وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوێد داواى لێبوردن له گوڵان ئافچى ده‌كات
كاوه ئه‌مین
رووداو-ستۆكهۆڵم
رۆژی ٢٢ى ئه‌یلولى رابردوو، كۆنفرانسێك له پایته‌ختی سوێد، ستۆكهۆڵم، ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی و ژنان به تایبه‌تی، سازدرا. بڕیاربوو سیاسه‌توانی كورد، گوڵان ئاڤچی كه كوردێكی باكووری كوردستانه به‌شداری بكات، به‌ڵام به چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسه‌كه له ژێر گوشاری ده‌وڵه‌تی توركیا، رێگری كرا له به‌شداربوونی گوڵان ئاڤچی. كوردبوون هۆكاری سه‌ره‌كییه به قسه‌ی گوڵان خۆی. گوڵان وه‌كو ناره‌زایه‌تیه‌ك، سیاسه‌تی سوێد و توركیای له قاودا و راگه‌یاندنی سوێد گرنگی زۆریان پێدا. بۆ به‌دواچوونی ئه‌و رووداوه، به ته‌له‌فون ویستمان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد وه‌ربگرین، به‌ڵام به بیانووی ئه‌وه‌ی كه كارل بیلدت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد، خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ گوڵان كردووه، ئاماده‌نه‌بوون هیچ داخویانییه‌ك بده‌ن. له‌م گفتوگۆیه‌دا گوڵان ئاڤچی هۆكاره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات.
رووداو: ئامانجی ئه‌و كۆنفرانسه چی بوو و كێ له پشتیه‌وه بوو؟
گوڵان: ئه‌مه پرۆژه‌یه‌ك بوو به ئامانجی پشتیوانی توركیا له نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی دیموكراتی و تیشكخستنه‌سه‌ر مافی ژنان و مافی سیاسه‌تكردن له‌و وڵاته‌دا. له لایه‌ن كۆنسولخانه‌ى سوێد له ئه‌سته‌نبووڵ و ئینستیتوتی مێدیا Fojo و نێتی سیاسی ژنان , KA-DER له توركیا.
رووداو: كێ تۆی ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی كه بۆت نییه له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شداری بكه‌یت، بیانوویان چی بوو؟
گوڵان: به‌رپرسی كۆنسوڵخانه‌ی سوێد Torkel Stjernlöv، سێ رۆژ پێش ئه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه بكرێت، ته‌له‌فونی بۆ كردم و پێی‌گوتم كه ناتوانم له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شداری بكه‌م.
رووداو: له وتارێكدا تۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد و كۆنسوڵخانه‌ی سوێد به‌وه تاوانبار ده‌كه‌یت كه له‌ژێر گوشاری توركیادا ناوی تۆیان لابردووه؟ ئایا توركیا هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد هه‌یه؟
گوڵان: شتێكی شاراوه نییه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێدا كارل بیلدت له حكومه‌تی ئێستای سوێد، یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه زۆر به‌جددی هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌ندام بوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپادا. ده‌توانم پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه سوید له هه‌موو وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا دۆستی توركیایه. مرۆڤ زۆربه‌كه‌می گوێبیستی ئه‌وه ده‌بێت كه سوێد ره‌خنه له توركیا بگرێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یمافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا به به‌رده‌وامی ده‌خرێته ژێر پێوه، به‌تایبه‌تی مافه‌كانی گه‌لی كورد. من هیچ گومانێكم نییه له‌وه‌ى به‌هۆی ئه‌وه‌ی من كوردم و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی، كه پارساڵ هه‌وڵمدا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان له ساڵی ١٩١٥ له لایه‌ن توركیاوه دانی پێدا بنرێت، كاریگه‌ری هه‌بووه. هه‌روه‌ها من له چه‌ندین بۆنه‌ی دیكه‌دا ره‌خنه‌م له توركیا گرتووه. ئه‌مانه هۆكارێك بوون تا توركیا گوشار بخاته سه‌ر سوێد تا له پرۆگرامه‌كه‌دا به‌شداری نه‌كه‌م.
رووداو: ئێستا تۆ به‌ته‌مای چی بكه‌یت تا وه‌ڵامێكی ئاشكرات ده‌ست بكه‌وێت؟ به‌نیازیت له سه‌ركرایه‌تی پارتی گه‌ل كه تۆ ئه‌ندمی تێیدا باسی ئه‌وه بكه‌یت؟
گوڵان: رۆژى ٢١/٩/2011 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ته‌له‌فونی بۆ كردم و گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژمان كرد و داوای لێبووردنی لێكردم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه روویداوه. هه‌روه‌ها ته‌ئكیدى كرده‌وه كه به‌رپرسه باڵاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاگایان له‌و هه‌ڵسوكه‌ته‌ی تۆركل شتیرنلۆڤ نه‌بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆر سه‌خته بۆ من بڕوا به‌وه بكه‌م كه تۆركل راسته‌وخۆ له‌ژێر ده‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد دایه، هه‌ر له خۆیه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ من بكات. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كارمه‌ندێكی ده‌وڵه‌ته و دژی بنه‌ماكانی ئه‌و مافانه‌یه كه له یاسایی بنگه‌یدا ده‌رباره‌ی ئازادی مافی راده‌ربڕین، پارێزراون. كارل بیلت به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی پێدام كه ئه‌وان له ئاستی هه‌ره بڵنددا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته هه‌ڵده‌سنگێنن و پرۆگرامێك ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن كارمه‌نده‌كانیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن داده‌رێژن.
رووداو: تۆ ده‌ڵێى به‌هۆی كورد بوونه‌ته‌وه كراویته ئامانج. پێتوایه ئه‌مه ببیته هۆی ئه‌وه‌ی كه لاوانی په‌نابه‌ر به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی، تێروانینێكی نه‌گتیڤانه‌ی بۆ سه‌ر سیاسه‌تی سوێد لێبكه‌وێته‌وه له داهاتودا؟
گوڵان: له‌و باوه‌ڕه دام كه له كورتخایه‌ندا ببێته هۆی توڕه‌یی و بڕوا نه‌بوون به سیاسه‌ت و سیاسییه‌كان به گشتی. به‌ڵام ئه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤیمان چی بێت، ئایا ده‌بێت له ده‌ره‌وه خۆمان بهێڵینه‌وه و هیچ ده‌سته‌ڵاتێكمان نه‌بێت؟ به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی كه من به ئاشكرا ئه‌م باسه‌م هێناوه‌ته ئاراوه، ده‌توانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌نجه‌كان وا لێ بكات كه زیاتر بێنه مه‌یدانه‌وه. راسته من نه‌متوانی له پرۆگرامه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام ده‌نگی من وه‌كو زایه‌له‌ێك ده‌نگی دایه‌وه، ته‌نانه‌ت له ناو دڵی ڕێره‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا. بۆیه بێگومان من كاریگه‌ریم په‌یدا كردوه.
رووداو: هه‌ستت به‌چی كرد كه تۆ وه‌كو كوردێك ئاوا مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ كرا؟ ئایا ئه‌مه به‌و مانایه‌یه دێت كه كورده‌كان له هه‌موو شوێنێك هه‌ڵاوێردرێن، بۆ؟
گوڵان: وه‌كو رۆژی روون وایه كه زۆر ناخۆشه به‌و شێوه‌یه رێگات لێ‌بگرن، له‌وه‌ی كه په‌یڤه ئازاده‌كانت له وڵاتێكی ئازادی وه‌كو سوێد، خامۆش بكرێن. هه‌روه‌ها شتێكی زۆر سه‌یره كه توركیا هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆیش ئاوا كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد هه‌بێت. به‌ڵام ئێمه‌ی كوردیش زۆرین كه له فه‌زای ئازادی سوێددا كار ده‌كه‌ین. هه‌تا زۆرتربین، سه‌ختتر ده‌بێت بۆیان بێده‌نگمان بكه‌ن. كه‌س ناتوانێت خه‌فه‌مان بكات