، بە دەنگە خۆشەكەی كە تائێستا پاش بیست ساڵ ئاوارەیی، هێشتا دەڵێی تازە لە خزمەت (عەلی مەردان)دا بووە و دوێنێ هاتووەتە سوێد، هەموو شتێكی كوردانە، دەنگ، موزیك، جلی كوردی و هێشتا ئەنگۆرە لە پشت كە رەنگە لە كوردستانیش باوی نەمابێت، لە ئێوارەیەكی ئەم غوربەتەدا، وەكو فریادرەسێك، بەهانامانەوە دێت و تێی دەچریكێنێ. لە دیاربەكر ماڵا منەوە، بەرەو سابڵاخ و كەركووك تۆی خاكی كوردستان و شەوی یەڵداو و پاشانیش ئامینێ تاقانەی داێێ و نارینێ و ...
بەڵێ، ئێوارەی شەممە، 2ی ئۆكتۆبەر، لە شاری ئۆپسالا، لە یەكێك لە باشترین هۆڵەكانی ، خانووی كۆنسێرتی ئۆپسالا، عەدنان كەریم میوانداری كردین، یانیش ئەو میوانی ئێمە بوو. چوار موزیكژەنی كورد و دوو سوێدی و دەنگی عەدنان كەریم، لە ماوەی دووكاژێردا، ئامادەبووانیان وا حاڵ لێهێنابوو، لەو بڕوایەدام زۆریان تەنها بەلاشە لە سوێد بوون. من خۆم حەزم دەكرد لەو خەوە خۆشە خەبەرم نەبێتەوە، بەڵام خانمێكی كەركووكی، كە تەواو لە دەروێشێك دەچوو، حاڵی لێهاتبێت و سەری رادەوەشاندو، نەرمە نەرمە خۆی بادەدا و چەپڵەی لێدەدا، خەوەكەی لێ دەزڕاندم. كاتێك لە پشووەكەدا بینیم لەگەڵ هاوڕێیەكی شوانیم (خەڵكی شوان)، قسەیان دەكرد، هەردووكیان بەبێ ئەوەی من هیچ بڵێم وتیان ئێمە لە خەمی كەركووكداین، بۆیە كاتێك عەدنان كەریم، گۆرانی كەركووك تۆی خاكی كوردستانی وت، بەتەواوەتی جەزمەگرتنی. من دەمێكە وتوومە خۆزگە هەموو كوردێك كەركووكچێتی بكردایە، بۆیە لە ناخەوە لەگەڵ ئەو خانمانەدا كە بەدڵ خەمی كەركووكیان دەخوار، دەهەژام.
كاتێك تۆی خوێنەر، ئەم چەند پەیڤە دەخوێنیەوە، عەدنان كەریم، لە كوردستانە، لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ كامكارەكان، دوو كۆنسێرت دەگێڕن. رەنگە دەنگی عەدنان كەریم، ئاواز و موزیكەكەی، لە كوردستانێكدا كە تا جارێك گوێت لە گۆرانییەكی كوردی رەسەن دەبێت، دەیان گۆرانی توركی و فارسی و عەرەبی، دەژنەویت,وەك دەروێش عەبدوڵڵاكەی گۆران وابێت، بۆیە ئەگەر گۆران لەو‌ سەردەمەی كە هێشتا گۆرانی و موزیكی كوردی لەگرێژنە نەبرابوون، كەچی دیسانیش پێیوابووە، میزاجی كوردەواری تێكچووە، بۆیە پەنای بۆ دەروێش عەبدوڵڵا بردووە، دەبا ئەوانەیشی لەم غەزووی داگیركاری فەرهەنگییە بێزارن، ساتێك گوێ بۆ دەنگی عەدنان و موزیكی رەسەنی كامكارەكان بگرن، چونكە ئەوانە وەكو تیرۆژێك وان لەنێو شەوەزەنگی موزیكی كوردیدا، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر كە مانگ هەڵات زۆر ئەستێرەی بچووك خۆیان دەشارنەوە.


ä ä ä