وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

07 december 2010

سەرۆكی شارەوانی نسێبین: ئەگەر كوردی قسەكردن تاوان بێت من 24 كاژێر ئەو تاوانە دەكەم



كاوە ئەمین

رووداو - سوێد

ئایشە گۆكهان، سەرۆكی شارەوانی نسێبین رایگەیاند گوێ ناداتە ئەو بەربەستانەی كە حكومەتی توركیا بۆ ئاخافتن و نووسین بە زمانی كوردی دایناون و گوتی "ئەو سەردەمە بەسەرچوو". ئەو كە تائێستا چەند جارێك لەسەر قسەكردن بە زمانی كوردی دراوەتە دادگا و دەستگیركراوە دەڵێت "ئەگەر كوردی قسەكردن تاوان بێت، ئەوا من 24 كاژێر ئەو تاوانە دەكەم".

نسێبین شارۆچكەیەكی كوردنیشینی باكووری كوردستانە و دەكەوێتە سەر سنووری رۆژئاوای كوردستان ، بەپێی ئاماری فەرمی ژمارەی دانیشتووانی 84 هەزار كەسە، بەڵام سەرۆكی شارەوانییەكەی دەڵێت "بەهۆی كۆچ و هاتن و چوونەوە ساڵانە بیست هەزار كەس دێن و دەچن، بەڵام ناویان تۆمار ناكرێت، بۆیە دەتوانین بڵێین ژمارەی دانیشتووانی نسێبین نزیكەی 100 هەزارە".

ئەنجوومەنی شارەوانی نسێبین لە 25 ئەندام پێكدێت، هەر هەموویان كوردن و سەر بە پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDPەن. ئایشە گۆكهان، كە ئێستا سەرۆكایەتی شارەوانی نسێبین دەكات لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا 83%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا.

ئایشە هەفتەی رابردوو لەگەڵ پێنج ئەندامی شارەوانی نسێبین بۆ بینینی شارەوانی دەستەخوشكیان سۆدرهامن، سەردانی سوێدیان كرد.

(رووداو) لە سوێد گۆكهانی دواند. ئایشە بە بەراوردێك لەنێوان دەسەڵاتی شارەوانییەكان لە سوێد و توركیا دەڵێ "لە توركیا دەسەڵاتی شارەوانی زۆر نییە، چونكە قایمقام و والی لەلایەن دەوڵەتەوە دیاریدەكرێن و بە هەڵبژاردن دانانرێن، قایمقام چاودێری شارەوانییە، بۆیە هەموو بڕیارێك كە ئێمە دەریدەكەین دەبێ قایمقامیش ئیمزای بكات".

سەرۆكی شارەوانی نسێبین باسی گرفتی ناوچەكەی كردو گوتی "لە نسێبین بۆ 100 هەزار كەس تەنیا یەك نەخۆشخانەی 50 قەرەوێلەیمان هەیە، ئێستا ئێمە گوشارمان خستووەتە سەر دەوڵەت كە نەخۆشخانەیەكی دیكە دروست بكات. قوتابخانەكانمان بچووكن، پۆل هەیە پەنجا تا شەست قوتابی تێدایە، گوندەكانمان پەرێشانن، ئاو نییە، پێداویستییەكانی ژیان كەمن، جادە لە هەموو گوندەكاندا نییە، نەخۆشخانە و قوتابخانەیان نییە".

سەرەڕای گرفتی پەروەردەیی بە تایبەتی كەمی قوتابخانەو نەبوونی خوێندن بە زمانی دایك، بەڵام ئایشە گۆكهان دەڵێت رێژەی خوێندەواری لە شارەكەیان بەرزە "نزیكەی 90%یان خوێندەوارن، ئەوانەی نەشیانخوێندووە بەهۆی نەبوونی قوتابخانە و هەژارییەوەبووە"، گوتیشی "لەبەرئەوەی رێگەنادەن بەزمانی كوردی بخوێنن منداڵە بچكۆڵەكان حەزیان لە خوێندن و قوتابخانە نییە، بەدڵ ناخوێنن، بەڵكو بەناچاری بۆ بڕوانامە دەخوێنن".

ئایشە یۆهان پێیوایە ئەوەی ناوچەكەی ئەوان لە ناوچەكانی دیكە جیادەكاتەوە كەمی ژمارەی جەردەوان (جاش)ە "ژمارەیەكی كەم جەردەوان هەن. ئەوانەی جەرەدەوانیشن زیاتر بۆ گوزەرانی بوونەتە جەردەوان". هەروەها دەڵێت "ئێستا لە نسێبین هەموو شتێك گۆڕاوە، لە ریفڕاندۆمدا 94%ی خەڵك نەچوونە سەر سندوقەكان". لەبەر بانگەوازی BDP كە داوای بایكۆتكردنی ریفراندۆمی كرد.

ئایشە گۆكهان مەبەستی سەفەرەكەیانی بۆ سوێد روونكردەوەو گوتی "ئێمە دۆستایەتیمان لەگەڵ كۆمۆنی سۆدرهامن هەیە، ئێمە نەهاتووین تا داوای پارەیان لێ بكەین، هاتووین كەڵك لە ئەزموونی یەكتری وەربگرین، بەم دیدارانە دەمانەوێ ئەوروپییەكان لەبارەی كێشەی رەوای گەلەكەمان هوشیار بكەینەوە. هەورەها سەردانی كۆمۆنی یێڤلە و ئۆپسالامان كرد و لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی سوێد كۆبووینەوە، پارتی چەپ و ژینگە و سۆسیالدیموكراتەكان حەز لە دۆستایەتیمان دەكەن". سەبارەت بە پەیوەندی بەستن لەگەڵ پارتە موحافیزكارەكانیش گۆكهان دەڵێت " ئێمە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە نەنێردراوین، بەداخەوە ئەو پارتانە خۆیان نایانەوێ، دیارە دەبێ ئەوەش بڵێین كە ئایدۆلۆژی ئێمەو ئەوان لە یەكترەوە دوورن. بەڵام ئێمە دژی پەیوەندی نین و كورد لە ئەوروپا دەتوانن كاریگەری لەسەر ئەو پارتانە دابنێن".

بڕیارە مانگی حوزەیرانی 2011 هەڵبژاردنی گشتیی لە توركیا بكرێ. لە هەڵبژاردنی رابردوو بەهۆی بوونی رێژەی 10% بۆ چوونە پەرلەمان ، پارتی كۆمەڵگەی دیموكراتی DTP بە كاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەكەی كرد. لابردنی ئەو رێژەیە وەك بەربەستێكی دیموكراسی دادەنرێ لە توركیا، بۆیە یەكێتی ئەوروپا وەك مەرجێكی چاكسازی سیاسی لە توركیا بۆ بە ئەندام وەرگرتنی ، داوای لابردنی دەكات.

سەبارەت بەشێوەی بەشداری ئەمجارەی BDP ، ئایشە گۆكهان دەڵێ "بزوتنەوەی ئازایخوازی كورد بڕوای تەواوی بەخۆ هەیە، ئەگەر پێویست بێت دەتوانێ رێككەوتنیش بكات، دەتوانێ وەك جاری رابردوو بە كاندیدی سەربەخۆش بەشدار بێ". سەبارەت بەو دەنگۆیەی كە دەگوترێ لەگەڵ پارتی كۆماری CHPیەك لیست پێكدێنن گوتی "مادام بڕوامان بەخۆمانە دەتوانین هەموو رێگاكان تاقی بكەینەوە. هەر لایەنێك مافەكانی ئێمە قبوڵ بكات ئامادەین". بەڵام CHP رایگەیاند كە هاوبەشی لەگەڵ BDPناكات.

هەرچەندە ئێستا لە باكووری كوردستان هەڵمەتێك دەستی پێكردووە بۆ ئاخاوتن بە زمانی كوردی لە هەموو بوارەكاندا، بەڵام رەخنەیش هەیە، كاتێك كۆنفرانسی گەورە لە ئامەد دەكرێ و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی دەچن، هەموو شتەكان بە توركی دەبینن، ئایشە دەڵێت "ئەمە رەخنەیەكی بەجێیە و قبووڵی دەكەین، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە تائێستا زمانی سیاسەت هەمووی بە توركی بووە، بۆیە هەندێك جار رووبەڕووی ئاستەنگ دەبینەوەو هیوادارین لە داهاتوودا نەوە نەهێڵین".

زۆرجار دەگوترێ BDP كۆپی بێ چەكی PKKیە لە باكووری كوردستان، ئایشە گۆكهان دەڵێت "من دەتوانم ئەوەندە بڵێم هەموو ئەوانەی لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگمان پێدەدەن، سەر بە PKKەن، ئەوەش لەوە سەرچاوەی گرتووە كە كورد لەنێو PKK خۆیان رێكخستووە، رەنگە ژمارەیەكی زۆر كەم هەبن كە لەسەر بنەمای كاركردن دەنگمان پێبدەن".

ماوەیەكە دانیشتنی دەزگاكانی دەوڵەتی توركیا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری دەستگیركراوی PKK دەستیان پێكردووە، گۆكهان ئەوە بە باش دەبینێ"هەموو شەڕێك دەبێ بە ئاشتی كۆتایی بێت و نموونەی لەو بابەتەش زۆرن لە جیهاندا، بۆچی بۆ كورد وانەبێت، لە باشووری ئەفریقیا دەیان ساڵ سیاسەتی نكۆڵیكردنی لە رەشپێستەكان تاقیكرایەوە، نێلسۆن ماندێلا 27 ساڵ لە زیندان بوو، دواتر بە ئازادبوونی ماندێلا و ئاشتی چارەسەر بوو، پێویستە كێشەی كوردیش چارەسەر بكرێت، ئەگەرنا خۆ هەر كورد زەرەر ناكات".







ä ä ä