ئیسماعیل کامیل : پێویستیمان به دروستکردنی لۆبییه‌کی کوردی – سوێدی هه‌یه له‌ناو په‌رله‌مانی سوێددا
هه‌ڤپه‌یڤین: کاوه ئه‌مین
تێبێنی: ئه‌م گفتووگۆیه تایبه‌ت بۆ رۆژنامه‌ی (رووداو) سازکراوه و به‌شێکی زۆری له ژماره 72 ی چاپی ئه‌وروپای رووداودا بڵاو کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا هه‌موو گفتووگۆکه ده‌خه‌مه به‌رد دیدی خوێنه‌رانی (وڵات).
کاتێک چوومه دیداری ئیسماعیل کامیل ، په‌رله‌مانتاری تازه هه‌ڵبژێرداروی له په‌ره‌له‌مانی سوێد له‌سه‌ر لیستی پارتی گه‌ل، پۆزشم بۆ هێنایه‌وه که له ئه‌ته‌کێت لامداوه و به‌بێ گوڵ هاتوومه سه‌ردانی. ئه‌و پێێ وابوو پێویست ناکات کورد چه‌پکه گوڵ بۆ یه‌کیتی ببه‌ن، به‌ڵکه پێویسته گوڵ بۆ دۆسته سوێدییه‌کانیان به‌رن. ئیسماعیل کامیل کامیل، له ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ت رابردوو، شاری عاموده‌ی ڕۆژئاوای کوردستانی به‌جێهێشتووه و هاتۆته سوێد. ئه‌و له ناوه‌وه‌ی کوردستان ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا بووه، به‌ڵام ده‌لێ"له‌وه‌ته‌ی هاتوومه‌ته سوێد، نه‌بوومه ئه‌ندمای هیچ پارتێکی کوردی." ئه‌و په‌رله‌مانتاره کورده له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا ره‌خنه له پارته کوردییه‌کان ده‌گرێت که له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوێد به ئاشکرا پشتی پارتێکی دیاریکراوی سوێدیان گرت.
رووداو: با له منداڵیته‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، منداڵیت چۆن به‌سه‌ر برد؟
ئیسماعیل کامیل : من خه‌ڵکی شاری عامودام له کوردستانی سووریا، له ماڵباتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایک بووم، باوکم له ده‌وروبه‌ری عامودا، زه‌ویوزارێکی زۆری هه‌بوو. ئێمه شه‌ش برا بووین، ئه‌و دووبرایه‌م که له خۆم گه‌وره‌تر بوون، یه‌کێکیان بوو به مامۆستا و ئه‌وی دیکه‌یشیان له ساڵانی حه‌فتاکاندا چوو بۆ سۆڤیه‌ت و خوێندنی به‌رزی له زانستگه ته‌واو کرد و ئێستا له کوردستان ده‌ژی. دوای ئه‌وه‌ی له عامودا خوێندنی ئاماده‌یم ته‌واوکرد، له زانستگه‌ی دیمه‌شق ده‌ستم کرد به خوێندی جیۆلۆجی، به‌ڵام ته‌نها دوو ساڵم خوێند، به‌هۆی کاری سیاسییه‌وه چوومه ده‌ره‌وه‌ی وڵات. دیاره ئێمه‌ی کوردی سووریا، چونکه شۆڕشی چه‌کداریمان نه‌کردووه، زیاتر به کاری سیاسییه‌وه، خه‌ریک ده‌بووین.
رووداو: تۆ بۆ خۆت ئه‌ندامی کام پارتی کوردی بوویت؟
ئیسماعیل کامیل: من ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا بووم، دیاره پارته‌که‌ی ئێمه سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بوو، ده‌سته‌خوشک بوون. کاتێک له ئاماده‌یی ده‌مخوێند، بووم به به‌رپرسی لاوانی دیموکراتی کورد له عامودا.
رووداو: وه‌ک ده‌زانین زمانی کوردی له سووریا له قوتابخانه‌کاندا قه‌ده‌خه بوو، ئه‌و قه‌ده‌خه‌بوونه چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر زارۆکێتی ئێوه دانا؟
ئیسماعیل کامیل: دانیشتوانی شاری عامودا، هه‌روه‌ک شاره‌کانی سلێمانی، مه‌هاباد و ئامه‌د، هه‌مووی کوردبوون، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یشی که له‌و شاره‌دا بوون، هه‌مووی کارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بوون، به‌ڵام له‌ناو خوێندنگه، ته‌نانه‌ت قسه‌کردنیش به کوردی قه‌ده‌خه‌بوو، یه‌که‌م جار که تووشی کێشه‌بووم له‌سه‌ر زمانی کوردی بوو، ئه‌وه‌یش له‌وه هات که له ئاماده‌یی بووم له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کمدا به کوردی قسه‌مان ده‌کرد، باسی ساڵانی کۆتایی شه‌شته‌کان ده‌که‌م. ئه‌و کاته خه‌ڵکانێک هه‌بوون که له‌ناو خوێندنگاکان‌دا سیخوڕیان به‌سه‌ر قوتابییه‌کانه‌وه ده‌کرد تا بزانن کێ به کوردی قسه ده‌کات، له خوێندگه که‌سێک هه‌بوو که ته‌نها کاری ئه‌وه بوو، چاودێری قوتابییه‌کانی ده‌کرد تا بزانن کێ به کوردی قسه ده‌کات، ئه‌وه بوو بانگیان کردم و وتیان چۆن ده‌بێت به کوردی قسه بکه‌یت. له بیرم دێت له ساڵی 1962، له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی نووسیبوویان بژی کورد و کوردستان، ئێمه منداڵ بووین، ئه‌وه بوو پۆلیسی نهێنی هاتن و ڕێگای چوونه ژووره‌وه‌ی قوتابخانه‌یان گرت و ژماره‌یه‌کی زۆر له قوتابیه‌کانیان برد و نزیکه‌ی دوو سێ هه‌فته زیندانی و ئه‌شکه‌نجه‌یان کردن، دوو له‌وانه‌ی ئه‌و کاره‌یان کردبوو، برای من بوون. واته ده‌توانم بڵێم ئێمه هه‌ر له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه تووشمان بوو به تووشی سیاسه‌ته‌وه، چونکه ئێمه‌ی منداڵ ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌ده‌چووه که چۆن ئه‌و قوتابیانه‌یان ڕاپێچی زیندان کرد. سووریا قبووڵی نه‌ده‌کرد که جگه له عه‌ره‌ب هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه له‌و وڵاته‌دا ده‌ژی. هه‌ربه هۆی ئه‌و سیاسته‌وه، له‌سه‌رژمێری ساڵی 1961، نزیکه‌ی سێسه‌د هه‌زار کورد له مافی هاوڵاتێتی سووریا بێبه‌ش کران، ئه‌وه په‌نجا ساڵه ئه‌وانه وه‌کو بێگانه له وڵاتی خۆیاندا چاویان لێ ده‌کرێت. له وڵاتێکی وه‌کو سوێد، مرۆڤ دوای پێنج ساڵ، ده‌بێته هاووڵاتی، له سووریاش ئه‌و یاسایه هه‌یه، به‌ڵام کورده‌کان ناگرێته‌وه. تا ئێستایش ناوچه کوردییه‌کان له‌ژێر باری یاسایی تایبه‌تی شه‌ڕدان.
رووداو: باشه خۆ له‌وێ شۆڕشی چه‌کدرای نه‌بوو و شه‌ریش نه‌کراوه؟
ئیسماعیل کامیل: راسته، به‌ڵام ئه‌وان بۆیه ئه‌و باره‌یان خوڵقاندووه، تا هه‌چ کاتێک بیانه‌وێت به‌پێی یاسای شه‌ڕ، هه‌رکه‌سیكیان بوویت راپێچی زیندانی بکه‌ن.
رووداو: کاریگه‌ری شۆرشی باشووری کوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌کان هه‌بوو؟
ئیسماعیل کامیل: به‌ڵی، بێگومان کاریگه‌ری هه‌بوو، سوورییه‌کان وایان لێکده‌دایه‌وه که ئه‌و شۆڕشه بۆ هه‌موو کوردستانه. ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ک پارتی کوردی هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا پارچه‌پارچه‌بوون و زیاتر له 14 پارتی کوردی هه‌یه. دیاره ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌یش بڵێم، پاشان پارتی دیموکراتی کوردستان، بوو به پارتی دیموکراتی کورد و بڕیارێکیان هه‌بوو که هه‌رکه‌سێک بچێته ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ناتوانێت وه‌کو ئه‌ندام له‌و پارته‌دا بمێنێته‌وه، بۆیه که من ساڵی 1976 هاتم بۆ سوێد، ئیتر وه‌کو ئه‌ندام حاسبیان بۆ نه‌کردم، له‌وکاته‌وه تا ئێستا من ئه‌ندامی هیچ پارتێکی کوردی نیم.
رووداو: دوای ئه‌وه‌ی که هاتیت بۆ سوێد، لێره‌یش کاری سیاسیت ده‌کرد یان نا؟
ئیسماعیل کامیل: به‌ڵێ، کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کاردستان – ئه‌کسا دامه‌زاربوو، منیش بووم به ئه‌ندام و به‌رپرسی شاری ئۆپسالا و پاشانیش هه‌موو سوێد. له کۆتایی حه‌فتاکانیشدا بووم به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئه‌وروپای ئه‌کسا.
رووداو: ئه‌کسا سه‌ر به یه‌کێتی بوو؟
ئیسماعیل کامیل: راسته سه‌ر به یه‌کێتی بوو به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کوردستانی بوو، کوردی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانی تێدابوو، زیاتر کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بوو، به‌ڵام بێگومان ئه‌ندامانی یه‌کێتی زۆرینه‌بوون.
رووداو: به‌ڵام پێش تێکچوونی شۆڕشی ئه‌یلول، کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد هه‌بوو؟
ئیسماعیل کامیل کامیل: راسته، به‌ڵام دوای تێکچوونی شۆڕش، کۆمیته‌یه‌کی ته‌حزیری دروست بوو و کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان دامه‌زرا.
که کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد، دابه‌ش بوو، له ساڵی 1976 ئه‌کسا دامه‌زرا، ئه‌و به‌شه‌ی که مایه‌وه سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بوو، به‌ڵام ئه‌کسا، هی هه‌موو کوردستان بوو، به‌داخه‌وه دابه‌شبوونی وڵات کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌یش دانا، به‌ڵام ئه‌کسا، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکانی دیکه‌یشی تێدابوو، راستیه‌که‌ی من بۆیه بووم به ئه‌ندام تێیدا چونکه هی هه‌موو کوردستان بوو. به‌ڵام دواتر یه‌کێتی زاڵ بوو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکه‌دا، من له ساڵی 1982 وازم له ئه‌کسا هێنا. ئه‌وکاته شاری ئۆپسالا ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی کورده‌کان بوو له سوێد، به‌تایبه‌تی خوێندکاران.
رووداو: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ داوده‌ستگا سوێدییه‌کان چۆن بوو، کاریگه‌ریتان هه‌بوو له‌سه‌ریان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد؟
ئیسماعی کامیل: به‌ڵی په‌یوه‌ندییه‌کی زۆرمان هه‌بوو به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه بیانییه‌کانی وه‌کو یۆنانی، لاتینی ئه‌مریکا. زیاتر له‌گه‌ڵ گه‌لانی بنده‌ست. هاوکات که من زۆر چالاک بووم له ئه‌کسادا، ده‌ستم به خوێندن کرد، له ساڵی 1978 له کۆلیژی ده‌رمانسازی قبووڵ بووم، خوێندنی باڵام ته‌واو کرد‌و، له ساڵی 1986 بووم به مامۆستای زانکۆ. به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌منستی و خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو. من هه‌میشه خۆم به کوردێکی کوردستانی زانیوه و ده‌زانم. له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتادا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لی لیبراڵی سوێدی به‌ست.
رووداو: زۆربه‌ی کورده‌کان به‌ره‌ی چه‌پیان هه‌ڵده‌بژارد، تۆ بۆ پارتی گه‌لت هه‌ڵبژارد؟
ئیسماعیل کامیل کامیل: راستییه‌کی شتێکی ڕێکه‌وت بوو. ئه‌وکاته دانیشتنێکمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد که پارتی گه‌ل بوو، هانس بلیکست، سزاکرد، له‌و کاته‌وه تێگه‌یشتم که بیری لیبرایسم هیچ کاتێک دژی خه‌ڵکانی بنده‌ست نابێت، چونکه بیری لیبرلیسم، گرنگی به ئازادی تاک ده‌دات، که تاک ئازاد بوو، گه‌لیش ئازاد ده‌بێت، که ئازادی نه‌ته‌وه‌یش هه‌بوو، ئیتر میلله‌تی بنده‌ست نامێنێت، ئه‌و قسانه هه‌میشه له گوێم‌دا ده‌زرنگایه‌وه. من نه‌بووم به ئه‌ندام له پارتی گه‌لدا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وم له‌گه‌ڵیان هه‌بوو، چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد رێکخست، له کۆتایی هه‌شتاکاندا، پارتی گه‌ل وه‌کو تاکه پارتی له سوێد، فیدراسوێنێکیان بۆ لیبره‌ڵه بیانییه‌کان دامه‌زارند، ئه‌وه‌یش به‌و مانایه نه‌بوو که ئه‌ندامانی ئه‌و فیدرسیۆنه ئۆتۆماتیک ده‌بوونه ئه‌ندامی پارتی گه‌ل، من له ساڵی 1991 بووم به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و فیدراسیۆنه، له ساڵی 1995 بوومه به سه‌رۆکی فیدرسیۆنی لیبراڵی بیانییه‌کان له ئۆپسالا، ئه‌وه‌بوو زۆر که‌س داویان لێکردم که کاتی ئه‌وه هاتووه ببم به ئه‌ندامی پارتی گه‌ل، هه‌ر ئه‌و ساڵه بووم به ئه‌ندام، به‌ڵام من که‌سێکی ناسراو بووم له‌ناو ئه‌ندامانی پارتی گه‌لدا، ساڵی 2001 بووم به سه‌رۆکی فیدرسیۆمی لیبراله بیانییه‌کان له سوێد، کاتێک مرۆڤ ده‌بێت به سه‌رۆکی ئه‌و فیدراسیۆنه ئۆتۆماتیکی ده‌بیت به ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی پارتی گه‌ل، تا ساڵی 2005 ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی گه‌ل بووم.
رووداو: ئێستایش ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی گه‌لیت؟
ئیسماعیل کامیل: نه‌خێر، ساڵی 2006 بووم به به‌رپرسی پارتی گه‌ل له ئۆپسالا و بووم به ئه‌ندامی شوورای پارێزگا، زیاتر له بواری ته‌ندروستیدا کارم وه‌رگرتوه، دوایی بووم به سه‌رۆکی کۆمیته‌ی به‌شی ته‌ندروستی هه‌موو هه‌رێمی ئۆپسالا، ئیتر کاتم نه‌ما، بۆیه وازم له سه‌رکردایه‌تی پارتی گه‌ل هێنا. ئه‌مساڵیش له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوێد، وه‌کو کاندیدی یه‌که‌می پارتی گه‌ل له ئۆپسالا ده‌ستنیشان کرام، هاوکات بۆ ئه‌ندامی شوورای هه‌رێمی ئۆپسالایش هه‌ڵبژێردرام، به‌ڵام من خۆم حه‌زم کرد که کاری په‌رله‌مێنتاری بکه‌م.
رووداو: له‌ناو پارتی گه‌لدا، کوردی تر هه‌یه که پۆستی گه‌وره‌ی وه‌رگرتبێت؟
ئیساعیل کامیل: به‌ڵێ، محمه‌د حه‌سه‌ن که کوردی لوبنانه، ئێستا ئه‌ندامی شوورای هه‌رێمی ئۆپسالایه.
رووداو: سیاسه‌تی پارتی گه‌ل له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورد چۆنه، زۆرێک له کورده‌کان پێیان وایه که زیاتر به‌ره‌ی چه‌پ پشتیوانی له کێشه‌ی کورد ده‌کات، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێی چی؟
ئیسماعیل کامیل: پێم وایه ئه‌وه کاریگه‌ری ساڵانی شه‌سته‌کانه که تا ئێستایس ماوه‌ته‌وه، دیاره ئێمه ئه‌و مه‌رحه‌له‌یه‌مان تێپه‌راندووه، ئه‌وکاته زۆربه‌مان پێمان وابوو که به‌ره‌ی چه‌پ پشتیوانی گه‌لانی بنده‌ست ده‌کات و دژی ئیمریالزمه و بیریکردنه‌وه‌ی له‌و جۆره بره‌وه‌ی هه‌بوو. به‌ڵام من پێم وایه به‌و ئه‌قڵیه‌تییه‌ی ئه‌وکاته سیاسه‌ت کردن، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که هه‌ر کوردێک ده‌بێته ئه‌ندامی هه‌ر پارتێک به گوێری ئیدولۆگی خۆی هه‌نگاو بنێت، ئێمه پێویستیمان به هه‌موو لایه‌نێک هه‌یه، من خۆم زۆر دره‌نگ ده‌ستم به سیاسه‌ت له‌ناو سوێدییه‌کاندا کرد، له دوای 1995 وه ماوه‌یه‌کی زۆر نییه، ئه‌وه‌تا ئێستا بووم به ئه‌ندامی په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی من ئاگادرام ئه‌وه سی ساڵه، پارتی گه‌لی لیبراڵ به ئاشکرا پشتیوانی له کورد ده‌کات، ده‌بێت ئه‌وه‌یش بڵێم که ژماره‌یه‌کی زۆر پێیان وایه بۆیه پارتی گه‌ل پشتیوانی له کورد ده‌کات چونکه پشتیوانی له ئیسرایل ده‌که‌ن، چونکه دژ به عه‌ره‌بن، به‌ڵام هه‌روه‌ک وتم له ساڵانی 1980، تێگه‌یشتم که ئیدیۆلۆگی لیبرالیزم دژی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان نییه. حه‌زده‌که‌م ئه‌وه‌یش بڵێم که له ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه، وه‌زیری ئینتیگراسیۆنی ئێستا، ئێریک ئوله‌نهاک، که پێشتر سکرتێری پارتیمان بوو، چه‌ندین جار به‌یه‌که‌وه له‌سه‌ر کیشه‌ی کورد سمینارمان کردووه، ئه‌و کاته ئه‌و سه‌رۆکی یه‌کێتی لاوانی پارتی گه‌ل بوو له ئۆپسالا. پارتی گه‌ل له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو کوردستان پشتیوانی له کورد ده‌کات، به مافی چاره‌یخۆنووسینیشه‌وه، واته کورد خۆی داوای چی بکات، پارتی گه‌ل پشتیوانی ده‌کات، پێم وانییه هیچ پارتێکی دیکه‌ی سوێدی، ئاوا پشتیوانی له کورد بکات.
رووداو: له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا، له دیاربه‌کر، دادگایی 151 کورد کرا که زۆربه‌یان له‌لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه هه‌ڵبژێرداوان، به‌ڵام ئێوه وه‌کو پارتی گه‌ل نه‌چوون بۆ چاودێری ئه‌و مه‌حکه‌مه‌یه؟
ئیسماعیل کامیل: ده‌مه‌وێت به ئاشکرایی شتێک بڵێم، پارتی گه‌ل وه‌ک وتم پشتیوانی له هه‌موو گه‌لی کورد ده‌کات له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، ئه‌وه زۆر گرنگه که پارتی گه‌ل پشتیوانی له مافی چاره‌نووسی کورد ده‌کات، پارتی گه‌ل، پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌کو ته‌نها نوێنه‌ری کورد نابینێت و پێیشی وایه که خه‌باتی چه‌کداری له به‌رژه‌وه‌ندی کورد دا نییه، بۆیه به ئاشکرا پشتیوانی له (PKK) نه‌کردووه، به‌ڵام هاوکات دژی هه‌موو ئه‌و زوڵموزۆرییه‌یه که به‌دژی کورد له تورکیا ده‌کرێت، له ناو یه‌کێتی ئه‌ورپایشدا هه‌مان سیاسه‌تی هه‌یه و پێی وایه هه‌تا مافه‌کانی کورد به‌ره‌سمی نه‌ناسرێت، نابێت تورکیا ببێت به ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا. راسته ده‌رباره‌ی ئه‌و دادگاییه‌ی دیاربه‌کر، داوایان له منیش کرد که به‌شداری بکه، به‌ڵام وه‌کو په‌رله‌مانتارێکی نوێ، کاره‌کان ئه‌وه‌نده به‌سه‌ر یه‌کدا که‌ڵکه بووبوون بۆم نه‌کرا، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت که پارتی گه‌ل پشتیوانی له‌و سیاسه‌تمه‌داره کوردانه ناکات، ته‌نانه‌ت پارتی گه‌ل یه‌که‌مین پارتی سوێدییه که داوای کردووه ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه بکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌کی کیمیاوی به‌دژی گریلاکانی کورد به‌کارهێنراوه یان نا، هیچ پارتێکی دیکه وا به‌ئاشکرا داویه‌کی وای نه‌کردوه. پاشان چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا نوێنه‌ری پارتی گه‌ل له یه‌کێتی ئه‌وروپا داوای ئه‌وه‌ی کرد، کاتێک دانووساندن له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کرێت، پێویسته نوێنه‌رێکی کوردیش ئاماده بێت. کاتێک ئه‌مریکا هێرشی کرده سه‌ر عێراق، هه‌موو پارته سوێدییه‌کان دژی بوون، ته‌نها پارتی گه‌ل بوو که دژی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته کورده‌کان خۆپیشاندانێکیان کرد، ته‌نها سه‌رۆکی پارتی ئێمه به‌شداری کرد و پشتیوانی له کورده‌کان و رووخانی سه‌ددام کرد، چونکه ئێمه پێمان وابوو ته‌نها به‌شه‌ڕ سه‌ددام لا ده‌چێت، له‌بیرمه سه‌رۆکی پارتیمان، یان بیۆرکلوند، شوشه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه گرت و وتی، سه‌ددام به شه‌وشه‌یه‌ک گازی کیمیاوی، هه‌زاران کوردی کوشت. ئێمه ده‌بێت ته‌نها له به‌شدارینه‌کردنی پارتێک له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌که‌یه‌ن، به‌ڵکو ده‌بێت شته‌کان به ته‌واوه‌تی ببین.
رووداو: به‌ڵام به‌شداری پارتی گه‌ل که به‌شداره له حوکوومه‌تی سوێددا، قورسایی زۆری هه‌یه؟
ئیسماعیل کامیل: زۆر ڕاسته. با نموونه‌یه‌کت بۆ بهێنمه‌وه، له‌م رۆژانه‌دا کۆنفرانسێک له‌سه‌ر کوردانی سووریا ده‌کرێت، به‌ڵام من ناتوانم به‌شداری بکه‌م، چونکه له‌و رۆژه‌دا، کاری دیکه‌م هه‌یه که ناتوانم ده‌ستبه‌رداری ببم، ئه‌وه‌ی دیاربه‌کریش وابوو. پاشان ئێمه‌ی کورد ده‌بێت فێری ئه‌وه ببین که پلانمان هه‌بێت، ده‌بێت په‌یوه‌ندی به حکوومه‌ته‌وه بکرێت و داوای لێ بکرێت، دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه بڵێم ده‌بوایه دادگاییه‌که ئه‌و رۆژه نه‌بێت، چونکه خۆ کورد له تورکیا رۆژه‌کان هه‌ڵنابژێرن، به‌ڵام به‌داخه‌وه من مه‌جالم نه‌بوو، به‌ڵام دیسانیش ده‌ڵێم ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت که ئێمه پشتیوانیان لێ ناکه‌ین.
رووداو: کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له سوێد، کێشه‌یه‌کی جددییه، تا ئێستا ده‌یان په‌نابه‌ری کورد به‌زۆر نێردراونه‌ته‌وه بۆ باشووری کوردستان، له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێت؟
ئیسماعێل کامیل: پارتی گه‌ل پێی وایه ئه‌وه سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه و ئه‌وه‌یشمان به ئاشکرا وتووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانین کاتێک پارتێک له حوکوومه‌تدا به‌شداری ده‌کات مانای ئه‌وه نییه که هه‌موو شته‌کان به‌دڵی ئه‌و ده‌بێت، کاتێک پارتێک له ئۆپۆزیسۆندا بێت ده‌توانێت قسه‌ی زلیش بکات، به‌ڵام له‌کاری پراکتیکیدا هیچی پێ ناکرێت، ئێمه به‌هیج شێوه‌یه‌ک له‌و سیاسه‌ته رازی نین، به‌ڵام ناشتوانین هه‌موو شتێک بسه‌پێنین. نموونه‌یه‌کی دیکه پارتی ئێمه پێداگری له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانه له کوردستانی عیراقدا کرد، ئه‌وه هه‌روا ئاسان نه‌بوو، ئێمه پارتی مۆدراتمان ناچار کرد که ده‌بێت ئه‌و کاره بکه‌ن، داواشمان کردووه که ده‌بێت زیاتر ره‌سمیه‌تی پێ بدرێت و وه‌کو سه‌فاره‌تێک له داهاتوودا کار بکات. ئێمه به‌شێکین له حوکوومه‌تی سوێد، به‌ڵام هه‌موو شتێک به‌دڵی ئێمه ناکرێت. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌موکورییه‌کان باشتر بکه‌ین. له‌م رۆژانه‌دا سه‌ردانی براده‌رێکی پارتی مۆدراتم کرد، ده‌بینم ئاڵای ره‌نگینی کوردستانی له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی داناوه، پێم وایه ئه‌وه شتێکی زۆر باشه. پێش پانزده ساڵ، شتی وا مه‌حاڵ بوو، ئێستا گه‌نجه‌کانی مۆدراتیش گرنگی به کێشه‌ی کورد ده‌ده‌ن و قبوڵیان کردووه، ئێمه پێویستیمان به دروستکردنی لۆبییه‌کی کوردی – سوێدی هه‌یه له‌ناو په‌رله‌مانی سوێددا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرله‌وه بکه‌ینه‌وه ئه‌وه چه‌په، پارتی گه‌له یان مۆدراته. من بیری لیبرالیزمم زۆر پێ گرنگه، هه‌ربۆیه زۆر خۆشحاڵ بووم که ئه‌مساڵ پێنج کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به بیروباوه‌ری جیاوازه‌وه بوون به ئه‌ندام په‌ره‌له‌مان.
رووداو: بێوگومان هه‌ڵبژاردنی پێنج کورد، نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی کورده له سوێد، ئایا ئه‌وه بۆ گه‌لی کورد به گشتی چ بایه‌خێکی هه‌یه؟
ئیسماعی کامیل: چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا گروپێکی یوگسلاڤیای کۆن، په‌یوه‌ندیان پێوه‌کردم و وتیان حه‌ز ده‌که‌ین بتناسین و بزانین ئه‌وه چۆنه که پێنج کورد بوونه‌ته ئه‌ندام په‌رله‌مان و کورد هێنده چوونه‌ته پێشه‌وه، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه ئه‌وه‌نده ئه‌ندام په‌رله‌مانی نییه. به‌داخه‌وه ئه‌و کوردانه‌ی که له حه‌فتاکان هه‌تا کۆتایی هه‌شتاکان هاتوونه‌ته سوێد، دره‌نگ چونه ناو پارته سوێدییه‌کانه‌وه، بۆیه زۆر گرنگه که ئه‌و لاوه کوردانه‌ی لێره له‌دایک بوون، بچنه ناو پارته جیاوازه‌کانی سوێده‌وه، هه‌بوونی هه‌ر کوردێک له هه‌ر شوێنێکی حه‌ساسدا، خۆی له‌خۆیدا پروپاگه‌نده‌یه‌کی باشه بۆ کورد. من که بووم به ئه‌ندامی سه‌رکرایه‌تی پارتی گه‌ل، ته‌نها بیانییه‌ک بووم، زۆر گرنگ بوو، پرسیاریان لێ ده‌کردم خه‌ڵکی کوێیت، که ده‌مگوت کوردستان، کام کوردستان، ئه‌مانه خۆی له‌خۆیدا ده‌رگا بۆ ناسینی کورد ده‌کاته‌وه. به‌داخه‌وه، کاتێک ئێمه هاتین بۆ هه‌نده‌ران به خۆیشمه‌وه، هه‌ر وا بیرمان ده‌کرده‌وه که چه‌ند ساڵێکی دیکه کوردستان رزگاری ده‌بێت و ده‌گه‌ڕینه‌وه، بۆیه زۆرێک له ئێمه له کورده‌که‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه‌که بووین و ستراتیژیه‌کی هه‌ڵه‌مان هه‌ڵبژارد. له بیرمه ئه‌و کاته چه‌ند کوردێک بووبوون به ئه‌ندامی پارتی چه‌پ، هه‌موومان ره‌خنه‌مان لێده‌گرتن بۆ نایه‌نه ناو پارته کوردییه‌کان کار بکه‌ن، چیتان له سوێدوه داوه، به‌ڵام ئێمه هه‌ڵه‌بووین و ئه‌وان باشیان کرد. به‌ڵام پێموایه ئێستا ئه‌و مه‌رحه‌له‌یه‌مان تێپه‌راندووه، ئه‌مڕۆ کورد چالاکه، داخواییه‌کانی گه‌لی ئێمه‌یش ره‌وان و ده‌توانین هه‌ریه‌که له‌لای خۆیه‌وه کاری بۆ بکات. پاشان ئیدیۆلۆگی نابێت ببێته ڕیگرێک بۆ هاوکاری ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کتری، چونکه هه‌رچه‌نده جیاوازی فکریشمان هه‌بێت، دواجار ئێمه کوردین. ئێستا ئێمه له په‌رله‌مانی سوێد، پێنج که‌سین، هه‌موومان خۆمان به‌کورد ده‌زانین و هیچ شتێک ناتوانێت له‌یه‌کترمان دووربخاته‌وه. هه‌ریه‌که‌شمان به‌جیا ده‌توانین کاری زیاتر بکه‌ین له‌ناو پارته‌کانماندا بۆ پشتیوانی له‌گه‌لی کورد و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که پشتیوانی له کورد ده‌که‌ن، جا که‌م بن یان زۆر گرنگ نییه. به‌داخه‌وه من خۆم به ته‌نیام که پارته‌که‌م به‌شداره له حکومه‌تدا، پێم خۆش چه‌ند که‌سێک بووینایه.
رووداو: پلانی ئێوه چییه بۆ کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره کورده‌کانی دیکه‌دا؟ خۆت بیرت له‌وه کرۆته‌وه ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌یت بۆ پێکهێنانی گورپێکی په‌رله‌مێنتاری له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار کورده‌ی دیکه‌دا بۆ کارکردن له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد؟
ئیسماعیل کامیل: ئه‌و دوو سێ هه‌فته‌یه‌ی که ئێمه له ناو په‌رله‌ماندا ده‌ستمان به کار کردووه، فریانه‌که‌وتووین، وه‌ک ده‌زانیت، سیستێمی کۆمیسۆنی ناو په‌رله‌مان هه‌یه، پێم وایه باشتربوو که ئێمه چه‌ند که‌سێک بوینایه له‌ناو ئه‌و کۆمیسۆینانه‌ی په‌رله‌ماندا، به‌ڵام به داخه‌وه ته‌نها من له کۆمیسۆنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دام، براده‌رانی دیکه‌ی کورد بۆ ئه‌و کۆمیسونه دیاری نه‌کراون. بۆیه من به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم که یه‌که‌مین ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌م، تا کاره رۆتینیه‌کانی په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بن، چاوه‌ڕێ ده‌که‌م، دوای ئه‌وه به‌ته‌مام له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌ی دیکه‌ی کورددا، دانوساندێک بکه‌ین.
رووداو: ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر پارته سیاسییه کوردییه‌کان و کورد به گشتی پلانێکی باشیان هه‌بووایه، ده‌کرا 10 کورد بچونایه‌ته په‌رله‌مانی سوێد؟ کارکردنی پارته کوردییه‌کان لێره چۆن بوو؟
ئیسماعیل کامیل: ئه‌گه‌ر ته‌نسیق هه‌بوایه، ره‌نگه له جیاتی ئه‌وه‌ی به ته‌نها من ده‌ربچومایه له ئۆپسالا، ره‌نگه سێ کورد ده‌ربچوایه، دیاره من یه‌که‌م ناوبووم له لیستی پارته‌که‌ی خۆمدا و هه‌ر ده‌رده‌چووم، به‌ڵام براده‌رانی دیکه له ئۆپسالا، بۆ نموونه دووسه‌د ده‌نگیان هێناوه، له کاتێکدا، سێ هه‌زار کورد له ئۆپسالا ده‌ژی. به‌داخه‌وه ئێمه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا زۆر له دواوه‌ین و ده‌نگی کورد زۆر به‌فیرۆ ده‌روات. پێوسیته کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان و پارته کوردییه‌کان، پشتیوانی له‌که‌سێک بکه‌ن که ده‌زانن ده‌رده‌چێت، من ئاگادارم ئه‌وه‌ی سۆسیالدیموکراته ده‌نگ ده‌دات به وان، ئه‌وه‌ی پارتی گه‌له ده‌نگ ده‌دات به‌و پارته، به‌و شێویه ده‌نگه کوردییه‌کان په‌رته‌وازه ده‌بن، تۆ سه‌یرکه له ئۆپسالا ، هه‌شت نۆ کورد خۆیان بۆ شاره‌وانی و پارێزگا، هه‌ڵبژاردبوو، پێویسته ده‌نگده‌ری کورد ئه‌گه‌ر وه‌ک کورد بیرده‌کاته‌وه، ده‌بێت کورده‌نه‌یش ده‌نگ بدات. بۆ نموونه له ستۆکهۆڵم، ئه‌ڤین چه‌تین ، ده‌نگێکی زۆری هێنا به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له پارتێکی گه‌وره‌دایه سه‌رنه‌که‌وت، به‌ڵام به ده‌نگه‌کانی ئه‌ڤین ده‌یتوانی دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیکه‌ی کورد بچێته په‌رله‌مه‌ناوه، سیسته‌مه‌که وایه، تا له پارتی بچوکتردا بیت شانست زیاتره، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ناوی یه‌که‌م و دووه‌م و تاچواره‌میش نه‌بیت، شانست که‌مه له‌و پارته گه‌ورانه‌دا. پرسێکی دیکه هه‌یه که په‌یوه‌ندی به کاندیده‌کانه‌وه هه‌یه، باشه بۆ ده‌بێت من قبووڵێ بکه‌م ناوه‌که‌م ژماره په‌نجا بێت؟ ئاخر تۆ که سوور بزانیت ژماره‌که‌ت شانسی نییه، بۆ قبوڵی ده‌که‌یت،؟ ئایا ئه‌وه به‌سه که بڵێین ئه‌ها ناوم له لیستی کاندیده‌کانی په‌رله‌ماندایه، به‌تایبه‌تی ئه‌مه بۆ ئه‌وانه‌ی که ته‌مه‌نیان هه‌یه که‌ڵکی نییه، ده‌کرێت گه‌نجێک ئه‌مساڵ ژماره‌که‌ی بیست بێت، به‌ڵام چوار ساڵی دیکه ببێته ده، به‌و شێوه‌یه دوای چه‌ند قۆناخێک ببێته سێ و چوار، ئه‌وه قه‌یناکات. ساڵی 2002، پارتی گه‌له داوایان له من کرد، خۆم کاندید بکه‌م، وتم ژماره چه‌ند ده‌بم وتیان پێنج یان شه‌ش.، گوتم: نا، سووپاس، نایکه‌م، ئاخر سوور ده‌مزانی ده‌رناچنم، به‌ڵام ئه‌مساڵ که به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی پارته‌که‌م خۆیان بووم به ژماره یه‌ک، گوتم: به‌ڵی، چونکه ده‌مزانی ده‌رده‌چم.
من ئه‌و سیاسه‌ته‌ی یه‌کێتی نیشتیمانیم پێ هه‌ڵه بوو که هاتن که‌وتنه پروپاگه‌نده بۆ سۆسیل-دیموکراته‌کان، له‌م رۆژانه‌دا ئه‌وه‌م به خۆشیان وتووه. پارتێکی کوردی نابێت بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان پروپاگه‌نده بۆ پارتێکی دیکه بکات، با نزیکیش بێت لێی، باشه ئه‌وه‌تا به‌ره‌ی چه‌پ دۆراندیان، ئه‌ی ئێستا ده‌بێت چی بکه‌ن و ده‌که‌ونه چ مه‌وقیفێکه‌وه؟
زۆر گرنگه گه‌نجه‌کان له لاوێتییه‌وه ده‌ست به‌کاری سیاسی بکه‌ن، پارته سوێدیه‌کان به پارتی گه‌لیشه‌وه، حه‌ز ده‌که‌ن خه‌ڵکی بیانی جۆراوجۆریان له نێودا بێت، بۆ سه‌رنجراکێشانی خه‌ڵکانی بێگانه و په‌یداکردنی لایه‌نگر له نێویاندا، بۆ نموونه ئه‌وان حه‌ز ده‌که‌ن و ڕێگا ده‌ده‌ن خه‌ڵکانی بیانی ناویان له لیستی کاندیده‌کاندا بێت، جا با ژمارهه‌یان 10 بێت، گرنگ نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که‌یان دوو سه‌د ده‌نگیش به‌ده‌ست بێنێت، پارته‌که قازانج ده‌کات. بۆیه من هه‌میشه ده‌ڵێم با ئه‌و کوردانه‌ی ه خۆیان کاندید ده‌که‌ن، قبوڵ نه‌که‌ن، ناوه‌کانیانه له دوای دواوه بێت، ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت نه‌خه‌مه، چونکه پاشه‌ڕۆژێکی هه‌ر ده‌بێت. پێویسته گه‌نجه‌کان خۆیان بخزێننه ناو هه‌موو پارته سویدییه‌کان به ئایدۆلۆژی خۆیانه‌وه، مانای نییه کورد خه‌ڵکی مۆدراتی تێدا نه‌بێت!
رووداو: له‌گه‌ڵ پارتی سوێدییه دیموکراته‌کان که پارتێکی راستین، له نیو په‌رله‌ماندا هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئێوه چۆنه؟
ئیسماعیل کامیل: من دژی ئه‌وه‌م که ئه‌وان گۆشه‌گیر بکرێن، به‌ڵکو ده‌بێت قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت و دێباتیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین و سیاسه‌ته‌که‌یان بۆ خه‌ڵکی سوێد ئاشکرا بکه‌ین، بێیان بڵێین که ئه‌و سایسه‌ته‌ی ئه‌وان ته‌نها دژی په‌نابه‌ران نییه، به‌ڵکو دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه. چونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین به‌هێز تر ده‌بن. براده‌رێکی ئه‌وان له‌و کۆمیسۆنه‌دایه که منی تێدام، له‌م رۆژانه‌دا خۆی هاته سه‌رمێزی نانخوارنه‌که‌م و که‌وته قسه‌کردن له‌گه‌ڵم. پێم وت خه‌ڵکی کوردستانم. دوایی وتی ئێمه دژی کورد نین و دژی بیانی نین و له‌خۆرا مۆرێکی وایان له ئێمه داوه، ئێمه ده‌ڵێین با گرنگی به‌و بێگانانه‌ی که ئێستا له سوێدن ده‌ژین بده‌ین و خه‌ڵکی دیکه نه‌یه‌ت، دوایی ئه‌گه‌ر ئیمکان بوو ڕێگا به خه‌ڵکی دیکه بده‌ین. من پێم وت ئێمه وه‌کو پارتی گه‌ل هیچ شتێکی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ئێوه نییه، سیاسه‌تی ئێو دژی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن راست نییه، ئێستا رۆژانه شه‌شسه‌ت هه‌زار له‌وانه‌ی که ده‌چنه سه‌ر کار له سوێد، ره‌گێکی بیانینان تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌شه‌سه‌د دهه‌زار که‌سه له سوێد ده‌ربکرێن، شتێک به‌ناوی سوێد نامێنێت و ئیفلاس ده‌کات. حه‌فتا هه‌زار خاوه‌ن شه‌ریکه‌ی بچوک و گه‌وره له سوێد، خه‌ڵکی بێگانه‌ن. بێگومان له‌ناو بێگانه‌کاندا خه‌ڵکی خراپیش هه‌یه، بێگانه یه‌ک نه‌ته‌وه نییه، ده‌کرێت له ڕێگای یاساییه‌وه ڕێگا له‌و خه‌ڵکه خراپانه بگیرێت.
رووداو: پرۆژه‌ی ئاینده‌ی تۆ وه‌ک شه‌خس بۆ چوار ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد چییه؟
ئیسماعیل کامیل: پرۆژه‌یه‌کم بۆ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان هه‌یه، هیوادارم که له ساڵی 2011 دا جێبه‌جێی بکه‌م. تا ئێستا چه‌ندین جار کۆبوونه له ناو په‌رله‌مانی سوێد ده‌رباره‌ی کوردستان کراوه، هاتوون سه‌عاتێک باسی کوردیان کردووه، پێم وایه ئه‌وه تا ئێستا سیاسه‌تێکی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه، من له‌و باوه‌ره‌دام چاکتره ئێمه (تێمای تایبه‌تی) بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان ئاماده‌بکه‌ین، هیوارم کۆنفرانسی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین، بۆ نموونه له‌سه‌ر کوردستانی تورکیا، خه‌ڵک له ده‌ره‌وه‌ی سوێد بانگهێشت بکه‌ین، پاشانیش بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، شتی هاوشێوه بکه‌ین.
رووداو؛ ئه‌گه‌ر تۆ له‌کاتی ده‌نگدان بۆ ناساندندنی ئه‌نفال به جینۆساید له په‌رله‌مانی سوێد بویتایه ده‌نگت به به‌ڵی ده‌دات؟
ئیسماعیل کامیل: بێگومان، چونکه ئه‌وه پرسێکی ئیدۆلۆگی نییه و پرسێکی مرۆڤانه‌یه.
پرۆپفایل:
ناو: ئیسماعیل کامیل، له دایکبووی شاری عامودای رۆژئاوای کوردستان.
کاری سیاسی و به‌رێوه‌بردن: : ئه‌ندامی پارتی گه‌لی لیبراڵ و په‌رله‌مانتار، پێشتر سه‌رۆکی به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌رێمی ئۆپسالا بووه.
باری خێزنداری: هاوسه‌رگیری کردووه و سی کوڕی هه‌یه.
خوێندنی باڵا: جیۆلۆجی، ده‌رمانسازی، مامۆستای زانکۆ.
ئایدۆلۆژیا: : لیبرالیزم.