وڵات

 

WelaT....وڵات

وڵات ئاوه‌دان بێت

کاوه‌ ئه‌مین

ئه‌رشیڤ

Links
کوردی
ئاژانسی هەواڵی فورات
وڵاتی کورد
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان ڕاپۆرت
گونده‌که‌م نۆرک
گه‌لی کوردستان
کوردستان نیوز
وێنه‌کانی کۆمار
کوردستانی نوێ
هه‌ولێر
جه‌ماوه‌ر نیوز
ئازادیا وڵات
کوردستانان
جودی نویز
ڕۆژی وڵات
ڕێنێسانس
پوک مێدیا
کڵاوڕۆژنه‌
ک. پۆست
ده‌نگه‌کان
هاوڵاتی
په‌رتووک‌
په‌یامنێر
نێت کورد
به‌درخان‌
وارڤین‌
هه‌ڵوێست
ڕوانگه‌
ڕۆژهه‌ڵات
جه‌ماوه‌ر
ڕۆژنامه‌
چاودێر
ستاندار
ئاسۆ
ک.نێت
ڕووداو
شه‌قام
هه‌تاو
خه‌بات
گوڵان
ڕامان
ئاوێنه‌
ئه‌مرۆ‌
لێداوان‌
بۆکان‌
ڕووبه‌ر‌
سبه‌ی
هه‌واڵ
ئاران
لڤین
میدیا
زه‌نگ
نه‌وا
وڵات
خاک
چه‌تر
چاک
نووسه‌ران

مه‌سعود محمه‌د
جه‌مال نه‌به‌ز
شێرزاد حه‌سه‌ن
هاوڕێ باخه‌وان
سایته‌ کوردییه‌کان


Koord
لینکی په‌روه‌رده‌ و خوێندن

فێرگه‌ی کوردی
کۆڕی زانیاری
کوردیپێدیا
ته‌ڤگه‌ری زمان
فێربوونی زمان‌
زمانی کوردی ‌
زمانی دایک
وێنه‌و ده‌نگ
په‌پووله‌
گه‌شه‌
لینکی سوێدی

Swedish

Dagensnehter
kurdistannytt
Claes Nordmark
Aftonbladet
Språkrådet
Expressen
Riksdagen
Rexnet
Dayik
Jnienazad
Sverige
Tempus
rojev
Komar
Beyan
Svd
لینکی عه‌ره‌بی

Asharqalawsat
Al-kurdya
Al-hayat
Rezgar
لینکی ئینگلیزی

khirkhazi
Washingtonpost
Kurdishmedia
Turkish Daily
Kurdishinfo
Save Rojtv
Al-jazerra
the nation
Asiatimes
Anatolian
Rastibini
Chomsky
Dozame
Vladimir
Reuters
News
Iran
BBC
{tv&radio}
Sr
Svt
Tv4
Metv
Roj tv
Newroz tv
Kurdsat
Dengyi mez.
Kurdistan tv
Dengyi emrika
Englizi-kurdyi

کاوه‌ ئه‌مین

kawe35@hotmail.com

*****

03 mars 2012

كوشتنی مامۆستایەكی ئەمریكی!
كاوە ئەمین
دوای ئەوەی مامۆستایەكی ئەمریكی لەسلێمانی لەلایەن خوێندكارێكەوە كوژرا، هێشتا بكوژەكەی گیانی لەدەستنەدابوو دەیان هەواڵی جۆراوجۆر لە راگەیاندنەكانەوە بڵاوكرانەوەو لێكدانەوەی جۆراوجۆریان بۆكرد. كوشتنی هەر مرۆڤێك، جێگەی نیگەرانییە، جا ئەو مرۆڤە ئەمریكی، كورد یان سەر بەهەر نەتەوەیەكی دیكە بێت، بەڵام ئاخۆ ئەم جۆرە كوشتنانە تەنها لە كوردستان روودەدەن و راگەیاندنی كوردیش بەتایبەتی ئەوانەی كە خۆیان بە بەرهەڵستكار دەزانن پێشوەخت دەوری دادگا و لێكۆڵینەوە دەبینن، تەنها بۆ ناشیركردنی دەسەڵاتی كوردی دەیان شێر و رێوی دەهێننەوە، لەهەمووی مەترسیدارتریش هەندێك راگەیاندن هەر زوو گومانی ئەوەیان دروستكرد كە ئەو پیاوە لەبەرئەوەی بیروباوەڕی مەسیحی بڵاوكردووەتەوە كوژراوە، لەكاتێكدا لەكوردستاندا لەگەڵ ئەوەی گرووپی تووندڕەویش هەن، بەڵام بەشێوەیەكی رێكخراوەیی كارێكی وانەكراوە. راستە ئێزدیەكان رووبەڕووی كاری تیرۆربوونەتەوە، بەڵام ئەوانەی ئەو كارانەیان ئەنجامداوە تووندڕەوی عەرەب بوون كە زیاتر بە بیانووی كوردبوونەوە ئێزدیەكان دەكوژن و دەیانەوێ بە رووكەش بەناوی ئایینەوە ئەو كارە بكەن، بەوشێوەیە ئەو گرووپانە بە بەردێك دوو چۆڵەكە دەكوژن. زیاتر لە دووسەت ساڵە بیانییەكان بەناوی میسیۆنێر(پەیامبەر)ەوە هاتوونەتە كوردستان و هەندێكیان كاری خێرخوازی و مرۆڤانەیان كردووە، هەرچەندە بەشیكی زۆری ئەوانە لەڕاستیدا سیخوڕییان بۆ وڵاتەكانیان كردووە، بەڵام ژیانیان پارێزراو بووە.
ئەمریكا یەكێكە لەو وڵاتانەی دنیا كە ساڵانە دەیان رووداوی جۆراوجۆری كوشتنی بەكۆمەڵ تێیدا روودەدات كە لەلایەن تاكە كەسێكەوە ئەنجامدەدەرێت، بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا لە خوێندنگەكاندا دەیان خوێندكار و مامۆستا و كارمەندی دیكەی خوێندنگەكان بوونەتە قوربانی، بەڵام زۆربەی ئەو تاوانانە دەخرێنە قاڵبی كارەساتی مرۆییەوە كە بكوژەكان وەك خەڵكانێك كە باری دەروونیان تەواو نییە دەناسێنرێن.
هەرچەندە هێشتا دیار نییە، بكوژی مامۆستا ئەمریكییەكە چ كێشەیەكی هەبووە، بەڵام پاشناوەكەی بەسە بۆ ئەوەی هەندێك لە راگەیاندنەكان و ئەوانەی خۆیان بە پسپۆڕی دەروونی و پەروەردە دەزانن بەبێ ئەوەی چاوەڕیبكەن دەیانەوێ مۆركێكی سیاسی لە كێشەكە بدەن تاوەكو بتوانن خاڵێكی سیاسی یان دوو دەنگی زیادە بۆخۆیان مسۆگەر بكەن. راستە سیستەمی پەروەردەی كوردستان پڕە لە كەموكورتی، بەڵام ئاخۆ هیچ سیستێمێك لە دنیادا هەیە بتوانێ ئەو هەموو خوێندكارە بخاتە ژێر چاودێریەوە و رێگە لە بردنە ژوورەوەی چەك بگرێت بۆ خوێندنگەیەك؟ ئەمریكا بەو سیستەمە پارێزگارییە زەبەلاحەیەوە نەیتوانی رێگە لە محەمەد عەتا و هاوڕێیەكانی بگرێت، هەروەها لە قوتابخانە و شەقامەكانیشدا ساڵانە چەندین رووداوی تووندوتیژی روودەدەن. ئەمە پاساوهێناوە نییە بۆ حكومەتی كوردستان بەڵكو راستییەكە وەكو رۆژی روون وایە، ئیتر بۆچی دەبێ بەهەر شێوەیەك بێت وا لە خەڵك بگەیێندرێت كە كوردستان تالیبانستانە، ئەوەش مەتەڵێكە مەگەر تەنها ئەوانەی ئەو بانگاشەیە دەكەن بتوانن هەڵی بێنن!
تێبینی: لە (رووداو)دا، بڵاوکراوەتەوە.


ä ä ä