هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان
کاوه ئه‌مین
له هه‌نگاوێکی بوێرانه‌دا، سه‌رۆکی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، بڕیاری لابردنی ئاڵای عێراقی له‌سه‌ر هه‌موو داوده‌زگاکانی باشووری کوردستان، ده‌رکرد و به فه‌رمی ئاڵای کوردستان له جێگای ئاڵای وڵاتی داگیرکه‌ری عێراق، هه‌ڵکرا. دیاره هه‌ڵوێستێکی وا، له وڵاتێکی وه‌کو عێراقدا، ته‌نها چاوه‌ڕوانی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی شۆڤینیستی عه‌ره‌ب و فه‌توای زانایانی ئیسلامی له دژی کوردی لێده‌کرا، نه‌ک ئه‌وه‌ی که به ساده‌یی وه‌ربگیرێت و وه‌کو مافی گه‌لێکی چه‌وساوه چاوی لێبکرێت که له ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا به هه‌زارانیان ئه‌نفال و بێسه‌روشوێن کراوه و ته‌نانه‌ت له‌ژیر ئه‌و ئاڵایه‌دا به‌سه‌دان خه‌ڵکی شیعه‌ش له سێداره دراون، به‌ڵام ئه‌وان لابردنی ئه‌و ئاڵایه به ڕووشاندنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌زانن. ڕاگه‌یاندنی تورکیا له هه‌موان زیاتر هاواریان لێهه‌ستاوه، ئاخر تورکیا ناونانی منداڵێکی کورد به کوردی به مه‌رگی خۆیان ده‌زانن، جا وه‌ره باسی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانیان بۆ بکه!.
ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌سعوود بارزانی له لایه‌ن هه‌موو کورده‌وه پشتیوانی لێبکرێت و ته‌نها وه‌کو خاڵێکی پۆزه‌تیڤ بۆ پارتی چاوی لێنه‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر واش بێت ئه‌وا هه‌ر جێگای پشتیوانییه، چوونکه به‌شێک له ڕاگه‌یاندنی پارتی خۆی که پێده‌چێت کوتله‌ی جیاواز له نێو ئه‌و پارته‌دا دایانبه‌ستبێتن، که‌وتوونه‌ته بانگاشه‌ی ئه‌وه‌ی که یه‌کیه‌تی له سلێمانی نایه‌وێت ئه‌و ئاڵایه دابگرێت، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریه‌کی زۆر نه‌گه‌تیڤی ده‌بێت هه‌م بۆ ناوخۆی کوردستان و هه‌میش بۆ ده‌ره‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کوردستان ده‌بێت له به‌غداش له‌لایه‌ن کورده کاربه‌ده‌سته‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه پشتیوانی لێبکرێت و ده‌نا ناکرێت وه‌زیره کورده‌کان که به‌شێکن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕێگابده‌ن به‌ناوی ئه‌وانیشه‌وه مالیکی به‌یان ده‌ربکات دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی و ئه‌وانیش مته‌قیان لێوه نه‌یه‌ت، ئاخر ناکرێت هۆشیار زێباری که کورده و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتییه له عه‌ره‌بێکی شوڤێنی عێراقی تر بێت و له ماڵه‌که‌شیدا ئاڵای به‌عس هه‌ڵواسێت و خۆشیان به نوێنه‌ری کورد بزانن! بانێکه و دوو هه‌وا نابێت.
دیاره نابێت ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بارزانی وامان لێبکات که چاو له گه‌نده‌ڵی و ئه‌و نابه‌رابه‌رییه‌ی له کوردستاندا گه‌یشتۆته لوتکه، بپۆشین، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که، ئه‌گه‌ر بارزانی بیه‌وێت وه‌کو سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناوی بچێته ناو مێژووه‌وه، ده‌بێت له نزیکترین کاتدا، هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی تریش نیشان بدات و کوردستان له‌و دز و جه‌ردانه‌ی که به‌ناوی به‌ڕێوه‌بردنی حوکوومه‌ته‌وه به‌ردراونه‌ته گیانی ئه‌و گه‌له، پاکبکرێته‌وه، به‌عسییه‌کان له کوردستاندا له‌سه‌ر کار وه‌لانرێن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت بارزانی له ده‌ورووبه‌ری خۆیه‌وه ده‌ستپێبکات، تا متمانه‌ی ته‌واوی خه‌ڵک بۆلای خۆی بگه‌ڕێنیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی تری گه‌ره‌که، ده‌نا ئه‌گه‌ر جاران له ژێر ئاڵای به‌عسدا کورد ئه‌نفال ده‌کرا، ئێستا له ژێر ئاڵای کوردستاندا کۆنه به‌عسیی و فایلدار و چه‌ته‌کانی نێوخۆ حه‌واونه‌ته‌وه و سوکایه‌تی به‌هه‌موو به‌هایه‌کی کورد ده‌که‌ن و نیشتیمان له‌به‌رچاوی نه‌وه‌یه‌ک ده‌خه‌ن که زۆر له ئه‌نفال خراپتره، ئه‌وه نییه سه‌رۆک جاشه‌کان تازه خۆیان ناونووس ده‌که‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر پشتیان قایم نه‌بێت تۆ بڵێی بتوانن و بوێرن به‌دیار چاوی په‌رله‌مان و حووکومه‌تی کوردییه‌وه فۆرمی خیانه‌ت پڕبکه‌نه‌وه؟
ده‌بێت له ژێر ئاڵای کوردستانێکی ئازاد‌دا، گه‌لێکی یه‌کسانیش هه‌بێت چوونکه ئه‌وه‌ی که ئیمرۆ له کوردستاندا هه‌یه به پێچه‌وانه‌یه.
Kawe35@hotmail.com
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar