کەس خەمی پشیلەکانی شاری وان ناخوات!
وان جگە لەوەی یەکێکە لە شارە دڵڕفێنەکانی کوردستان و ئێستا بەدەست ئەردهەژەوە دەنالێنێت، هەروەها ئەو شارە لە دنیادا بە پشیلەکانیشی ناسراوە. ئەو جۆرە پشیلەیە لە وان، چاوێکیان شین و جاوەکەی دیکەیان سەوزە! ڕاستە ئێمە دەبێت لەخەمی خەڵکە هەژارەکەیدا بین بەڵام ئەو پشیلانەیش نابێت لە یاد بکرێن، چونکە مەترسی لەناوچونیان هەیە! من نازانم شارەداری وان و شارەداکانی دیکەی کورد چیان بۆ پشیلەکانی وان کردووە، بەڵام ئەوەم لاڕوونە کە دەوڵەتی تورکیا کاتێک لە خەمی خەڵکەکەیدا نەبێت ئەوا بێگومان گوێ بە پشیلەکانی وان نادات!