وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

23 januari 2012

حكومەتێكی نیشتیمانی بۆ هەمووان


كاوە ئەمین

لە زۆر وڵاتی جیهاندا، كاتێك وڵات دووچاری تەنگژە و گێژاوی سیاسی یانیش هەڕەشەی دەرەكی دەبێت، حكومەتێكی نیشتیمانی بنكە فراوان لە هەموو پارتەكانی نێو پەرلەمان پێكدەهێنرێت، تاوەكو ئەوكاتەی وڵاتەكە دەكەوێتەوە سەر رەوتی ئاسایی خۆی و هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان دەڕەوێنەوە، پاشان هەڵبژاردنی پێشوەختە یانیش هەڵبژاردنی ئاسایی دەكرێت و گەل بڕیاری خۆی دەدات، ئەگەر بەرە و پارتەكانیش نەتوانن دەنگی زۆرینەی پێویست بەدەستبێنن بۆ پێكهێنانی حكومەت، زۆرجار پارتێكی ناوەند كە نزیكایەتی لەگەڵ دوولای براوەدا هەیە، دەوری یەكلایكەرەوە دەبینێ، بۆ نموونە لە وڵاتێكی وەك سوێد وا رێكەوتووە پارتی ناوەند (سەنتەر) یانیش پارتی ژینگە ئەو دەورە ببینێت، خۆ ئەگەر لە حكومەتیشدا بەشدارنەبن ئەوا لە پرسە گرنگەكانی وەك بودجەی وڵات و كەمكردنەوەی بێكاری پشتیوانی لە حكومەت دەكەن ، بەوشێوەیە ئەگەر حكومەتەكە كەمینەش بێت، ئەوا كارەكانی بەباشی بەڕێوە دەڕوات.
هەرچەندە باشووری كوردستان وڵاتێكی سەربەخۆ نییە، بەڵام ئەوە بۆ ماوەی بیست ساڵ دەچێت، حكومڕانییەكی خۆجێی بە كردەوە وڵات بەڕێوەدەبات، ئەگەر تەنها ئەم چەند ساڵەی دوای رووخانی رژێمی سەددام حوسێن وەك حكومەتێكی خۆجێی تاڕادەیەك سەقامگیر چاولێبكەین، ئەوا سەرەڕای هەموو كەموكورتییەكانیش هەردوو پارتی هاوپەیمان، پارتی و یەكێتی وڵاتیان بەڕێوەبردووە، ئەمەیش لە سیاسەتدا كارێكی ئاساییە، مادام دەنگی زۆرینەیان هێناوە، دەبێ رێز لە ئیرادەی خەڵك و زۆرینە بگیرێت، دواجار ئەوە پارتە سیاسییەكان خۆیانن كە بڕیار دەدەن حكومەتێكی چۆن چۆنی پێكبێنن. ئەمەش بەو مانایە نا كە بەهەموو شتێكی ئەو حكومەتە بگوترێت ئامین، بەڵكو ئەوە كاری ئۆپۆزیسیۆنە كە بەوردی چاودێری كارەكانی حكومەت بكات و حكومەتیش دەبێ لە پرسە گرنگەكانی كە پەیوەندی بە زۆرینەی خەڵك و ئەمنی قەومییەوە هەیە بڕیارەكان بە كۆدەنگ یانیش بە زۆرینەی رەها و رێككەوتنی هەمەلایەنە تێپەڕێنێت، چونكە حكومەت نابێ لە پرسە گرنگەكاندا تەنها پشت بە زۆرینەی دەنگەكانی خۆی لەنێو پەرلەماندا ببەستێ. لە دەستووری هەر وڵاتێكدا، چەند قانونێكی نەگۆڕ هەن كە حكومەت ناتوانێ دەستكاریان بكات جا با ئەو حكومەتە زۆرینەی دەنگەكانیشی بەدەستهێنابێ، مەگەر ئەوەی دوو لەسەر سێی دەنگەكانی بەدەستهێنابێ، بۆیە ئاساییە كە حكومەتی داهاتوو هەندێك یاسای حكومەتی پێشوو هەڵوەشنێتەوە، بۆنموونە ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن لە كوردستاندا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشی ئەوەندە دەنگیان هێنا كە حكومەت پێكبێنن، ئەوا زۆر بە ئاسانی دەتوانن یاسای خۆپیشاندان كە ئەو هەڵایەی لەسەر دروستكراوە بگۆڕن و دەستكاری بكەن.
ئێستا كە بەگوێرەی رێككەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی، رێككەوتنی پێشوەختە و ئاڵوگۆڕ لە حكومەتدا دەكرێت، دەبێ كەسێكی خاوەن ئەزموون و بەتوانا كە بتوانێ وڵات بەڕێوەببات دیاریبكرێت. پارتی كارێكی باشیكردووە كە نێچیرڤان بارزانی دەستنیشان كردووە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتوو، واتە كابینەنی حەوتەم. بەحكومی ئەوەی كە نێچیرڤان بارزانی چەند جارێك سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كردووە و ئەزموونێكی تاڕادەیەك باشی هەیە، چاوەڕوانی ئەوەی لێدەكرێت كە بتوانێ بەسەركەوتوویی ئەم دوو ساڵەی حكومەت بەڕێوە ببات. هاوكات پێدەچێ نێچیرڤان بارزانی لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە قبوڵكراوبێت، لەولاشەوە لەلایەن یەكێتییەوە و بەتایبەتی شەخشی مام جەلالەوە پشتیوانی لێدەكرێت، هەر لەو روانگەوەبوو كە بە دەستپێشخەری مام جەلال، دوو ساڵەكەی یەكێتی درایەوە نێچیرڤان بارزانی لە كابیەنی پێنجەمدا. لەلایەكی دیكەوە نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ پارتە سەرەكییەكانی بەشەكانی دیكەی كوردستان هەیە و بە ئاشكرا پشتیوانی لە مافەكانی گەلی كورد دەكات و پێداگیری لەسەر چارەسەركردنی سیاسیانەی كیشە كورد دەكات بەتایبەتی لە باكووری كوردستان، لایەنە كوردییەكانیش هەوڵەكانی بەهەند وەردەگرن، چونكە چارەسەركردنی كێشەی كورد لە باكوور دەبێتە پشتیوانییەكی گەورە بۆ باشووری كوردستان و زۆر لە خەڵكانی نەتەوەیی لە نێوەراستی سەتەی رابردووە و ئێستایشی لەگەڵدابێت لەسەر ئەو باوەڕەن، چارەسەركردنی پرسی كورد لە باكووری كوردستان كلیلی چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی كوردستانی گەورەیە. زۆر لەوانەی كە لە نزیكەوە نێچیرڤان بارزانی دەناسن، گەواهی ئەوە دەدەن كە ئەو پیاوە خاوەن بیرێكی كوردستانییە، بۆیە ئەگەر ئەو ببێتە سەرۆكی كابینەی حەوتەم، دەبێ لە پراكتیكدا ئەوە بۆ خەڵكی كوردستان بسەلمێنێ و بەدوو ئاراستەدا كار بكات، لەلایەك ئاشتەوایی و تەبایی لە باشووری كوردستان بەدیبێنێ، لەلایەكی دیكەوە دەبێ ئەوەلەویەتی كاروباری دەرەوەی حكومەتەكەی، كاركردن بێت بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نیشتیمانی كوردستانی كە تێیدا دەستنیشانی خاڵە سوورەكان بكرێت و هیچ پارت و لایەنێكی كوردی نەتوانێ لەژێر هیچ هەلومەرجێكدا بیانبەزێنێ.
گرنگە كە لە كابینەی حەوتەمدا، هەموو پارتەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان بەشدارییەكی جدی تێدا بكەن و تەنانەت دەبێ هەوڵبدرێت كە ئەو نەتەوانەی لە كوردستاندا دەژین بەجۆرێك لە جۆرەكان دەوریان پێبدرێت. یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی كابینەی حەوتەم دەبێ لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون، ئازادی ، یەكسانی و دادپەروەری كارەكانی ئەنجامبدات بەشێوەیەك كە ئەو دیوارەی نێوان حكومەت و خەڵك بەتەواوی نەهێڵێ كە بووەتە بەربەستێك لەبەردەم بەرەوپێشچوونی كوردستان. هاوكات تەنها لە رێگەی حكومەتێكی بەهێزەوە دەتوانرێ گوشار بخرێتە سەر بەغدا بۆ گەڕانەوەی ناوچە داگیركراوەكان، بەتایبەتی لە رێگەی گوشاری سیاسی و خرۆشانێكی نەتەوەییەوە كە هەموو لایەنەكان بەشداری تێدا بكەن، بەتایبەتی نەهێشتنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی كەركووك كە بەهۆی نەبوونی سیاسەتێكی نەتەوەییەوە دروستبووە.
بۆئەوەی كورد چیدیكە نەبێتە كارتێك بەدەست زلهێز و وڵاتانی ناوچەكەوە، دەبێ پەلە بكرێت لە كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی و بەبێ هیچ شەرت و مەرجێك كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ببەسترێ و تێیدا قامك بخرێتە سەر خاڵە هاوبەشەكان و زەمینەیەكی لەبار بۆ خوڵقاندنی كەشوهەوایەكی سیاسی وابخوڵقێنرێ كە كێشەكان چارەسەر بكرێن و بۆ دوو ساڵی داهاتوو حكومەتێكی نیشتیمانی دابمەزرێت و بەجیدی پشتیوانی لە نێچیرڤان بارزانی بكرێت تاوەكو بتوانێ كارەكانی بە باشی بەڕێوەببات ، دوای ئەو دوو ساڵە با دەنگدەران و سندوقی دەنگدان سەنگی مەحەك بێت بۆ حكومەتی ئەوكاتە و هەر لە ئێستاوە حیزبە سیاسییەكان پیرۆزبایی لە براوە بكەن، دەكرێت خاڵێك لەو خاڵانەی كە وەك هێڵی سوور دەستنیشان بكرێت، دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن ملكەچی زۆرینەبن و بە شێوەیەكی مەدەنیانە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بكرێ.

تێبینی: لە رۆژنامەی رووداو دا بڵاو کراوەتەوە


ä ä ä