وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

16 december 2011


ڕاپەرینی دێرسیم لە ساڵی ١٩٣٧- ١٩٣٨ و پرسیار لەمەڕ کۆمەڵکوژی
نووسینی: پرۆفیسۆر داڤید گاونت

وەرگێرانی لە سوێدییەوە: کاوە ئەمین
تێبێنی: ئەم وتارە لە رۆژنامەی رووداو دا لە ٥/١٢ بڵاو کراوەتەوە.

لە کۆتایی ژیانی کەمال ئەتاتوردا، یەکەمین سەرۆک کۆماری تورکیا، حکومەتەکەی فەرمانی سەرکوتکردنی تەواوی راپەرینێکی هەرێمی کوردەکانیدا لە ناوچەی دێرسیم. وەکو ئەوە وابوو کە حکومەت ماوەیەکی زۆربێت خۆی ئامادەکردبێت بۆ داگیرکردنی شوێنێکی دیاری راپەڕیوو کە سەرسەختانە دژایەتی ڕێکخستنەوەی تورکیای نوێیان دەکرد. کوردانی دێرسیم بەرەنگاری هەوڵە سەرسەختەکانی دەوڵەت بوونەوە کە دەیانویست ئەو سەربەخۆییەی کە هەیانبوو نەهێڵێ و لەو ڕێگەیەوە زمان، فەرهەنگ، ئاینە جیاوازەکەیان عەلەوێتی لە رەگوریشەوە هەڵتەکێنی. خەباتی دژی سەربەخۆی کوردانی دێرسیم بە بەهانەی هەنگاوێکی پێویست لە مۆدێرنکردنی وڵاتدا ئەنجامدەدرا، ئەوەیش لە شێوەی بەناوەندیکردنی دەستەڵاتێکی گشتگیر کە هەموو وڵات لەخۆ بگرێت کە بەتورکی قسەیان دەکرد، بەشان و پێداهەڵدانی فەرهەنگی تورکی و پەیرەوکردنی مەزهەبی سوننە کە فۆرمێکی ئیسلامە.

لەسەردەمی ئەتاتورکدا، نکۆلی لەوە دەکرا کە کورد نەتەوەیەکی سەربەخۆیە، دەوڵەت وەکو تورک تەماشای دەکردن کە زمانی تورکیان لەبیرچووبێتەوە. بەرهەڵستکاری کوردەکان وەکو "نەخۆشییەک کە سەتەیەک درێژەی هەبێ" تەماشا دەکرا، کە هەرەشە بوو بۆ سەر گەشەسەندنی تورکیا. هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ناوچەکانی دێریسم وەکو خەباتی "شارستانێتی بەدژی فیودالێزم" و سەرۆکخێڵە تینوو بە دەستەڵات و ژیانێکی هەتابڵێی سەرەتاییانە، چاوی لێدەکرا. هەروەها ناوی کوردیی دێڕسیمیان گۆڕی بۆ تونجەلی.

بەڵام هەر کە نوێنەرانی حکومەت کە پێکاهاتبوون لە پۆلیس و کارمەندانی باجوەرگر لەناوچەکدا خۆیان نیشاندا، کوردەکانی دیڕیسم لە ساڵی ١٩٣٧ دەستیان بە ڕاپەرین کرد. سووپای تورکیا بەناردنی ٢٥ هەزار سەرباز لە هاوینی ١٩٣٧ وەڵامی دانەوە، ساڵێک دوای ئەوە واتە ساڵی ١٩٣٨، ژمارەی سەربازەکانی گەیاندە ٥٠ هەزار. بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتوانی ناوەندی دێرسیم کە خۆی لە ٦٥ تا ٧٠ هەزار کەس دەدا، هێزی تورکیا زۆر زۆر گەورەبوو، ئامانجیش لەوە ئەوە بوو کە بۆ هەتاهەتایە لەرەگوریشەوە دەریانبهێنن.

شۆڕشی دێرسم یەکەمین شۆرش نەبوو لەدوای رووخانی دەوڵەتی عوسمانییەوە، بە پێچەوانەوە چەندین شۆرشی دیکە بەرپاکرابوون وەکو راپەرینی کۆچگیری Koçkiri  (١٩١٩- ١٩٢١)  و شۆرشی شێخ سەعید ١٩٢٥ لە شٶڕشە گەورەکان بوون. هەروەها چەندین ڕاپەرینی بچکۆلەی دیکە کران کە تەنها گرنگییەکی هەرێمیان هەبوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەناتۆلیا لە باکوورەوە لە چیایی ئاراراتەوە بیگرە هەتا دەگاتە نسێبین لە  باشوور. خەڵکی دێرسیم لە زۆرێک لەو ڕاپەرینانەدا بەشداریان کردووە و هەندێک جاریش دەوری سەرەکییان بینیووە. هەروەها باسی ئەوە دەکرێت کە لەشکری تورکیا لە ساڵی ١٨٧٦ وە، زیاتر لە ١١ جار هێرشی کردۆتە سەر ناوچەکانی دێرسیم تاوەکو سزای خەڵکی ئەو ناوچەیە بدات. لە ساڵانی ١٩٣٠ دا، دیڕسیم تاکە ناوچە بوو کە بەتەواوەتی لەدەرەوەی کۆنترۆلێ دەوڵەتی ناوەندییدا بوو. ئەو ناوچەیەش خۆی لە خۆیدا ناوەندێک بوو لە بنیاتی دەوڵەتی نوێی تورکیادا کە سنوورەکانی لە باکوورە بە ئەرزنجان، لە باشووریشەوە بە ئلازیگ (خارپوت)ەوە بوو. هەروەها لە هەموو ناوچە کوردییەکانی دیکەوە نزیکتر بوو لە ئانقەرەوە و دەیتوانی ببێتە هۆی بچرانی پەیوەندییە گەورەکان. جوگرفیایەکەی، شاخی سەربەفراوی بەرز و دۆڵی باریکی تێدا هەڵکەوتووە کە ئەویش بەردەوامییەک (یارمەتیدەرێک بوو) بۆ سەربەخۆییەکەی. لەبەر ئەوەی رێگاوبانی زۆر نەبوو و خراپ بوون دەتوانرا بە ئاسانی خۆیان لە داگیرکەران بپارێزن. دێڕسیم وەکو سویسرای تورکیایە، کە دانیشتوانی لە خێڵی بچوک بچوک کە یاسا و رێسای تایبەتی و دابونەریتی تایبەت بەخۆیان هەبوو. هیچ سەرژمێریەکی تەواو لەناوچەکەدا نەکرابوو چونکە خەڵکی ئەو ناوچەیە باج و سەرانەیان نەدەدایە دەوڵەت و هیچ داودەستگای دەوڵەتی تورکی لە ناوچەکدا نەبوون. بەڵام دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی کە دەوڵەتی تورک هێرشیکردە سەر، بە ٦٥ تا ٧٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت. رەنگە ١٥٠ هەزار کەس لە ناوچەکانی دەرەوەی هێرشە سەربازییەکان ژیابن. لە خەیاڵی دنیای تورکیدا، دیڕسیم وەکو ڕیزپەڕ (ئیستیسنا) وابوو. تەنها بەشێکی کەم بە دیالێکتی کورمانجی قسەدەکەن، زۆرینەی دانیشتوانەکەی بە زازاکی (کرمانجکی) قسەدەکەن. لەکاتێکدا زۆربەی کورد سوننی مەزهەبن، کەچی هەموو ئەوانەی دێرسیم مەزهەبێکی تایبەتیان هەیە کە پێی دەڵێن عەلەوی یانیش قزڵباس کە نزیکایەتیان لەگەڵ شیعەکان هەیە. عەلەویەکان هەندێک تایبەتمەندی خۆیان هەیە بۆنموونە ئەوان منارەیان نییە و بەشێکی هەرە زۆری ژنەکانیان بەشداری لە کاری رۆژانەدا دەکەن. لە سەرەمی عوسماییەکاندا، دێرسیمییەکان پەیوەندیان لەگەڵ مژدەدەر (مێسیونێرە) ڕۆژئاواییەکاندا هەبوو. هەروەها لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا، کوردانی دێرسیم لەپای پارێزگاری و داڵدەدانی ئەرمەنیەکان و پەنابەرە ئاسووریەکان و هاوکاریکردنیان تا بتوانن تورکیا بەجێ بهڵێن، ستایش کراون. زانیاری مێژوونووسان دەربارەی ئەوەی کە چی لەو ناوچەیە روویداوە، سنووردارە. بێجگە لە نووسینی ژمارەیەکی کەم لە بیرەوەری و مێژووی شەڕ، شتێکی وا لەبەردەستدا نییە. دەرگای ئەرشیڤی تورکیا بەرووی لێکۆڵەرەوەکاندا داخراوە، بەڵام یەک دوویەک لێرە و لەوێ دزەیان کردووە. لە ساڵی ١٩٩٠ دا، کۆمەڵناسی تورکی ئیسماعیل بێشکچی کتێبێکی دەربارەی کۆکوژیەکە نووسی و تێرمی کۆمەڵکوژی بەکارهێناوە "Tunceli kanunu 1935 ve Dersim jenosidi"، پێشکچی ئەوکاتە هەموو ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستدا بوون بەکارهێناوە، بەتایبەتی ئەوانەی لەسەر دەوڵەت بوون. خاڵی تێراونینی بێشکچی یاسا تایبەتییەکان بوون کە دەوڵەت لە ساڵی ١٩٣٥ دایناون تا دەستی سووپا ئاواڵا بکرێت لە ناوچەکەدا. بەقسەی دەوڵەت بەشێک لە ئامانجەکان ئەوەبوو کە ئەو خێڵە وەحشیانە بهێنە سەر ڕیگای "شارستانی"، پەروەردەی گشتی، چاککردنی ڕێگاوبان و پەیوەندەییەکان. سەرۆکوەزیر عیسمەت ئینینۆ باسی ئەوەی دەکرد کە دەبێت  لە دێرسیم ڕیفۆرمی تایبەتی بکرێت کە بەهاوکاری سووپا دەستبەر دەکرێت، دروستکردنی "ڕێگاوبان، خوێندگا و پۆلیسخانە".
ئەم پلانانە رووبەرووی بەرهەڵستکاری بووەوە و هێڕشکرایە سەر یەکەمین پۆلیسخانە. زەحمەتە بزانی چەند کەس بەشداریان کردووە لە سەرەتای سەرهەڵدانەکدا، بەڵام لەسەرەتای ساڵی ١٩٣٧ دەوڵەت گەیشتە ئەو بڕوایەی کە شۆرشێکی گەورە بەرێوەیە. دەوڵەت دەستنیشانی ئەوەی کرد کە سەرکردەیەکی ئاینی بە ساڵاچوو، سەید ڕەزا، سەرۆکایەتی سەرهەڵدانەکە دەکات. هێڕشی گەورەی سەربازی لە مانگەکانی نیسان و گوڵانی ساڵی ١٩٣٧ بەرێوەچوون و لە ناوەڕاستی حوزەیرانیشدا گەیشتە چڵەپۆپە. زیاتر لە ٢٥ هەزار سەرباز و هێزی هەوایی و کچە بەخێوکراوەکەی ئەتاتورک، سەبیحە گۆکچین وەکو یەکەمین ژنەفرۆکەوانی تورکیا لە دنیادا ناوبانگی بڵاو بووەوە و وەکو نموونەی ژنی مۆدیڕنی تورکی ناسێنرا. بەگوێرەی هەوڵی رۆژنامەیەکی تورکی سەبیحە "دوا بۆمبی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی فیودالیزم" بەردایەوە. بەگوێرەی وتارێکیش کە لە رۆژنامەی نیۆرک تایمزدا لە ١٧ حوزەیرانی ١٩٣٧ دا بڵاو کراوەتەوە، پێنج هەزار کورد تەنها لە مانگی یەکەمی هێڕشەکاندا کوژراون. بەڵام هێڕشەکان لە مانگی ئاب و ئەیلولی هەمان ساڵدا دەستیان پێکردەوە.  سەید رەزای سەرۆک و چەندین کەسی دیکە دەستگیرکران و لەسێدارە دران. بەڵام سەرهەڵدانەکە بەتەواوەتی خامۆش نەکرابوو.
دووجار، کوردانی دێرسیم نامەی ناڕەزاییان بۆ کۆمەڵەی گەلان نارد، لە مانگی تەمووز و نۆڤێمبەر ساڵی ١٩٣٧دا. وەکو کەمینەیەک دەبوو پشتیوانی و پارێزگاریان لێبکرایە لە لایەن کۆمەڵەی گەلانەوە. بەڵام تورکیا دەویست بە هیچ شێوەیەک ددان بە ناسنامەی هەبوونی کورد دا نەنێت وەکو گروپێکی نەتەوەیی نەنێت، بەڵکو پێداگیری لەسەر ئەوە دەکرد کە ئەوانە "چەتەن" و تەنها ئەوەیە کە زمانە تورکییەکەیان لەبیرچۆتەوە. کۆمەڵەی گەلانیش وەڵامی نەدایەوە. ساڵێک دواتر ١٩٣٨ دەستیان کردەوە بە هێڕشە سەربازیەکانیان و ئەمجارەیان ژمارەی سەربازەکان گەیشتبووە ٤٠ هەزار و ٤٠ فرۆکەی جەنگی.

مرۆڤ دەتوانێ بڵێ ئەوە لە ساڵی ١٩٣٨ دا بوو کە کۆمەڵکوژی بە مانای جینۆساید روویدا، چونکە بەکارهێنای هێز گەیشتبووە لووتکە و هێڕشەکان بەرفروان بووبوون و شۆڕشی کوردان خامۆشکرا.

کەمن ئەوانەی شایەتی لەسەر رووداوەکانی دێڕسیم بدەن، بەڵام دەبێ هێزێکی زۆر بەکارهێنرابێ و وەحشیانەبووبێت. دیبلۆماتە بیانییەکان شانبەشانی ئەوە سەرنجیان بۆ لای کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕاکێشرا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا. نوری دێرسیمی کە دوکتۆر بوو و هاوکات ناسیۆنالیستێکی کورد بوو لە ساڵی ١٩٣٨ ناوچەکەی بەجێهێشت، لە ساڵی ١٩٥٢ دا نووسیویەتی کە تەنها شەڕڤانانی کورد لە جەنگەکەدا نەکوژران بەڵکو ژنە بێپشتوپەنا و منداڵانیش کوژران. زۆربەی جار ژنەکان لە نێو ئەشکەوتەکاندا خۆیان دەشاردەوە ، بەڵام بەهۆی دوكەڵی ئەو ئاگرەی کە سەربازەکان لەبەردەمی دەرگای ئەشکەوتەکاندا دەیانکردەوە، دەخنکان. ئەو عەشیرەکوردانەیشی کە بەشداریان لە سەرهەڵدانەکەدا نەکردبوو کەوتنە بەر شاڵاو و لەرەگ و ڕیشە دەرکێشران. ژمارەیەک عەشیرەت لەناوبران دوای ئەوەی خۆیاندا بە دەستەوە داو و چەکەکانیان تەلسیم کردەوە. هەروەها باسی ئەوەیش دەکردێت کە چۆن ژن و منداڵەکان لە نێو خانوەگەورەکاندا کۆدەکرانەوە و دەیانسووتاندن. لە کتێبێکدا کە لە ساڵی ١٩٧٠ لە لایەن سەعید کرمزیتۆپراکەوە (کە نازناوەکەی دوکتۆر شڤان بوو) نووسراوە، فرۆکەجەنگییەکان بۆمبای ژەهراویان باراندووە. سوپای تورکیا دەربارەی هێرشەکانیان بۆسەر گەلی کورد راپۆرتێکیان هەیە کە تێیدا بەشێکیان بۆ ناوچەی دێرسیم تەرخان کردووە کە هەندێک دۆکۆمێنتی سەردەمیانەشیان لەخۆ گرتووە. نێوەڕۆکی ئەو راپۆرتە، نووسینی نووسەرە کوردەکان پشتڕاستدەکاتەوە، تەنها ئەوە نەبێت کە باسی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی تێدا نەکراوە. ئەو بەڵگەیە ئەوە نیشاندەدات کە چۆن سووپا ناوی گوندە کودییەکان دەبات کە چۆن کاولوێرانیان کردوون و هەروەها چۆن "چەتەکان"  و خێزانەکانیان لەناوبردووە و ماڵەکانیان سووتاند و تاڵان کردووەن. لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا هاتووە کە چۆن لە ماوەی ١٧ رۆژدا لە ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٨ دا، ٧٩٥٤ کەسیان کوشتووە یانیش قۆڵبەستکردووە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تەنیا ١٠١٩ پارچە چەک دەستیان بەسەردا گیراوە، بە روونی نیشانی دەدات کە هێرشەکان لە ئاستێکی بڵندا بەو ئاراستەیەدا بوو کە خەڵکانی بێچەکی مەدەنی سزا بدەن.
ژمارەی تەواوەتی قوربانییەکان بە گوێرەی راپۆرتێک لە لایەن چاودێری هێزەکانی سوپاوە و رۆژنامەی رادیکاڵ وەکو سەرچاوە نیشانی دەدات، ١٣١٦٠ کەس کوژراون و ١١٨١٨ کەسیشی راگوێزراون. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە حەفتا هەزار کەس بووە، ئەوا لە %٣٥ دانیشتوانەکەی لەدەست داوە. دیارنییە کە ئاخۆ سووپا ئەو ژمارەیەی لەسەر چ بنەمایەک دەرخستووە. بەڵام بە ئیحتیمالێکی زۆر ئەوان تەنها ئەوانەیان حسابکردبێت کە راستەوخۆ لە شەڕەکاندا کوژرابێتن، نەک ئەوانەی کە دواتر بەهۆی برینداییەوە گیانیان لە دەست داوە، یانیش خەڵکانی دیکە بێچەک کە بەهۆی دژواریەوە لە کاتی راکردنیاندا گیانیان لەدەست داوە لە نێو شاخە بەرزەکاندا. زانیاری زیاتر کە لە لایەن کوردەکان بڵاو دەکرێتەوە، باسی ٤٠ هەزار کوژراو دەکات، بەڵام زەحمەتە مرۆڤ بتوانێت پشتڕاستیان بکاتەوە.
دیبلۆماتێکی بەریتانی نووسیوەتەتی "زۆر سەرچاوە ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە کە لەکاتی پاکتاوکردنی ئەو ناوچە کوردییە (مەبەست لە دێرسیمە)، داودەزگا سەربازییەکان هاوشێوەی ئەو میتۆدانەیان بەکارهێناوە کە لەسەر دەمی جەنگدا بەدژی ئەرمەنییەکان بەکاریان هێناوە: هەزاران کورد بە ژن و منداڵەوە کوژران؛ ئەوانی دیکە کە زۆربەیان منداڵ بوون فڕێدرانە ناو ئاوی رووبای فوراتەوە؛ هاوکات هەزاران کەسی دیکە کە کەمتر وەکو دوژمن چاویانلێکراوە دوای ئەوەی دەستگیراوە بەسەر مەڕ و ماڵات و سەروەت و سامانیاندا بۆ ناوەراستی ئەنادۆلێا راگوێزراون."
دوای پاکتاوکردنی ئێتنیکی  ناوچەکە، بنکەی سەربازی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا جێگیرکران و سووپا بۆ ماوەیەکی دورودرێژ دەستی گرت بەسەر کاروباری هەرێمەکەدا. سەرەڕای ئەوەی کە باسی بە "شارستانێتی" ناوچەکە دەکرا، رۆژنامەنووسێکی تورک لە کانوونی دوومی ساڵی ١٩٤٨ دا دەستنیسانی ئەوە دەکات کە رژێم هیچ خوێندگایەک یان خەستەخانەیەکی لە ناوچەکەدا دروست نەکرد بەڵکو ڕژێم بەتەواوەتی ناوچەکەی وێران کرد. مرۆڤ دەتوانێ بە کورتی، رووداوەکانی دێرسیم لە سێ قۆناخدا چڕ بکاتەوە:
یەکەم: لە کاتی دانانی یاسای نائاسایی لە ساڵی ١٩٣٥ تا سەرەتای ١٩٣٧، دەوڵەتی تورکی هەوڵیدا کۆنترٶلی دێرسیم بکات. لەو ماوەیەدا سوپا و هێزی ئاسمانی دامەزران.
دووەم: لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٩٣٧، ژمارەیەکی زۆری سەرباز هێنرانە ناوچەکە تاوەکو بەرهەڵاستکاری هەرێمی سەرکوت بکات، بەڵام تەنها هێڕشیان نەکردە سەر شۆرشگێران بەڵکو کورد بەگشتی. لەم قۆناخەدا مرۆڤ دەبینێت، ئامانج پاکتاوکردنی نەژادی بووە لە دێریسم. تیرۆری بۆمبابارنکردنی هەوای یەکێکە بووە لە میتۆدەکان. لە کۆتایی هاویندا سەرکردەی شۆڕشگێران لەسێدارە درا و شۆڕشەکە بەشێوەیەکی گشتی خامۆشکرا، ئەگەرچی هەوڵوتەقەلای پاکتاوکردنی نەژادی بەتەواوەتی کۆتای پێنەهاتبوو.
سێیەم: هاوینی ساڵی ١٩٣٨،  لە کاتی داگیرکاریەکاندا ژمارەیەکی زۆرتر سەرباز بەشداریان تێداکرد و زیانێکی گەورەیان لە کوردەکان دا، کورد بەشێوەیەکی بەربڵاو ڕاگوێزران و ئابووری ناوچەکە تێکوپێکدرا، پاکتاوی نەژادی جێبەجێ کراو و خێزانە دوورخراوەکان تا چەندین ساڵ دوای ئەوە بۆیان نەبوو بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکەیان. دەوڵەت بە ئاشکرا بڕیاری دابوو کە بە هێز کۆتایی بە کوردانی دێرسیم بێنێت، لە دوای ساڵی ١٩٣٧ وە. ئەوەیش وەک "چارەسەریەکی کۆتایی" کە وەکو "کێشەیەکی نەبراوە" تەماشیان دەکرد. ئەو کاتە ئیتر سەرهەڵدانەکە خامۆشکرا بوو و سەرکردەکانیش لەناوبرابوون. خەباتی جەکداری بەشێوەیەکی سەرەکی کۆتایی هاتبوو. بەڵام سەرەڕای ئەوەیش هێزێکی گەورەی سەربازی ساڵی ١٩٣٨ رەوانەی ناوچەکە کرا، بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی وروژێنەر کە قابیلی ناوهێنان بێت، بۆ سەرکوتکردن. دێرسیم کەوتبووە ژێر کۆنترۆڵی سووپاوە. ئەو قۆناخەی دوایی وا دەکات کە مرۆڤ ئەو هەڵمەتە وەکو کۆمەڵکوژی ناولێبنێت. لە قۆناخ هەڵمەتی سزادان، سەرۆکایەتی وەزیران لە ٢ گوڵانی ١٩٣٧ بڕیارێکی دەرکرد کە لەڕێگای داگیرکردنەوە کۆتایی بە بەرەهەڵستکردنی دووودرێژی دێرسیم بهێنرێت. "دەبێت ئەمجارە خەڵکی هەرێمی سەرهەڵداوان کۆبکرێنەوە و رابگوێزرێن." فەرمان بە سوپا کرا کە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ پیاوانی شۆڕشگێر بکات:" لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوانەی کە چەکیان هەڵگرتووە، یانیش هێشتا چەکیان پێیە، بۆ هەمیشە لەناویان بەرن و بەتەواوەتی گوندەکانیان کاولووێران بکەن و خێزانەکانیان دووربخەنەوە." ئەم داخوازیانەی دەوڵەت کە دەبێت هەموو پیاوەکانی ناوچەکە بکوژن. هەروەها ئەوانەی کە دەستگیر دەکرێن  لە سێدارە بدرێن، ئەوە دەگەیەنێت تەنها چەککردن وەکو تاوانی جەنگ سەیر دەکرێت. هەروەها کوشتنی خەڵکی سڤیل. پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدژی کۆمەڵکوژی کە لە ساڵی ١٩٤٨ بڕیاری لەسەردراوە، پێناسەی کۆمەڵکوژی تێداکراوە لەوەی کە هەوڵبدرێت بۆ پاکتاوی گروپێکی ئیتنیکی، ئاینی و نەژادی، جا بە بەتەواوەتی بێت یانیش بەشێکی لێجێبەجێ بکرێت، ئەمەیش بەو مانایە دێت (کە کەسێک بکوژرێت تەنها لەبەر ئەوەی سەر بە گرووپێکە). لێرەدا ئێمە رووبەرووی partial genocide "کوشتنی بەشێک لە نەوەیەک" دەبینەوە. چونکە ئامانج تەنها کوردانی دێرسیم بووە نەک هەموو کورد. بەڵام کە کەسانێک تەنها لەبەر ئەوەی سەر بە گروپێک بوون کوژرابن، ئاشکرایە کە ژن ومنداڵی بێچەکیان کوشتووە، ئەوەی کە پیاوە بەرهەڵستکارانەکانیان بەدیلی کوشتووە، ئەو خێڵانەی کە هەمیشە دڵسۆزی دەوڵەتبوون و دووچاوری پاکتاوی نەژادی بوونەتەوە، هەروەکو چۆن ئەو خێڵانەی کە خۆیان داوە بەدەستەوە، رەگوریشەیان هەڵکەنراوە.

سەرچاوە: گۆڤاری سیروان، گۆڤاری فەرهەنگی کوردی – سوێدی، ژمارەی تایبەت ١ / ٢٠١١ .

Svensk-kurdisk kulturtidskrift – Special nummer 1/2011


ä ä ä