یوسفی ونبوو هه‌مدیسان دێته که‌نعان غه‌م مه‌خۆ
خانی غه‌م ده‌بینی رۆژێ وه‌ک گوڵستان غه‌م مه‌خۆ
ئه‌و دڵه غه‌مگینه حاڵی چاک ئه‌بێ دوودڵ مه‌به
ئه‌و سه‌ره سه‌وداییه دێ ڕوو به‌سامان غه‌م مه‌خۆ
گه‌رته‌مه‌ن یاری بکا ساڵێکی دی فه‌سڵی به‌هار
گوڵ ده‌بێته سایه وانت بولبولی جوان غه‌م مه‌خۆ
تۆکه رازی غه‌یببی نازانی ئومێدێ به‌رمه‌ده
پشتی په‌رده‌ی لێیه‌تی چاکی نیازان غه‌م مه‌خۆ
سووری دونیایه ئه‌گه‌ر دوورۆژ به‌که‌یفی تۆنه بوو
که‌یف و خۆشیت دێنه‌وه وه‌ک جاری جاران غه‌م مه‌خۆ
گه‌ر به‌عیشقی دیتنێ به‌یتێ به‌ڕێوه‌ی بۆ حه‌جێ
باله‌پێت ڕاچێ دڕ و داڵی موغیلان غه‌م مه‌خۆ
گه‌ر بناغه‌ت هه ڵکه‌نێ ئه‌مرۆ سه‌سێڵاوی فه‌نا
گه‌ر مێوانت چوونکه (نوحه) قه‌ت له تۆفان غه‌م مه‌خۆ
گه‌رچی رێگا زۆربه‌ترسه و نادیاره مه‌نزڵی عیشق
ئاخری کۆتای دێ رێگه‌ی پیاوان غه‌م مه‌خۆ
چۆنێتی ئێمه له‌دووری یار و سه‌ر کۆنه‌ی ره‌قیب
پاکی ڕوو سووره لای زانای رازان غه‌م مه‌خۆ
حافزا له‌و کۆنه کوغه‌و خه‌ڵوه‌تی شه‌وگاری تارک
زیکر و فیکرت تا دوعایه و ده‌رسی قورئان غه‌م مه‌خۆ
حافزی شیرازی
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar