خه‌ڵاتی نوبێڵ بۆ ئه‌ده‌بیات
کاوه ئهمینههموو ساڵێک له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا، چاوی راگه‌یاندنی جیهانی به تایبه‌تی لاپه‌ره فه‌رهه‌نگیه‌کانی، رۆژنامه و گۆڤاره دیاره‌کان، ده‌که‌وێته سه‌ر سوێد و ئاکادیمیایی سوێدی که ساڵانه، خه‌ڵاتی نۆبێڵی ئه‌ده‌بی ده‌به‌خشێته یه‌کێک له نووسه‌رانی دنیا که ئه‌وان به شایسته‌ی ده‌زانن. خه‌ڵاتی نوبێڵ ته‌نها نادرێته ئه‌ده‌بیات، به‌ڵکو ده‌درێته که‌سانێکیش که له بواره زانستییه‌کانی وه‌کو کیمیا، فیزیا، ئابووری، ده‌رمانسازیدا، خزمه‌تیان به مرۆڤایه‌تی کردووه، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ئاشتی که له نه‌رویچ ده‌درێت، چونکه ئه‌وکاته‌ی له ساڵی 1895 دا، بڕیاری خه‌ڵاتی نوبێڵ درا، نه‌رویج هێشتا به‌شێک بوو له سوێد.
چیرۆکی ئه‌م خه‌ڵاتی نۆبێڵه‌ش له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، کاتێک ئالفرێد نۆبێڵ بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی 1866، ماده‌ی دینامێنتی دۆزییه‌وه که ماده‌یه‌کی ته‌قێنه‌ره‌وه‌یه، سه‌ره‌تا بۆ ته‌قاندنده‌وه کێو و ته‌ختکردنی رێگا و بان به‌کاریان هێنا، به‌ڵام پاشان له بواری سه‌ربازیدا تاقیکرایه‌وه. ئالفرێد نوبێڵ له وه‌سێتنامه‌که‌یدا، وه‌سێتی کرد، که له قازانجی سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی، چه‌ند خه‌ڵاتێک، ساڵانه دیاری بکرێت و بدرێته ئه‌و که‌سانه‌ی که خزمه‌تێکی گه‌وره به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن. ئالفرێد نۆبێڵ بۆیه ئه‌و وه‌سێته‌ی کرد، چونکه نیگه‌رانی ئه‌وه بوو که ئاخۆ چۆن له مێژوودا، باسی ده‌کرێت.
ئه‌گه‌رچی بڕه پاره‌ی خه‌ڵاته‌کان وه‌کو یه‌که به‌ڵام له هه‌موویان زیاتر خه‌ڵاتی نۆبیڵ بۆ ئه‌ده‌ب، گرنگی پێ ده‌درێت و رووناکی ده‌خرێته سه‌ر، پاش ئه‌ویش خه‌ڵاتی ئاشتی که زۆرجار هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆراوجۆری بۆ ده‌کرێت، چونکه زۆرجار، وه‌کو خه‌ڵاتێک بۆ ده‌سته‌ڵاتداران ته‌ماشا ده‌کرێت، بۆ نموونه پارساڵ خه‌ڵاتی ئاشتی درا به باراک ئۆباما، که تازه بووبوو به سه‌رکۆماری ئه‌مریکا و هیچ به‌ردێکی نه‌خستبووه سه‌ر دیواری ئاشتی له جیهاندا، که‌چی که‌سێکی وه‌کو مهاتما غاندی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ ڕه‌وانه‌بینرا. ئه‌مساڵیش خه‌ڵاتی ئاشتی درا به پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له چین، Liu Xiaobo. ژماره‌یه‌ک دادوه‌ر پێیان وایه که کۆمیته‌ی نۆبێلی ئاشتی، به‌هه‌ڵه مه‌به‌سه‌ته‌که‌ی ئالفرێد نۆبێڵ لێکده‌دنه‌وه، چونکه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووه له بواری ئاشتی جیهانیدا جێگده‌ستیان دیار نییه به هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئه‌مساڵێسه‌وه.
ده‌رباره‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵ له ئه‌ده‌بیاتیشدا، زۆرجار مشتومڕیی لێ که‌وتۆته‌وه، چونکه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووه ئه‌وروپی یانیش به‌گشتی ڕۆژئاواین و ئاسیا و ئه‌فریقا که به‌شی هه‌ر‌زۆری خه‌ڵکی جیهانی له‌و دوو قاره‌یه ده‌ژین که‌متر ئاوڕیان لێدراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش وه‌کو هه‌ڵاواردن چاوی لێ ده‌کرێت.
هه‌رچۆنێک بێت ئه‌مساڵیش له کاتی خۆیدا، واته کاتژمێری یه‌کی ته‌واو له 9 ئۆکتۆبه‌ردا، پێتر ئێگلوند، سکرتێری هه‌میشه‌یی ئه‌کادیمایی سوێد، رووبه‌رووی له‌شکرێک له رۆژنامه‌نووسان و کامێره‌وانان بووه و ئاشکرایی کرد که نووسه‌ر و رۆمانووسی پێرۆیی، ماریۆ ڤارگاس لیوسای ته‌مه‌ن 74 ساڵی، شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵی ئه‌مساڵه بۆ ئه‌ده‌بیات، چونکه ماریۆ له رۆمانه‌کانیدا :"ده‌ستنیشانی چوارچێوه‌ی (ستروکتوور) ده‌سه‌ڵات و وێنه‌ی روونوئاشکراکانی به‌رخۆدانی تاکه‌که‌سی کردووه".
له گتوگۆیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی سوێدی، ماریۆ ڤارگاس، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی که ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ ره‌وا بینراوه ئه‌وه‌یش نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌ده‌به‌کی، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که جیهان بزانن که لاتینی ئه‌مریکا، ته‌نها جێگای مافیاکان، تاوانکردن، کوده‌تاچیی و چه‌په‌یی توندڕه‌و نییه، به‌ڵکو هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و نووسه‌ر و بیرکه‌ره‌وه و سیاسی گه‌وره‌ی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه.
کاتێکیش به ته‌له‌فون هه‌واڵه‌که‌ی پێڕاده‌گه‌ینن، سه‌ره‌تا باوه‌ڕ ناکات، چونکه وه‌کو خۆی ده‌ڵێت: پێم وابوو ئه‌کادیمیای سوێد، ناوی منیان له‌بیرچۆته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ر بیرم نه‌بوو که له‌م مانگه‌دا خه‌ڵاتی نۆبێڵ دیاری ده‌کرێت.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ماریۆ ڤارگاس ئه‌وه‌یه که ته‌نها له ژووره‌که‌یدا دانانیشێت و فه‌نتاسیا بکاته هه‌وێنی رۆمانه‌کانی به‌ڵکو ئه‌و که‌سێکه به به‌رده‌وامی له جوڵه و سه‌فه‌رکردندایه، هه‌روه‌ک خۆیشی ده‌ڵێت: من زۆر سه‌فه‌ر ده‌که‌م به‌ڵام سه‌فه‌ره‌کانم هه‌میشه په‌یوه‌ندیان به کاره‌که‌مه‌وه هه‌یه. ماریوسو رۆیاس که هاوڕێیه‌کی ڤارگاسه له وتارێکدا ده‌نووسێت "هه‌موو رۆمانه‌کانی که ده‌یانووسێت، به‌رهه‌می توێژینه‌وه‌یه‌کی چڕوپڕن." ماریۆ ڤارگس لیوسا ته‌نها وه‌کو نووسه‌رێک نه‌ناسراوه به‌ڵکو ئه‌ندامی ئه‌کادیمایی پاشایه‌تی ئیسپانیایه و وتارنووسێکی به‌توانایه و هاوکاری رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی ئێلپاسی،ئیسپانییه.
ماریۆ ڤارگاس له گفتوگۆیه‌کدا دوای ئاشکرابوونی خه‌ڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌کی سوێدیدا ده‌ڵێت: من هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه که له په‌نای نووسیندا، کاری دیکه‌یش بکه‌م، من پێم وایه که بۆ نووسه‌رێک گرنگه که ته‌نها له چوارچێوه‌ی کتێبخانه‌یه‌کدا خۆی قه‌تیس نه‌کات، به‌ڵکو ده‌بێت له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ ژیانی چوارده‌وری خۆیدا.
هه‌موو لاپه‌ره فه‌ره‌هه‌نگییه‌کانی رۆژنامه‌کانی سوێد کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاره ئه‌ده‌بییه‌کانی، ماریۆ ڤارگاسدا، عادلانه‌یه، به‌ڵام نووسه‌ر که هه‌ڵگری بیرێکی لیبرالیسمه و ساڵی 1990 دا خۆی کاندید کرد بۆ سه‌رکۆماری له پێرۆ، زۆر جێگای بایه‌خی به‌تایبه‌تی چه‌په‌کان نییه. ڤارگاس، نزیکه‌ی بیست رۆمانی له سی وڵاتی جیاوازدا بلاوکراوه‌ته‌وه و خاوه‌نی چه‌ندین کتێبی دیکه‌ی کورته چیرۆک و گفتۆگۆی ئه‌ده‌بییه.
هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌مساڵێس رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نۆبێڵی پێ ره‌وا نه‌بینرا، که له نێو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا، ئه‌دۆنسی عه‌ره‌ب و ئامۆز ئۆزی ئیسرایلی وه‌کو دوو ناوی دیاری شایسته بۆ خه‌ڵاتی نوبێڵ، جار جار لێره و له‌وێ باسیان ده‌کرا.
تێبینی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی رووداو دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.