خۆسووککردنیش سنووری هه‌یه
کاوه ئه‌مین
له ڕۆژنامه‌ی رووداوی هه‌فته‌ی رابردوودا، وتارێکم به‌رچاوکه‌وت که هه‌م ناونیشانه‌که‌ی و هه‌میش ئه‌وه‌ی که به خه‌تی قه‌ڵه‌و ریکلامی بۆ کرابوو، نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته، بیست کتێبی له ئینگلیزیه‌وه کردۆته کوردی، سه‌رنجی راکێشام. هێشتا شته‌که‌م نه‌خوێندبووه، له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگوت، باشه چۆنه من ئه‌م ئیدوارد سه‌عیده‌ی کوردم نه‌ناسیوه ( به‌بێ توانج لێدان ئه‌وه ده‌ڵێم)، تا ئێستا دێرێکم لێ نه‌خوێندۆته‌وه و نه‌دیوه. ده‌مگوت ئۆخه‌ی ئه‌وه کوردێک له ئه‌مریکا په‌یدابووه و جێگای ئیدوار سه‌عه‌یدی فه‌له‌ستینی گرتۆته‌وه، به‌ڵام کاتێک وتاره‌که‌م خوێنده‌وه، مامۆستا په‌شێو وته‌نه‌ی چ ببینم، ته‌راتێنه، "ته‌راتێنی گۆڕهه‌ڵکه‌نه و که‌متیاری کورد."
پلانی (B) ی گۆران سه‌باح، هه‌روه‌ک خۆیشی له نووسینه‌که‌یدا دانی پێدا ده‌نێت که زۆر که‌س پێیان مندالانه ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر کێشه‌ی که‌رکووک. له سه‌ره‌تایشه‌وه باسی ئه‌وه ده‌کات که گه‌لی کورد یه‌کچاره‌نووسی هه‌یه و دڵی جه‌نابیشیان گه‌رم ده‌بێت کاتێک گریلایه‌کی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه شه‌هید ده‌بێت، به‌ڵام زۆری پێناچێت داوا له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، که هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا بکات له لێدانی پارتی کرێکاراندا و ده‌ستبه‌رداری که‌رکووک ببن، به‌ڵکو ئه‌مه خوایه به‌هاوکاری ئێران و تورکیا، ئه‌و سێ باژێره‌ی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرێت، چونکه بارودۆخه‌که وا ده‌خوازێت!
ئیدوارد سه‌عید هه‌ر له‌و ئه‌مریکایه‌ی، گۆران سه‌باح، سیمیناری تێدا ده‌دات بۆ ئه‌فسه‌رانی به‌شی زانکۆیه‌ک، ته‌حه‌دای هه‌موو دنیای کرد و مێژووی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵتناسانی دنیایی خسته ژێر پرسیاره‌وه و بۆ ساتێکیش له‌سه‌ر یه‌ک بست له خاکی فه‌له‌ستینی سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی نه‌کرد، که‌چی ئێستا کۆلکه‌خوێنده‌وارێکی کورد دێت ئامۆژگاری سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌کات که خاک هیچ نییه و دنیا دنیای ئابووریه، به‌ڵام له‌و لاوه پێشنیازی ئه‌وه ده‌کات که که‌رکووک که شاده‌ماری نه‌ک هه‌ر ئابووری کوردستان به‌ڵکو عێراقیشه، هه‌راج بکرێت و کورد ده‌ستبه‌رداری ببن.
یه‌که‌م جاره کوردێک ببینم ئاوا رووقایمانه به وێنه‌یه‌کی ره‌نگاوڕه‌نگی خۆیه‌وه و به‌بێ هیچ ترس و دڵه‌راوکه‌یه‌ک جاڕی به‌خشینی پارچه‌یه‌ک له کوردستان بدات و به‌ئاشکرا داوای شه‌ڕی کورد و کورد بکات، وه‌کو ستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی بڵاوی بکاته‌وه، ئه‌وه‌ی که (گۆران سه‌باح) ده‌یڵێت، به‌ره‌ی تورکمانیش نه‌یوێراوه ئاوا به ئاشکرا بیدرکێنێ. من ته‌نها گله‌یم له رۆژنامه‌ی (رووداو)ه که چۆن ڕێگا ده‌ده‌ن نووسینێکی ئاوا بڵاو بکه‌نه‌وه، که ته‌نها بۆ ته‌نه‌که‌ی خۆڵی کۆمپیوته‌ر چاکه. خۆشیه‌که‌ی له‌وه‌دایه گۆران سه‌باح، گوایه ئه‌م فه‌رمایشتانه‌ی بۆیه کردوونه‌ته سه‌ر کاخه‌ز، تا ویژدانی خۆی ئاسووده بکات و هاوکاری بارزانی بکات؟ ده‌بێت هۆی چی بێ که وا له‌م پلانه‌ی دواکه‌وتووه و تازه به‌بیری هاتبێته‌وه، تۆ بڵێی "ئه‌فسه‌رانی" ئه‌مریکی ئامۆژگاریان نه‌کربێت و ختووکه‌ی ویژدانیان نه‌دابێت؟
له کتێبێک‌دا که ئێستا ناوه‌که‌یم له‌بیر نییه، خوێندومه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم، خالید ئاغای حسامی، به‌سه‌ردان دێت بۆ یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌وروپا، کاتێک له‌گه‌ڵ کوردێکدا، به‌به‌رده‌م باڵاخانه‌یه‌کی به‌رزدا تێده‌په‌ڕن، کورده به خالید ئاغا ده‌ڵێت، مامۆستا ئێمه‌ی کورد به سه‌د ساڵی دیکه‌یش باڵاخانه‌ی وامان بۆ دروست ناکرێت! خالید ئاغایش نایکاته نامه‌ردی و ده‌ڵێت، وه‌ڵا خۆ راست ده‌که‌یت، کورد هه‌تا "که‌ری" وه‌کو تۆی تێدا بێت حه‌ته‌من شتی وای بۆ سازنابێت!
به‌ڕاستی منیش ده‌ڵێم، مادام کورد نووسه‌ری وه‌کو گۆران سه‌باحی تێدا هه‌ڵده‌که‌وێت، که به‌و رووخساره گه‌نجه‌یه‌وه فریای وه‌رگێرانی بیست کتێب که‌وتبێت، ئێ خۆ ئه‌گه‌ر وابێت، خۆێشی چوار پێنج کتێبیی هه‌ر له پاڵیشه‌وه بێت نووسیوه، دوای ئه‌و هه‌موو مه‌عریفه‌یه ئه‌و پلانه بخاته به‌رده‌م بارزانی، سووکایه‌تی به‌و هه‌موو خوێنه‌وه بکات که وه‌ک خۆی ده‌ڵێت هیچیشمان به هیچ نه‌کردووه، ئه‌وا فارس وتنه‌ی حاڵمان (به‌ده)!
تێبینی: له ڕۆژنامه‌ی رووداوی 8/11 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.