دادگایی به‌کۆمه‌ڵ و هه‌وڵه‌کان بۆ ئاشتی
کاوه ئهمینساڵی رابردوو، ده‌وڵه‌تی تورکیا به بیانووی کارکردن بۆ رێکخراوێکی "قه‌ده‌خه‌کراو"، سه‌دان که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و شاره‌دار، که هه‌موویان کوردن، خسته زیندانه‌وه. زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی که زیندانی کراون له لایه‌ن کورده‌وه هه‌ڵبژێردراون و متمانه‌ی سیاسه‌تکردنیان به ده‌نگه‌کانیان، پێدراوه. ئه‌وه له کاتێکدایه که ده‌وڵه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئه‌ردۆغان بانگاشه‌ی گۆرانکاری و ریفۆرم له‌و وڵاته‌دا ده‌کات، ئه‌مه‌یش جگه له دووروویی سیاسی، ناکرێت هیچ شتێکی دیکه‌ی ناوبنرێت. له لایه‌ک ته‌له‌فزیۆن به زمانی کوردیی ده‌که‌نه‌وه، له لایه‌کی دیکه‌وه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که نابێت و کارێکی کرده‌نی نییه، زمانی کوردیی ببێته زمانی په‌روه‌رده و خوێندن، چونکه سه‌روه‌ری تورکیا بنپێ ده‌کات و وڵات پارچه پارچه ده‌کات. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێکی باکووری که له ژماره‌کانی داهاتووی رووداو دا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه، ده‌رباره‌ی ته‌له‌فزیۆنی ته‌ره‌ته شه‌ش ده‌ڵێت: که‌ناڵێکی قاچاخه، ئاخر خۆ ناکرێت، له لایه‌ک زمانی کوردی قه‌ده‌خه بێت و له لایه‌کی دیکه‌وه ته‌له‌فزیۆن به کوردی هه‌بێت، بانێک و دووهه‌وا نابێت.
له لایه‌ک ئه‌ردوغان باسی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌کات و له لایه‌کی دیکه‌وه درێژه به هێرشه سه‌ربازییه‌کان ده‌ده‌ن و که‌سایه‌تییه سیاسییه هه‌ڵبژێردراوه‌کان ، ڕاپێچی زیندان ده‌کرێت. 18ی ئه‌م مانگه زیاتر له 150 که‌س له‌وانه‌ی پارساڵ زیندانی کراون، له لایه‌ن دادگای ده‌وڵه‌ته‌وه له دیاربه‌کر، دادگایی ده‌کرێن. هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌و رۆژه‌دا به ته‌واوه‌تی ده‌رده‌که‌وێت، ئاخۆ به ڕاستی ده‌یانه‌وێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن یانیش ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ئێستا له ئارادان ته‌نها بۆ خاپاندنی گه‌لی کورده، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت زیندانیکراوانی کورد، ئازاد بکات، ئه‌وا ده‌کرێت مرۆڤ گه‌شبین بێت به داهاتووی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئاشتی ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر خاڵی سفر. ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کدا نییه و به‌تایبه‌تی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که کورد، هیچ بڕوا و متمانه‌یه‌کی نه‌مێنێت.
ژماره‌یه‌کی زۆر له پارتی سیاسیی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئه‌وروپاوه بۆ چاودێری دادگایی که‌سایه‌تییه کورده‌کان، له 18ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ چاودێریکردنی دادگاییه‌که، سه‌ردانی باکووری کوردستان ده‌که‌ن، له وڵاتی سوێده‌وه، پارته‌کانی سۆسیالدیموکرات و چه‌پ و ژینگه و ڕێکخراوی ناوه‌ندی کوردسۆساید، به‌شداری له دادگاییه‌که‌دا ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ئیتر تورکیا ناتوانێت وه‌کو جاران، به دزییه‌وه کورده‌کان زیندانی بکات و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی لێی بێ ده‌نگ بێت. له وڵاته دیموکراتییه‌کاندا، سیاسه‌تکردن مافی ره‌وای هه‌موو تاکێکه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشی به ئاشکرا دژایه‌تی بیانیان ده‌که‌ن و هه‌ڵگری په‌یامێکی راسیستیانه‌ن، ڕێگایان لێ ناگیرێت و پارته‌کانیان قه‌ده‌خه ناکرێن، بۆیه هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رانبه‌ر مافی سیاسه‌تکردن به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و رێگه‌پێدراو، له لایه‌ن ئه‌وروپاوه قبوڵ ناکرێت و ده‌بێته ڕێگرێک بۆ ئه‌ندامبوونی ئه‌و وڵاته له یه‌کێتی ئه‌وروپادا که زیاتر له په‌نجا ساڵه، تورکیا هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
ئێستا تورکیا که‌وتۆته سه‌ر دووڕیانێک که پێوسته دوای هه‌شتا ساڵ نکۆلێکردن له کورد، فێری ئه‌وه بووبێت چه‌پ و راستی خۆی، بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر به هه‌شتا ساڵ نه‌یتوانیبێت کورد بتوێنێته‌وه ئه‌وا له‌م سه‌رده‌می پێکه‌وه ژیان و فره‌فه‌رهه‌نگییه‌ی که جیهانی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، جگه له خه‌و و خه‌یاڵ، توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کان و زمان و فه‌رهه‌نگیان، سه‌ر له به‌ردانه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تورکیا ده‌یان ساڵه ده‌یه‌وێت باشووری کوردستان و باکوور له شه‌ڕێکی نه‌خوازراو تێوه بگلێنێ، تا له‌و رێگایه‌وه که‌سایه‌تی کورد تێکبشکێنێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه ده ساڵه، به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌رێته‌وه. له دیداری گۆڤاری گوڵان له‌گه‌ڵ کاک نێچیروان بارزانی، جێگری سه‌رۆکی پارتی، به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت که هیچ لایه‌نێکی کوردیی جارێکی دیکه به‌ده‌ستی خۆی ماڵی خۆی وێران ناکات، پێیان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت زووتر کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن، بڕۆن له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستاندا، دانوساندن بکه‌ن، چونکه به‌بێ موخاته‌ب وه‌رگرتنی ئه‌و پارته، هه‌موو هه‌وڵێکی ئاشتی ئامانج ناپێکێت و جگه له خۆماندووکردن و به‌فیرۆدانی کات که له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سدا نییه، شتكی دڵخۆشکه‌رانه‌ی لێ شین نابێت.
چه‌ندین مۆدێڵی چاره‌سه‌ری هه‌یه که تورکیا ده‌توانێت که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت، وه‌کو مۆدیلی ئاشتی له ئیرله‌ندای باکوور، باسک له ئیسپانیا، باشووری ئه‌فریقا. مێژوو ئه‌وه‌ی فێری مرۆڤایه‌تی کردووه که هه‌موو شه‌ڕێک، به ئاشتی کۆتایی دێت، ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا که تاڵیبانه‌کانی وه‌کو دێوه‌زمه‌یه‌ک به جیهان ناساندووه، خۆشحاڵه به دانوساندنه نهێنییه‌کانی کارزایی و مه‌لا عومه‌ری تاڵیبان. بۆیه کاری هه‌ره ئاسان و باش ئه‌وه‌یه که تورکیا ، درێژه به گفتوگۆکانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ئیمرالی بدات و گوێ بۆ ئامۆژگارییه‌کانی سیاسییه‌کانی باشووری کوردستان بگرێت که ئه‌زمونێکی زۆریان هه‌یه له شه‌ڕ و ئاشتیدا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا. تورکیا به ئاشتبوونه‌ی له‌گه‌ڵ کورددا، زه‌ره‌ر ناکات، به پێچه‌وانه‌وه پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕ هه‌م له ناوچه‌که و هه‌میش له دنیادا، تورکیا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و کاره‌ساتی گه‌وره ده‌بات. دوای ریفراندۆمه‌که‌ی 12 سێبتێمبه‌ر که هێزی کورد و ئاکه‌په و لایه‌نه نه‌ژادپه‌رسه‌کانی تورک، ئاشکرابوو، زه‌مینه‌ی ئاشتی له زه‌میه‌نی شه‌ڕ گونجاوتره، بۆیه کارێکی ئاقلانه‌یه هه‌م کورد و هه‌میش ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ڵک له هه‌ڵه‌کان وه‌ربگرن، ده‌نا نه‌ژادپه‌رسته‌کان هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان دانانیشن و ده‌ستده‌که‌نه‌وه به ده‌هۆڵ کوتانی شه‌ڕ. ده‌کرێت به خێراکردنی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی نه‌هێڵدرێت، پارته نه‌ژادپه‌رسته‌کانی تورکیا، جارێکی دیکه فوو به که‌ره‌نای جه‌نگدا بکه‌نه‌وه وچاکتره ئه‌ردۆغانیش واز له سیاسه‌تی دووروویانه بێنێت و لاسایی به‌ریتانیا و ئه‌فریقای باشوور بکاته‌وه، که نه‌ک زه‌ره‌ریان نه‌کرد به‌ڵکو وڵاته‌کانیان له کاره‌ساته گه‌وره‌کان دوورخسته‌وه.
تێبێنی: ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی رووداو، چاپی ئه‌روپا و کوردستاندا، بڵاو کراوه‌ته‌وه.