11 augusti 2006


بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عیراق له‌ شاری ستۆكهۆڵم , 21-8 رۆژی دادگایی سه‌دام له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال

بڕیار وایه‌ ڕۆژی 21-8 ـ 2006 سه‌دام حسێن و هاوکارانی له‌ به‌رامبه‌ر تاوانی ئه‌نفال بدرێنه‌ دادگا، له‌و ڕۆژه‌دا پێ ده‌چێ ته‌واوی میدیای جیهانی چاوی کامیراکانیان بخه‌نه‌ سه‌ر کوردستان و دانیشتوانی جیهانیش له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و له‌ سه‌ر رووپه‌ڕی لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کانیانه‌وه‌ سه‌یری کاردانه‌وه‌ی کورد ب‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییه‌که‌، ئه‌و ڕۆژه‌ ب‌بێته‌ حه‌شری راگه‌یاندن.
هه‌مان رۆژ له‌ كوردستان و هانده‌ران جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان داخوازییه‌كانی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری ڕێکده‌خه‌ن, بۆ پشتگیری له‌ دادگایی سه‌دام حسێن و هاوكارانی و به‌ده‌ست هێنانی داخوازه‌كانی گه‌له‌كه‌مان , كه‌ گرنگترینیان بریتیین له‌ :

· ده‌وڵه‌تی عێراقی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و ته‌عریب ... وه‌ك تاوانی ژینۆساید به‌ فه‌رمی بناسێت .
· ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كورد بكات .
· به‌شیك له‌ دادگاییه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ كوردستان
· قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م زیان لیكه‌وتووانی كورد بكریته‌وه‌ كه به د ه ستى به‌عس زه ره ر مه ند بوون له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان
·
كات : دوو شه‌ممه‌ كاتژمێر 1 بۆ 3 ی پاش نیوه‌رۆ 21-8-2006
شوین : به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عیراق له ستوكهؤلم- سويد

ئێمه‌ ئه‌م پارت و رێكخراوانه‌ی لای خواره‌وه‌ که‌ ناومان هاتووه داواكارین له جه‌ماوه‌ری كوردستان پشتگیری له‌م داخوازيانه‌ بكه‌ن , هه روه ها داواكارين له ره‌وه‌ندی كوردی له‌ ستۆكهۆڵم و له‌ سه‌رتاسه‌ری سویددا به‌شداری بكه‌ن له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عیراق له‌ شارى ستۆكهۆڵم .
پارت و رێكخراوه‌كانی رێكخه‌ری خۆپێشاندانه‌که‌ی شارى ستۆكهۆڵم :

كۆمیته‌ی هاوكارى پارت و هێزه‌ سیاسییه‌ كورد و كوردستانییه‌كان له‌ سوید (که‌ له 18 پارت و رێكخراوی سیاسی هه‌ر 4 پارچه که‌‌ی كوردستان پێك هاتووه‌ ) .
فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كان
یه‌كیه‌تی ژنانی كوردستان-سوید
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له‌ سوید
رادیۆی زرێبار
گروپی خوێندكارانی سۆسیال دیموكراتی كورد
دۆستانی ژینگه‌ی كوردستان
رێكخراوی گه‌شه‌ی ژنانی كوردستان له‌ سوید
كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری كوردی- سویدی
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵ دۆستانی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی هیوای كوردستان
سه‌نته‌ری ئه‌نفال بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و دۆكۆمینت كردن
رێكخراوی ژنان بۆ ئه‌نفال
ناوه‌ندی چاک / سوید

ده‌رگا كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر پارت و رێكخراویكي ديكه به‌شدار بێت

بۆ په‌یوه‌ندیكرن :
ronakshwani3k@hotmail.com
ژماره‌ ته‌له‌فۆن:
چنور سه دیق 0736193769

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar